کەژەکە: ژیان بە تێکۆشانی رێکخستنکراو و بەرخودانەوە مسۆگەر دەبێت
کەژەکە: جگە لە رێکاری بەرخودان و تێکۆشان، جگە لە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ رۆژەڤێکی دیکەمان نییە. کاتی شکاندنی فاشیزم و سەرکەوتنی ژنان و گەلانە.
کەژەکە: جگە لە رێکاری بەرخودان و تێکۆشان، جگە لە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ رۆژەڤێکی دیکەمان نییە. کاتی شکاندنی فاشیزم و سەرکەوتنی ژنان و گەلانە.
کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند: "دەسەڵاتداری قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ئێوارەیەکدا قەیومی بەسەر شارەوانی دێرسیم و پولوردا سەپاند، ئێوارەی دیکەش دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' قەدەغەکرد. سەرەتا لە جۆلەمێرگ، مێردین، ئێلیح، خەلفەتی و ئەسەنیورت ئەو سەرۆک شارەوانیانانەیان لە کارلادا کە لە ئاستی ژمارەی پێوانەییدا دەنگیان بەدەستهێنابوو و وەک ئیرادەی گەل هەڵبژێردرابوون، بەم جۆرە دەستیان بە سەر شارەوانییەکاندا گرتبوو، والی کۆلۆنیالیستیان لە جێگەیان دانابوو و ئیرادەی گەلیان زەوت کرد. لەم دواییەشدا لە دێرسیم و پولور بە رێگە و رێبازێکی هاوشێوەی دادگاکانی دۆخی نائاسایی بەپەلە تاوانیان داتاشی و بە بڕیاری دادوەر ئیرادەی گەلی دێرسیم زەوت کرا. جارێکی دیکە روو لە دەسەڵاتداری تورکی فاشیست دەڵێین، لە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ کە لە دەرسیم کردتان و هەموو گەشت و گەڕەکانی دواتریشم ئێوە سەرنەکەوتن. دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست کە لە وتەی 'گەشت بۆ دێرسیم دەبێت، بەڵام گەڕانەوە نابێت' هیچ وانەیەک فێرنەبوو، لە رێگەی زەوت کردنی شارەوانی جارێکی دیکە گەشتێکی کرد. وەک جۆن لە گەڕ و گەشتەکانی پێشوودا روویدا، هەر سیاسەت وهێرشێکی دوژمنانە و داگیرکەری جگە لە خۆپاراستن لە ناو نەفرین، گۆشەگیری و دیوارەکاندا بەکەڵکی هیچ شتێک نایات. لە کەسایەتی والی کۆلۆنیالیستدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەم تێکۆشان و بەرخودانی گەلی دێرسیم لەناو دیوارەکاندا ئاسێ بووە و گیریخواردووە. سڵاو لەو هەڵوێستە خۆڕاگرانەیە دەکەین. هێزی داگیرکەر کە لە بەرامبەر بەرخودانی گەلدا کەوتووەتە ترس و تۆقینەوە، بە رادەیەک کە ئەشکەنجە لە مرۆڤێکی دڵپاکی سەرچاوەی ورە و بێگەرید وەک دێرسیم دەکات، کە وەک ژەنەڕاڵ زێنگیش دەناسرێت و بەوەس هێرشی دوژمنکارانە ئەنجام دەدات".
دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە گەورەترین ترسی ئەوان
لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، "لەگەڵ ئەوەش دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەلایەن والی ئامەدەوە قەدەغەکرا". راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوامە: "ترسی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهپە گەورەیە، لەبەر ئەوەی لەبەردەم تێکۆشانی ئازادی ژندا زیاتر دەترسێت و دەکەووێتە شڵەژان و ترسەوە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە تەواوی جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان دەوترێتەوە، گۆڕدراوە بۆ سەرچاوەی ئیلهام و سودوەرگرتن بۆ تێکۆشان و بەرخودانی هەموو کۆمەڵگاکان، گەلان و کولتورەکان، تێکۆشان و بەرخودانی ژنانی کوردی بەجیهانی کرد و گۆڕدرا بۆ گەورەترین ترسی ئەوان. ئەمە دروشمێکی بەو جۆرەیە کە نیشانی دەدات، بەرخودان و تێکۆشان شکۆمەندی و گەورەترین هەڵوێستە. دەسەڵاتداری و رژێمە فاشیست، سەرەڕۆ و دیکتاتۆرەکان، نادیموکراتیکەکان و دوژمنانی ژنان لە بەرامبەر ئەو دوژمندا شکست دەهێنن. وەک هەموو قەدەغەکارییەک، ئەو قەدەغەکاریەش بەر دیواری ئیرادەی بەرخودان و تێکۆشانی رێکخستنکراوی ژنان دەکەوێت و تێکدەشکێت.
