دوو رۆژە ئێشکگری لە دێرسیم بەردەوامە

دوای بڕینەوەی سزای زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی جەودەت کۆناک، لە دێرسیم لە دژی ئەو بڕیارە دوو ڕۆژە ئێشکگری لە بینای شارەوانی دەستپێکراوە.

سزای زیندانیکردنی ٦ ساڵ و ٣ مانگ بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جەودەت کۆناک بڕدرایەوە، لە دژی ئەو بڕیارە لە لایەن ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و هاوڵاتییانەوە دوو ڕۆژە ئێشکگری لە بینای شارەوانی دەستپێکراوە.

ئێشکگرییەکە بە درێژای شەو بە وتنەوەی دروشم و چالاکی بەردەوامە.