لە دێرسیم بانگەواز بۆ فراوانکردنی بەرخۆدان کرا
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە موراد چەپنی بەشداری چالاکییەکانی دێرسیم بوو، بانگەوازی لە گەل کرد بۆ فراوانکردنی بەرخۆدانەکان. سەباحەت تونجەل گوتی: "کورد بە ئاشکرا لە هاوڵاتیبوون دوورخراوەتەوە".
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە موراد چەپنی بەشداری چالاکییەکانی دێرسیم بوو، بانگەوازی لە گەل کرد بۆ فراوانکردنی بەرخۆدانەکان. سەباحەت تونجەل گوتی: "کورد بە ئاشکرا لە هاوڵاتیبوون دوورخراوەتەوە".
لە دوای سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک بە ٦ ساڵ و سێ مانگ، ناڕەزایەتی و چالاکییەکان دەستی پێکرد. بە سەردانکردنی کاسبکاران و ڕێپێوان بەردەوام بوو. هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) موراد چەپنی، بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و گەلێک کەس چوونە سەردانی شارەوانی. پاشان سەردانی کاسبکارانیان کرد و تا گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد.
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە موراد چەپنی، ئەوەی دەستنیشانکرد سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک و شارەوانی ئۆڤاجیک موستەفا ساریگوڵ کودەتایە لە ئیرادەی گەل و گوتی: "حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەو سیاسەتەی سەرکوتکردنەی لە دژی گەلان دایڕشتووە، هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات. تێکۆشان لە دژی قەیوم، تێکۆشانە بۆ دیموکراسی. ئەگەر لەم تێکۆشانە سەربکەوین نانمان، ئازادیمان لە داهاتوو بە دەست دەهێنین. دەسەڵات دەتوانێت بە هێزی سەربازی شار داگیر بکات، دەتوانێت سزای شارەوانییەکان بدات، لێ ناتوانێت دەست بەسەر ئێرادەی گەلەکەمان بگرێت.دیسان لە گۆڕەپانی سەید ڕەزاوە هاوار دەکەین، ئاشنای یاریەکانتان بووین، بێگومان بەرخۆدانەکەمان سەردەخەین، پێویستە هەمووان ئەمە ببیستن و بزانن. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، بە بەرخۆدانی خۆیان پشتیوانی بکەن".
"کورد بە ئاشکرا لە هاوڵاتیبوون دوورخراوەتەوە"
هەروەها سەباحەت تونجەل گوتی: “لە ٢٠١٥وە تاوەکو ئێستا هەمان سیاسەتە. هاتووین بڵێین ‘ئیدی بەسە’. کاتێک ئەوان سیاسەت دەکەن یاسایی پارتە سیاسییەکان جێبەجێ دەکرێت، بەڵام کاتێک ئێمە سیاسەت دەکەین یاسای "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" جێبەجێ دەکرێت .بابەتەکە ئەوەیە کوردان وەک هاوڵاتی نابینن. بە ئاشکرا کوردیان لە هاوڵاتیبوونی دوورخستۆتەوە. ئێستا لە دژی کوردان یاسای تایبەت هەیە".
تونجەل و شاندی یاوەری لە گەڕەکی سیەنگ سەردانی کاسبکارانیان کرد و داوای هەستیارییان لێ کردن.