ژنە چالاکوانێک لە سنە رفێندراوە و چارەنووسی نادیارە
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری سنە سەیران خوسرەوی چالاکوانی مافەکانی ژنانیان رفاندووە و تائێستاش چارەسەرنووسی نادیارە.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری سنە سەیران خوسرەوی چالاکوانی مافەکانی ژنانیان رفاندووە و تائێستاش چارەسەرنووسی نادیارە.
بە گوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی سێشەممەی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەیران خوسرەوی لە شاری سنە و بە توندوتیژی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنەوە رفاندوویانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای دەستبەسەرکردنی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە بە سەر دەستگیرکردن وبێسەروشوێنکردنی ئەو چالاکوانە، تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی راگرتنی نەزانراوە.