٨ ی مارس لە مەخمور: ژنان ژیان دەچنن
مەجلیسی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ٨ ی مارسی پیرۆز کرد.
مەجلیسی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ٨ ی مارسی پیرۆز کرد.
مەجلیسی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە درووشمی "بە هاواری ژن، ژیان ئازادی، تەونی ژیان دەچنین" چالاکییەکانی ٨ ی مارسی دەست پێ کرد.
لەبەردەم مەجلیسەکە و بە ئامادەبوونی ژنانی کەمپەکە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، پاش ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی عەشتار قادر کار ڕاگەیاندراوی دەسپێکی خوێندەوە.
تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیاندراوە ئەم گۆشەگیرییە بە ئامانجی لەناوبردنی تەڤگەری کورد و سەرکوتی شۆڕش توندکراوە، لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر هەموو مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبرێت، دەڵێت: "سەرەڕای گۆشەگیری توند، لە هەلومەرجی ئیمراڵیدا، رێبەرێتی بۆ پێشخستنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژن، تێکۆشانێکی مەزن ئەنجام دەدات. بەرامبەر سیستەمی دەسەڵات کە خۆی لەسەر کۆیلەکردنی فیکر و ئیرادەی ژن بەهێز دەکات، ڕێبەرێتی ڕێگەی ئازادی و تێکۆشانی ژنی دەستنیشان کرد".
هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، ژنانی کورد بەو هێزەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشەنگانیان وەری دەگرن، دژی دەسەڵات و زیهنیەتی پاشەڕۆ دەوەستنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر هێرشەکانی سەر ژنان بە درێژایی مێژوو، هەروەها بەرخۆدانی بەردەوامی ژنان بەرامبەر دەسەڵات و زیهنیەتی پیاوسالاری، دووپاتی دەکاتەوە ئەم سەدەیە بە تێکۆشانی ژنانی کورد و جیهان دەبێتە سەدەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی ژن.
مەجلیسەکە ڕایدەگەیەنێت بە درووشمی "بە هاواری ژن ژیان ئازادی، تەونی ژیان دەچنین" چالاکییەکانی ٨ ی مارسیان دەست پێ کردووە، ئەم یادە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنانی کورد و تەواوی ژنانی جیهان پیرۆز دەکات، ئاماژە بەوە دەکات لە ١ و ٢ـی مارس سیمینار لەسەر تێکۆشانی ژنان پێشکەش دەکرێت، هەروەها لە ٣ و ٥ـی مارس شانۆ پێشکەش دەکرێت، لە ٤ـی مارس سیمینارێک بۆ خوێندکارانی ئامادەیی و لە ٦ـی ئادار بڵاوکراوە دابەش دەکرێت، لە ٧ـی مارس ڕێپێوانێكی جەماوەریی بەڕێوەدەچێت و لە ٨ـی مارس ئاهەنگی مەزن ئەنجام دەدرێت.
لەکۆتاییدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە.