ئەو پۆلیسەی شەڕزان کورتی کوشت بە ٥ ساڵ سزادرا
لە دۆزی شەرزان کورت کە لە ئەنجامی گولـلەبارانی پۆلیس گیانی لەدەستدابوو، دادگا سزای ٥ ساڵ و ٢ مانگی بەسەر پۆلیسە بکوژەکەدا سەپاند.
لە دۆزی شەرزان کورت کە لە ئەنجامی گولـلەبارانی پۆلیس گیانی لەدەستدابوو، دادگا سزای ٥ ساڵ و ٢ مانگی بەسەر پۆلیسە بکوژەکەدا سەپاند.
خوێندکاری زانکۆی موگلە شەڕزان کورت (٢١ ساڵ) پاش ئەوەی بووە ئامانجی فاشیستەکان، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. لە دانیشتنی دۆزی شەڕزان بڕیادرا، پارێزەرانی بنەماڵەی شەڕزان و پارێزەرانی پۆلیسە بکوژەکە گوڵتەکەن شاهین ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
دادگا سزای پۆلیسە بکوژەکەی کەم کردەوە بۆ ٥ ساڵ و ٢ مانگ.
پرۆسەی دۆزەکە
خوێندکاری زانکۆی موگلە شەڕزان کورت (٢١ ساڵ) لە ١٢ ی ئایاری ٢٠١٠ ڕووبەڕووی هێرشی گرووپە نەژادپەرست و فاشیستەکان بووییەوە. کورت بەهۆی گولـلەبارانی پۆلیسەوە برینداربوو، لە ١٩ ی ئایار گیانی لەدەستدا.
سیاسەتی سزانەدان لەئارایە
دۆزەکە بە پاساوی ئەمنی ڕەوانەی ئەسکیشەهیر کرابوو، لە ساڵی ٢٠١٢ دا، ٨ ساڵ سزای زیندانی بەسەر بکوژەکەدا سەپێنرا، پاش ئەوەی دادگای باڵا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، ساڵی ٢٠١٤، بە ١٦ ساڵ زیندانی سزادرا. ساڵی ٢٠١٦ دیسانەوە دادگای باڵا تانەی لە بڕیارەکە دا و ساڵی ٢٠١٩ سزاکەی کەمکرایەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ. هەرچەند بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکرا، بەڵام داواکاری گشتی کۆمار تانەی لە بڕیارەکە دا، داواکاری گشتی داوای "کەمتەرخەمی ئەنقەست هۆکاری مردنەکەیە" ئاراستەی لیژنەی گشتی سزادان کرد. بەهۆیەوە سزاکە کەمکرایەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ.