پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە) لە ڕاپۆرتی مانگی ئایاری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژران کە لەو ڕێژەیە ٢١ ژن لەلایەن کەسوکار و هاوژینەکانیان کوژراون، هەروەها ٢٠ ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجی خستووەتەسەر شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکان و ئاماژە بەوەکراوە، ٦٢٪ـی ئەو ژنانە لەناو ماڵەکانیاندا و بە چەک، ئامێری تیژ، خنکاندن و ئەشکەنجەدان کوژراون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکار و پاڵنەری تاوانەکان ئاماژە پێدراوە و هاتووە: "تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە و ئابووری ئەنجامدراوە، بەردەوامیی توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بە 'ساڵی خێزان' ناسێندرا."