فەد-کورد: کۆتایی بە هەڵکوتانەسەری نایاسایی بهێنن
فەد-کورد ڕایگەیاند کە هەڵکوتانە سەر دەکتەم لە برێمەن نایاساییە و خوازیاری ئەوە بوو کە فشارە سیستەماتیکییەکان لەدژی داخوازییەکانی ئازادی گەلی کورد دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت.
فەد-کورد ڕایگەیاند کە هەڵکوتانە سەر دەکتەم لە برێمەن نایاساییە و خوازیاری ئەوە بوو کە فشارە سیستەماتیکییەکان لەدژی داخوازییەکانی ئازادی گەلی کورد دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت.
فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازاد لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات (فەد-کورد) بە ڕاگەیاندراوێک، سیاسەتەکانی تاوانبارکردنی دەوڵەتی ئەڵمانیای دژی گەل کورد شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەدا دەڵێت: “سیاسەتی تاوانبارکردن لە ئەڵمانیا لە بەرانبەر گەلی کورد لەم دواییانەدا زیادی کردوە، ئەو ڕووداوانەی لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر و دەستبەسەرکردن ڕوودەدەن مایەی نیگەرانین.
هەڵکوتانەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی برێمەن و دەستبەسەرکردنی وڵاتپارێزێک، نموونەی ئەم سیاسەتەیە. دوای ئەو هەڵمەتە، وڵاتپارێزێکی دیکەی کورد لە بەرلین و ٢ کەسیش لە ماگدبۆرگ دەستبەسەر کران.
ئەم دەستبەسەرکردن و کارە نایاساییە شەرمەزار دەکەین. بەم فشارانە بۆ سەر گەلی کورد نەک تەنیا مافی تاکەکان، بەڵکو ئازادی بیرکردنەوە و مافە دیموکراسیەکانی گەل دەکرێتە ئامانج.
ئێمە ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی ئەڵمانیا بە هەوڵێک بۆ تاوانبارکردنی گەلی کورد دەزانین، ئەم دۆخە ڕێگا بۆ پرسیارکردن لە دیموکراسی ئەڵمانیا دەکاتەوە. هەر کەسێک باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا و بەها دیموکراسیەکان هەیە، پێویستە دەنگی خۆی لە دژی ئەم فشارانە بەرز بکاتەوە.
ئێمە وەک فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازاد لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنین کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم نزیکایەتییە نایاساییانەی دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکەین. ئەم سیاسەتانەی بە تاوانبارکردن دەرئەنجامی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی تورکە لەگەڵ ئەڵمانیا. ئێمە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەدەین.
دەبێت دەستبەجێ هێرش و فشارە سیستەماتیکییەکان بۆ سەر داخوازییەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی کۆتایی بێت".