دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی دژی دەستبەسەراگرتن گەیشتە ئێلح
ئەندامانی دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی دژی دانانی قەیوم گەیشتنە ئێلح، بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی پشتیوانی و پەیامی سەرکەوتنیان دا.
ئەندامانی دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی دژی دانانی قەیوم گەیشتنە ئێلح، بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی پشتیوانی و پەیامی سەرکەوتنیان دا.
ئەندامانی دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی ئێلح لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی کۆبوونەوە. هونەرمەند و ئەندامانی پارتەکان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لەبەردەم بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز ناڕەزایەتی دژی گەمارۆی پۆلیس نیشاندا و ڕایگەیاند ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە و دانانی قەیوم مافێکی سەرەکییە.
بەناوی دەسپێشخەرییەکەوە، سەڤینچ کۆچاک سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی ئێلح کرد، ڕایگەیاند گەل ڕۆژانە دژی دەستبەسەراگرتن بەرخۆدان دەکات، گوتی: "ئەم دەسەڵاتە دوژمنی هونەرە. کۆنسێرت قەدەغە دەکرێت، دوژمنایەتی زمان و کەلتوور و سرووشتمان دەکرێت. دژی ئەمە بەرخۆدان دەکەین".
دەقی هاوبەش لەسەر ناوی دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی لەلایەن ئارزو فیلیز گۆنگۆر خوێنرایەوە، ڕایگەیاند دانانی قەیوم و ئەو کودەتایەی گەلی کورد پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکاتە ئامانج، وە پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکان قبووڵ ناکەن، جەختی کردەوە بەرخۆدان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە و ماف و ئازادییەکان، ئەرکی هەمووانە.
هەروەها جەختی کردەوە کاتی ئەوەیە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتەی ڕێگەی نادیموکراتیک دەگرێتەبەر بگوترێت "بەسە"، ئاماژەی بەوە کرد بە هیوای ئەو ڕۆژەی ئازادانە گۆرانی بچڕن و بێ سانسۆر داهێنان بکەن و مافی دەنگدانیان زەوت نەکرێت و ئاشتی بەرقەرار بێت، لەوێ کۆبوونەتەوە. بانگەوازی کرد بۆ پێکەوەیی و پشتیوانی دژی قەیوم.
هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی زمان و کەلتوور و هونەری دەم پارتی جەمیلە تورهالی ڕایگەیاند هێرشێک بۆ سەر زمان و ئیرادە و هونەری کوردی هەیە، جەختی کردەوە ئامادەبوونی هونەرمەندان و پشتیوانیان گرنگە.
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک ڕایگەیاند دەسەڵاتی یەکپەرست بەرگەی فرەدەنگی ناگرێت، دزەکان ئەمڕۆ پۆلیس لەپێش ئێمە دادەنێن و دەیانەوێت هەمووان سەر نەوی بکەن، گوتی: "با بڕواننە مێژووی ئێمە، کەس نابینن سەری نەوی کردبێت. ئەم گەلە هەردەم بەرخۆدانی کردووە و هەرواش دەکات. مێژووی ئێمە مێژووی بەرخۆدانە، مێژووی ئەوان مێژووی شەرمەزارییە. مێژووی دزی و دەستبەسەراگرتن و ئەشکەنجەیە. پاشەکشە بێ شەرەفییە. ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین. خاوەنی شارەوانین. ئەوان بێگانەن و دەبێت بچن. تا وەرگرتنەوەی شارەوانییەکەمان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. هەزار سڵاو لە خەڵکی ئێلح کە لەڕێگەی بەرخۆدانەوە ڕێگەیان نەدا فاشیزم خۆی ڕابگرێت. فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی سەردەکەوێت".
جەماوەر درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "قەیوم دەڕوات و گەل دێت" و "بژی بەرخۆدانی باتمان" و "بەرخۆدان ژیانە"یان بەرزکردەوە و گۆرانیان چڕی. دواتر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.