پەیامی دەم پارتی بۆ پیرۆزکردنی جەژنی قوربان

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی هاتنی جەژنی قوربانیان لە هەموو گەلان پێرۆز کرد و گوتییان: " پێویستمان بە هێزی ئاشتیخوازی جەژنە و هیوادارین جەژنی قوربان بۆ هەموومان ئاشتی، ئازادی و یەکسانی بێنێتەئاراوە."

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان بە پەیامێک جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.

پەیامەکەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەمجۆرەیە:

"جەژن بۆ هاوبەشیکردنی ئازارەکان، مەزنکردنی هیوا و بە هێزکردنی یەکگرتن و خوشک-برایەتی کاتێکی زۆر سەنگین و گرنگە.

وڵاتەکەمان بە سەردەمێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت. لەبەر ئەمەش لە هەمووکات زیاتر پێویستیمان بە هێزی ئاشتیخوازی و ژیانەوەی جەژن هەیە. ئەم ڕۆژە تایبەتانە ئەوەمان بیردەخەنەوە کە پێکەوە ژیان، ئاشتی کۆمەڵگەیی و داهاتوویەکی دیموکراتیک بە دی دێت.

ئێمە خەیاڵی وڵاتێک دەکەین کە شوناس، باوەڕی و زمان جیاوازەکان بە ئازادی و یەکسان پێکەوە بژین.

وەک کورد، تورک، عەلەوی، سونی، شیعە، ئەرمەنی و ئاشووری... لە تێکۆشانمان بۆ کۆمارێکی فرەڕەنگ و دیموکراتیک بەردەوامین کە هەموو گەلانی ئەم خاکانە خاوەن مافی یەکسان بن و کەس بە هۆی باوەڕی، زمان و شوناسەکەیەوە زوڵم و فشاری لێ نەکرێت.

بەم باوەڕ و هیوایەوە جەژنی قوربان لە ٨٦ میلیۆن هاووڵاتی وڵاتەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە بۆ هەموومان ئاشتی، ئازادی و یەکسانی بێنێت."