ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری دوو مانگی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد
ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری چالاکیەکانی مانگی ئاب و ئەیلولی ئاشکرا کرد
ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری چالاکیەکانی مانگی ئاب و ئەیلولی ئاشکرا کرد
دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریکا، فشاری نێو زیندانەکان، گۆشەگیری و چالاکی فیدایی لە مێرسین کرد و گوتی، " ژنان، گەنجان ئێدی ناتوانن زیندنیکردنی جەستەیی رێبەرتی تەحەمول بکەن، دڵیان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشینە، پێویستە شوێنیان لەنێوا بەرخۆدان لە کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیادا بگرن و ئەرکیان لەدژی فاشیزمی مەهەپە و ئاکەپە ئەنجام بدەن."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە عەقڵیەت ئەمە بژاردەیەک نییە بەڵام بۆ پاراستنی هەبوون و بەهاکان پێویستیەکە و پیویستی بە خۆڕێکخستن هەیە و دەبێت چالاکیەکان بەهێز بکرێت. لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا کە دوژمن بە هەموو شێوەیەکی نائەخلاقی خۆی پیشان دەدات، دەبێت بە شێوەیەکی روون ئێمە هەڵوێستیمان لەدژی دوژمن هەبێت."
هەروەها رایگەیاند، سات بە سات چالاکیەکانیان فراوان دەکەن و بە چالاکیەکانیان لەدژی پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم دەبنە وڵامدەرەوە.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری چالاکیەکانی مانگی ئاب و ئەیلولی ئاشکرا کرد کە بەم شێوەیەیە:
" – ٧ پۆلیس و ٣ پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و دواتر چارەنوسیان نادیار بوو.
- یەکینەکانمان تریاکفرۆشێک و دوو ئەندامی ئۆجاخە نەژادپەرستەکانیان کردە ئامانج و بە سەختی بریندار بوون.
- سێ کارگە سووتێنران.
- دوکانێکی ئامێری ناو ماڵ، سێ ناڵبڕ، مارکێتێک و ئینتەرنێت کافێیەکی فاشیستەکان سووتێنرا.
- ٢٩ ئۆتۆمبێڵ کە زۆربەیان مۆدێل بەرز بوون لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران."
ف.ق