بە دیمەن

لە ئەوروپا گەمارۆکانی سەر مەخموور شەرمەزار کرا

لە شاری وینتەرتوری سویسرا فشار و گەمارۆکانی حکومەتی عێراقی لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمووری شەرمەزار کرا و سڵاو لە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆڕاگری گەلی کەمپەکە کرا.

کوردستانیان بە گردبوونەیەکی بەرفراوان لە شاری وینتەرتوری سویسرا، بە گوتنەوەی درووشمی پشتیوانی بۆ گەلی مەخموور گەمارۆدانە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراقییان لەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی شەرمەزار کرد. لە گربوونەوەکەدا کوردستانیان ئاڵاو و ێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆییان دەشەکاندەوە.

لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی وینتەرتور، جەماوەری گەل لە پێش وێستگەی شەمەندەنەفەری ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە. لەگەڵ کۆبوونەوەیاندا گەل کردەوە نایاسایی و دژە مرۆڤایەتییەکانی حکومەتی عێراقییان لەسەر مەخموور شەرمەزار کرد.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێلێنان دەسپێکرد و دواتر پەیام خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا سڵاو لە بەرخۆدان و خۆڕاگی گەلی مەخموور کرا و داوا لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا هەڵوێست وەرگرێت و کۆتایی بە بێدەنگییەکانی بهێنێت. هەروەها داوا لە حکومەتی عێراقی کرا دەستبەجێ کۆتای بە گەمارۆدانەکانی بهێنێت.

چالاکییە بە بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە زمانی ئەڵمانی کۆتای هات.