بە دیمەن

دەوڵەتی تورک لە گوهەرز ڕێگەی داگیرکاریی نوێ دروست دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی گوهەرزی ناوچەی دهۆکی ئامێدی ڕێگەی داگیرکاریی نوێ دروست دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان بۆ فراوانکردنی داگیرکاری و لکاندن، ڕێگەی نوێ لە هەرێمەکە دروست دەکات. لە دروستکردنی ڕێگەکەدا، پەدەکە ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت.

بەگوێرەی زانیاری و دیمەنەکانی ڕۆژنیوز، لە گوندی گوهەرزی سەر بە ئامێدی لە دهۆک بۆ فراوانکردنی داگیرکاری و کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمەکە ڕێگەی داگیرکاری نوێ دروست دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە هەرێمییەکنەوە، هیزەکانی پەدەکە و میتی تورک ئامێرەکانی دروستکردنی ڕێگەکە دەپارێزن.