هەدەکە بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە
هەدەکە بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و گوتی: "گەلان لە سەرانسەری تورکیا و کوردستان بە بەرخۆدانی خۆیان ڕژێمی قەیوم تێکدەشکێنن".
هەدەکە بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و گوتی: "گەلان لە سەرانسەری تورکیا و کوردستان بە بەرخۆدانی خۆیان ڕژێمی قەیوم تێکدەشکێنن".
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دێرسیم و پولورڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە دێرسیم لە مێژوودا هەرگیز سەری بۆ ستەمی داگیرکەران نەوی نەکردووە و ئێستەش نایکات، دەڵێت: "ئەم هێرشەتان کە ئایدۆلۆژیای چەپ_سۆسیالیستی، عەلەوی و کوردەواریی دێرسیم دەکاتە ئامانج، بێ وەڵام نامێنێتەوە، ئیرادەی گەل کودەتای فاشیستی قەیوم تێدەشکێنێت".
هەروەها دەڵێت: " گەلان لە سەرانسەری تورکیا و کوردستان بە بەرخۆدانی خۆیان ڕژێمی قەیوم تێکدەشکێنن. لە ئەسەنیورت تا پولور، لە مێردین تا دێرسیم، دان بە دەسەڵاتداری و تاڵان و داگیرکارییدا نانێین و قبووڵی ناکەین. بانگەواز لە گەل و گرووپە باوەڕدارەکان و هێزە دیموکراسیخواز و ئازادیخوازەکان دەکەیم دژی دانانی قەیوم لە دێرسیم و پولور یەکێتی خۆیان بنیات بنێن و ناڕەزایەتی دیموکراتیک پیشان بدەن".