ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٩٧ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ٩٧ هەمین، ٤٩٢ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٩٧ هەمین، ٤٩٢ ڕۆژە بەردەوامە.

گرووپی ٩٧ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی گرتەئەستۆ، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گرووپی ٩٦ هەمین، مامۆستا حوسێن کارا قسەی کرد. گوتی: "وەک دەزانن ڕێبەر ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی جەستەیی تونددایە، لە ڕووی دەروونیشەوە شەڕێکی دژوار لە دژی بەڕێوەدەبەن، بەڵام بەرخۆدانی ڕێبەرێتی لە ناو چوار دیوار پیلانگێڕیی هێزە دەسەڵاتخوازەکانی هەڵوەشاندەوە، هەموو کێشەکان بە ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت و قسەکەری کۆتایی ئەوە، بانگەوازی لە گەلی کورد و هەموو وڵاتپارێزان دەکەین لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی هەڵوێست دەرببڕن."

پاشان گرووپی ٩٧ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.