چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم: دژی ئەو زیهنیەتەی ژنان دەکوژێت، تێدەکۆشین

ژنان لە چەند شارێک بە چالاکیی جیاواز پێشوازییان لە ٢٥ ی تشرینی دووەم کرد، جەختیان کردەوە پێکەوە دژی توندوتیژی دەوەستنەوە.

لە چوارچێوەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە وان کارت بۆ ژنانی زیندانی نێردرا، لە جولەمێرگ سیمینار ئەنجامدرا، لە مێرسین ژنانی کرێکار کۆبوونەوە، لە فارقینی ئامەد پارکێک ناونرا بە ڕۆژین کابایش.

وان

تەژەئا و توای_دەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کارتیان بۆ ژنانی زیندانی نارد. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و تا بەردەم بینای پۆستە و گەیاندن ڕێپیوانیان کرد، درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

ژنان لەبەردەم بینای پۆستە و گەیاندن بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کارتیان بۆ ژنانی زیندانی نارد.

جولەمێرگ

شارەوانی گەڤەر بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانەوە سیمینارێکی بە ناونیشانی "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی"، ئەندامانی ژنی مەجلیسی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی و زۆر کەس ئامادەبوون. دەروونناس ساجان جانان و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لقی جولەمێرگ، جەواهیر ئاگری وەک قسەکەر بەشداربوون.

دەروونناس ساجان دەربارەی "توندوتیژی سەر خێزان، توندوتیژی سەر ژن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی" بابەتی پێشکەش کرد، گوتی: "پێویستە بۆ هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی بەرنامەی پەروەردەیی هەبێت.بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی_پەروەردەیی دەبێت".

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لقی جولەمێرگ، جەواهیر ئاگری دەربارەی خەباتی یاسایی دژی توندوتیژی و لەپێناو بەدەستهێنانی ماف، هەڵسەنگاندنی کرد.

سیمینارەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.

مێرسین

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ ژنانی کرێکار لە ناوچەی ئاکدەنیز کۆبووییەوە. لە سەردانەکەدا باس لە گرنگی ٢٥ ی تشرینی دووەم کرا و بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی ٢٥ ی تسرینی دووەم لە شەقامی کوشیماتۆ.

فارقین

شارەوانی فارقینی ئامەد لە گەڕەکی یەنیشەهیر ناوی ڕۆژین کابایشی لە پارکێک نا، ڕۆژین کابایش لە مانگی تشرینی یەکەم لە وان بێسەروشوێن کرا.

هاوسەرۆکی شارەوانی سەڤیم بیچیچی و بنەماڵەی ڕۆژین کابایش و هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە شار و ناوچەکان و زۆر هاوڵاتی بەشداربوون.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد، گوڵشەن ئۆزەر ڕایگەیاند سیاسەتی دژی ژنان ڕێکەوت نییە، ژنان دەبنە دەنگی خۆیان و منداڵان و سرووشت و ئازادی، بۆیە دەکرێنە ئامانج.

سەڤیم بیچیچی ڕایگەیاند بۆ هەر ژنێکی کوژراو دارێک دەچێنن، بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بەردەوام دەکەن. گوتی: "دژی ئەو زیهیەتەی ژنان دەکوژێت، تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین".

پاشان دایکی ڕۆژین کابایش و بەشداربووان داریان چاند، ناوی ژنە کوژراوەکان بە دارەکانەوە هەڵواسران.

ئەرخەنی

هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرخەنی بیرسەن ئازاک بایار و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی لە شەقامی زیا گۆکالپ و ناوەندی بازاڕ لە چوارچێوەی کەمپەینی "بەڵێنەکەمان کۆتایی نەهاتووە، توندوتیژی ڕادەگرین" برۆشۆری هۆشیارکردنەوە دژی توندوتیژیان بەسەر ژنان دابەشکرد.