وێڕای هەموو هێرشە دوژمنکارانەکان و قەدەغەکارییەکانیش لە بەرامبەر ئیرادەی خۆڕاگران، گەنجان، گەلان و ژنان شکست دەهێنن. لە ترسی دۆڕاندن هێرش دەکەنە سەر هەموو ناڕەزایەتی، دەنگهەڵبرین، هەڵوێست وەرگرتن، هاوپشتی و ئیرادەیەکی رێکخراو. ەکەم کار و کردەوەیان دوای دەستبەسەرکردنی شارەوانییەکان قەدەغەکردنی تابلۆ و هەموو ئەو شتانەیە کە پەیوەستن بە کولتور، هونەر و وێژەی کوردیەوە. کۆنسێرتی هونەرمەندانی کورد قەدەغە دەکرێن، رێگری لەو گۆرانییانە دەکرێت کە بە زمانی دایکی بە زمانی کورد دەوترێن و کۆنسێرتەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.
لەبەرامبەر زەوتکردنی ئیرادە، قەدەغەکردنی دروشمەکان و وەک ئەوەی لە دێرسیم روویدا لە بەرامبەر هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر باوەڕە عەلەوی و کوردییەکان، پێویست بە بەرخودان و هەڵوێستی رێکخراو و یەکگرتوو هەیە. بەهاکانی ئێمە پارچە پارچە لە یەک دادەبڕن، هەربۆیە بە بەرخودان و تێکۆشانێکی پارچە پارچەکراو و لەیەکدابڕاو ناتوانین خۆمان بپارێزین. لەبەر ئەوەش پێویست بە تێکۆشان و بەرخودانێک هەیە کە سەرتاسەری کوردستان و تورکیا بتەنێتەوە و بەردەوام بێت. دەبێت ژنان و گەنجان لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداری لەم بەرخودانە بکەن و رۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن. هەروەها گەورەترین ترسی ئەوان لە هەڵوێستی رێکخراو و یەکگرتووانەی هاوبەشی ژنان، کرێکاران، رەنجدەران، بندەستان و گەلانە. هەربۆیە بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڕەشە دەکەن، هەوڵ دەدەن یەکگرتنی هێز و هاوپەیمانی رێکخراو ئاستەنگ بکەن. کەواتە دەبێت ئێمە بە شێوەیەکی بەهێز، بە هاوپەیمانی و یەکێتی خۆڕاگری بکەین و تێبکۆشین و فاشیزم لەناوببەین. کات کاتی ئەوەیە.
تێکۆشانی ژنان دەبێتە ئیزرائیل بۆگیانی رژێمی رەگەزپەرستی فاشیست
هەروەها پرۆپاگەندەی چەواشەکارانە لە ژێر ناوی 'پرۆسە' دەکەن، ئەمەش بۆ پەردەپۆشکردنی هێرشە دوژمنکارانەکانیانە. دۆخی گۆشەگیری لەسەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی چڕ و توندکراو بەردەوامە. لەسەر بنەمای سزای دیسپلینی نوێ قووڵتر کراوەتەوە و درێژەی هەیە. دیداری پارێزەران و بنەماڵە ئاستەنگ دەکرێت. لە دژی کوردان، ژنان و هەموو لایەنە بەرهەڵستکارەکان هێرش و شەڕی دوژمنکارانە لە ئارادایە. لە رێگەی وتەبێژانی پلەباڵای دەسەڵاتەوە جارێکی دیکە رایانگەیاند کە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی دیکە بۆ سەر رۆژئاوا دەکەن. پلانی هێرشی گەورەی دوژمنکارانە لە ئارادایە. لە بەرامبەر ئەو هێز و کەسانەی ئەوە نەرم دەکەنەوە و دەڵێن ئاساییە، 'پرۆسەکە رەنگە کاراکتەری بەم جۆرە هەبێت' دەبێت هەڵوێستی پێویست نیشان بدرێت و تێکۆشان بکرێت. جگە لە گەورەترکردنی بەرخودان و تێکۆشان، جگە لە تێکشکاندنی فاسیزمی ئاکەپە-مەهەپە رۆژەڤێکی دیکەمان نییە. کات کاتی تێکشکاندنی فاشیزم و سەرکەوتنی ژنان و گەلانە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە هەموو رێکخستنەکانی ژنان، لایەنە دیموکراتیکەکان دەکەین کە لە بەرمابەر ئەو هێرشە فاشیستیانە هەڵوێستیان هەبێت. ژیان بە بەرخودان و تێکۆشانی رێکخستنکراو دەبێت. تێکۆشانی ژنان دەبێتە ئیزرائیلی بۆ گیانکێشانی رژێمە رەگەزپەرستە فاشیستیە ساختەکارەکان".