ئۆزەل: ئاشتییەکی هەمیشەیی بە دادپەروەری و دیموکراسی جێبەجێ دەکرێت
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، مەراسیمی چەک سووتاندنی پەکەکەی بە "هیوابەخش" پێناسە کرد و وتی: "ئاشتییەکی هەمیشەیی لە تورکیا بە جێبەجێ کردنی دادپەروەری و دیموکراسی دەکرێت."
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، مەراسیمی چەک سووتاندنی پەکەکەی بە "هیوابەخش" پێناسە کرد و وتی: "ئاشتییەکی هەمیشەیی لە تورکیا بە جێبەجێ کردنی دادپەروەری و دیموکراسی دەکرێت."
ئۆزەل لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "پارتەکەمان لەگەڵ ئاشتییە."
ئۆزەل کە بە دڵخۆشیەوە پێشوازی سووتاندنی چەکەکان کرد، سەرەتا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کۆچ کردوو، سری سورەیا ئۆندەر و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتداران دەربڕی کە کاریان لەسەر پرۆسەکە و پشتیوانیان کردووە و وتی: "هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای یەکجارەکی پرۆسەی بێدەنگکردنی چەکەکان، ئەم پرۆسەیە دەبێت لەگەڵ هەموو لایەنەکان، هەموو کۆمەڵگا؛ بە هەنگاوی خێرا و بەبڕیارەوە، لەژێر چەتری پەرلەماندا بەڕێوەبچێت."
ئۆزەل وتی: "ئاشتییەکی هەمیشەیی لە تورکیا تەنها بە جێبەجێکردنی دادپەروەری و دیموکراسی جێبەجێ دەکرێت، دۆخێک کە قەیومەکان لەشوێنی سەرۆک شارەوانیەکان دادەنرێن، لێپرسینەوە لەسەر ڕێککەوتنی شارەوانییەکان لەگەڵ کوردان دەکرێت و بە تاوانی دەزانن و سیاسەتمەدارانی هەڵبژێردراو بە ڕێگەی نایاسایی دەستگیر دەکرێن، گەورەترین دوژمنایەتی کردنی ئاشتییە و گەورەترین بەربەستە لەبەردەم بەهێزکردنی، هاوپەیمانی ناوخۆ.
پێویستی وڵاتەکەمان بە تورکیایەکی بە دوور لە تیرۆرە و بەرقەرار کردنی کەشێکی دیموکراتیکە. بۆ خۆشگوزەرانی ئاشتی پێویستە، بۆ ئاشتی یەکگرتوویی، دیموکراسی و دادپەروەری پێویستە. ئێمە بۆ داهاتوویەکی یەکسان، بۆ ئەوەی هەمووان لە ئاشتی سوودمەندبن، بە ئیرادەوە تێکۆشان دەکەین."