لە مانگی ئایاردا لانیکەم ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥دا لانیکەم ١٩ ژن بوون بە قوربانی فشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی.

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥دا ١٠ ژن کوژراون و نۆ ژنی دیکەش بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی سەر ژنانەوە ناچار بەخۆکوشتن کراون.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و هەروەها، ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.