له بناری قه‌ندیل ٨ی مارس پیرۆز كرا
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر له بناری قه‌ندیل ئاهه‌نگێك ساز كرا.
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر له بناری قه‌ندیل ئاهه‌نگێك ساز كرا.
له گوندی بۆكریسكانی بناری قه‌ندیل به ئاماده‌بوونی ژنانی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
گوڵاڵه عوسمان هاوشاره‌داری بناری قه‌ندیل له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی ٨ی مارسی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ژنانی خۆڕاگر و تێكۆشه‌رانی عه‌فرین كرد.
هاوشاره‌داری بناری قه‌ندیل وتی: ٨ی مارسی ئه‌مساڵ به به‌رخۆدانی عه‌فرین شكۆدارتر بووه، ژنانی كورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ژیانێكی هاوبه‌ش له عه‌فرین تێده‌كۆشن. ژن ژیانه و شۆڕشی ژن ئازادیی كۆمه‌ڵگه و هه‌موو گه‌لان به‌دیدێنێت. ناوبراو وتیشی: پێویسته ژنانی باشووری كوردستان درێژه به تێكۆشانی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بده‌ن.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا داستان مه‌عرووف، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان - ڕه‌ژاك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: ژنان جگه له ئازادی، به هیچ شتێكی دیكه ڕازی نابن.
شیرین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستار له عه‌فرین كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوو وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: له چیای عه‌فرینه‌وه، سڵاوی ژنانی عه‌فرینمان بۆ ئێوه هێناوه و ٨ی مارس له هه‌موو تێكۆشه‌ران پیرۆز ده‌كه‌ین. سڵاو له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین كه ئافرێنه‌ری بیردۆزی ئازادیی ژنه. شیرین حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند: ٤٩ ڕۆژه عه‌فرین له به‌رخۆداندایه و په‌یامی خۆی به دوژمن ده‌دات. ژنانی عه‌فرین ده‌ڵێن: «ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان به كه‌رامه‌تی خۆمانه‌وه ده‌ژین، ده‌توانین به‌بێ منداڵ بژین، به‌ڵام به‌بێ خاك و كه‌رامه‌ت ناتوانین بژین.»
له ئاهه‌نگی پیرۆزكردنی ٨ی مارسدا له بناری قه‌ندیل، ڕه‌وشه‌ن ماردین ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له عه‌فرین به‌پێشه‌نگایه‌تیی ژنان داستانی به‌رخۆدان ده‌نووسرێته‌وه. ئێمه ئه‌وه وه‌ك شه‌ڕێكی چه‌كداری نابینین، ئه‌وه شه‌ڕێكی فیكرییه. سیسته‌می فاشیستی توركیای داگیركه‌ر له به‌رانبه‌ر سیسته‌می ژنی ئازاد ژێردهكهوێت.
دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كان، گرووپی ئامارا هاته سه‌ر شانۆ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری پێشكه‌ش كرد.
s.m