لە مانگی نیساندا چوار ژن لە باشووری کوردستان کوژراون
ڕاگەیاندرا بە تەنها لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥دا لە باشووری کوردستان چوار ژن کوژراون و دوو ژنی دیکەش بیرندار کراون.
ڕاگەیاندرا بە تەنها لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥دا لە باشووری کوردستان چوار ژن کوژراون و دوو ژنی دیکەش بیرندار کراون.
ئاژانسی ڕۆژنیوز لە بە ڕاپۆرتێک ئاماری کووشتن و بریندارکردنی ژنانی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیە:
" لە ٣ـی ئاداری ئەمساڵدا، لە گەڕەكی تەیراوای پارێزگای هەولێر گەنجێكی تەمەن ١٨ ساڵ بە ١١ فیشەك خوشكە تەمەن ١٧ ساڵانەكەی خۆی كوشت و دواتر لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دەستگیر كرا.
لە ٢٠ـی ئایاری ئەمساڵدا، لە پارێزگای دهۆک لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٩ ساڵ و پیاوێکی گەنجی تەمەن ٣٦ ساڵ بریندار بوون، کە هەردووکیان خوشک و برای یەکتربوون، هەروەها دواتر تاوانبارەكە دەستگیر کرا.
لە ٢٣ـی ئایاری ئەمساڵدا، لە گوندی پیرڕەشی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن براکەیەوە بە فیشەک کوژرا.
لە ٢٨ـی ئایاری ئەمساڵدا، لە پارێزگای هەولێر تەرمی ژنێکی کورد بە ناوی خەرمان شەمسەدین دۆزرایەوە و تا ئێستا پۆلیس لەبارەی ڕووداوەكەوە زانیارییان نەخستووەتەڕوو.
لە ٣١ـی ئایاری ئەمساڵدا، لە گەڕەکی قەندیل لە شارۆچکەی چوارقوڕنە پیاوێك دەسڕێژی گوللـەی لە ماڵە خەزووری کرد و لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ، کە دەکاتە دایكی هاوژینی تەقەکەرەکە گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، كە یەکێک لە بریندارەکانیش ژنێکی گەنجە.
هەروەها، لە ٣١ـی ئایاری ئەمساڵدا، لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “دریم سیتی” لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن چەکدارێکەوە بە ١٠ فیشەک کوژرا."