پۆلیس هێرشی کردە سەر کرێکاران و ١٢ کرێکار دەستبەسەرکران

کرێکاران بە داوای قەرەبوو و مووچەی ٢ مانگ، ماوەی ٣ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن. پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ١٢ کرێکاری دەستبەسەرکرد.

بەرخۆدانی کرێکاران

لە ئەدەنە کرێکارانی کۆمپانیای بەڵێندەری (Gemont Endustrî) و (SASA Polyester) بۆ مافەکانیان بەرخۆدان دەکەن.

٦٧٠ کرێکاری ئەندامی سەندیکاکانی کرێکاری بیناسازی و ڕێگەسازی، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی ٢ مانگ و قەرەبوو، لە ٢٠ ی تشرینی دووەمەوە مانگرتنیان لە کار ڕاگەیاندووە.

ئەوە ٣ ڕۆژە کرێکاران بۆ مافەکانیان بەرخۆدان دەکەن، پۆلیس هێرشی کردە سەر کرێکاران و  ١٢ کرێکاری دەستبەسەرکرد.