قەسەدە ناسنامەی چوار شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ٢١-٢٢ی تشرینی دووەمدا لە چەند جێگەیەی جیاواز شەهید بوونە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ٢١-٢٢ی تشرینی دووەمدا لە چەند جێگەیەی جیاواز شەهید بوونە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە شەهیدبوونی چوار لە شەڕڤانەکانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێیانمان هۆگر ڕەقە (فیراس محمەد بیجۆ) لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی چەتەکانی داعشدا لە گوندی قەرەمۆخی کۆبانێ شەهید بوو، هاوڕێمان حەقی قامیشلۆ (محمەد عەباس) لە ئەنجامی ڕوداوێکدا لە شاری حەسەکە شەهید بوو، هاوڕێمان ڕێزان (ئەحمەد عواد ڕەحال) بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە شارۆچکەی عەزبای دێرەزوور و هاوڕێمان دڵشێر باکوور (مەحمود محمەد قەرەتاش) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاوتوچۆدا لە شارۆچکەی شیوخی کۆبانێ شەهید بوون."
'هاوڕێیانمان هەموو کاتێک لە بەرەی بەرخۆداندابوون لە دژی داعش'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانی هەر چوار شەهید دەکات لە ڕووبەڕووبەنەوەی چەتەکانی داعشدا و هاتووە: "هاوڕێیانی شەهیدمان بە ڕوحی هەڤاڵێتییەوە لە نێو ڕیزی هێزەکانماندا تێکۆشانیان کرد، هەموکاتێک لە بەرەی بەرخۆداندا بوون لە دژی ڕێکخستنەکانی داعش و دەوڵەتی تورک و چەتاکانی."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کراوە و هاتووە: "جەختەکەینەوە لە تێکۆشانمان، ڕێچکەگری ئاواتی شەهیدانمان دەبین و بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین."
ناسنامەی شەڕڤانانی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: هۆگر رەقا
ناو و پاشناو: فیراس بیجۆ
ناوی دایک: سەلجا
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندی قەرەمۆخ-کۆبانێ- ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
****
ناسناو: هەقی قامیشلۆ
ناو و پاشناو: محەمەد عەباس
ناوی دایک: بەهیە
ناوی باوک: عەلی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە- ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
****
ناسناو: رێزان
ناو و پاشناو: ئەحمەد رەهاڵ
ناوی دایک:وەدحا
ناوی باوک: عەواد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شارۆچکەی عەزبێ-دێرەزور- ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
****
ناسناو: دڵشێر باکور
ناو و پاشناو: مەحمود قەتەتاش
ناوی دایک: فازیلە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندی شیوخ- کۆبانێ- ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