هەپەگە: لە چالاکی نیشانەشكێنیدا ٢ داگیرکەر سزادران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکی نیشانەشكێنیدا ٢ داگیرکەر سزادران.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا بەم شێوەیە:

"زانیارییە بەرفراوانەکان لەسەر چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٣٩دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوەی لێدانی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

١٩ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١١:٣٩دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە شێوەی لێدانی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

١٩ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری تێکشكێنرا و تەقەمەنی (بۆمب)ێکی ٤٠ کیلۆی داگیرکەران لەناوبردرا. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی پێشەنگمان هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواكوڕک؛

١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠دا لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٢٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ بە شێوازی نیشانەشكێنی درۆنێکی داگیرکەران خرێنرایە خوارەوە.

٢٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٩:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی قورس لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە، شەهید شەریف ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆرەپانەکانی سێدار، دێڕەشە، زێڤکێ، شاخی کون، پیرزۆنا، ڕێبینێ، شاخی زەنگل ١٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، بێشلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٢ جار؛ بە گشتی ٢٢ جار لە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران

١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ١٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٤ جار؛ بە گشتی ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران."