بە دیمەن

لە سویسرا لە چالاکی مانگرتنی ژناندا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرایەوە

لە سویسرا بە سەدان هەزار ژن بە دروشمی 'گەر ڕاوەستین، ژیان ڕادەوەستێت' ڕژانە گۆڕەپانەکان. ژنانی کورد لە چالاکییەکەدا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بە ئاڵاکانیان هەڵوێستی سیاسی خۆیان نیشان دا.

چالاکی مانگرتنی ژنان (Feministischer Streik) لە ٢٥ شاری سویسرا بە هاوکاتی ئەنجام درا. چالاکییەکەی ئەمساڵ بە بەشداربوونێکی مەزنی ژنان لە دژی پیاوسالاری، ڕەنجخۆری سەرمایەداری، نەژادەپەرەستی و توندوتیژی پیاو-دەوڵەت گۆڕا بۆ ڕاپەڕینێکی بە هێز.

ژنان لە بێرن لە بەردەم پەرلەمان داوای دادپەروەری دەکەن

بە دەیان هەزار ژن لە گۆڕەپانی Schutzenmatte لە بێرنی پایتەخت کۆبوونەوە. ژنان لە پشت پانکارتی "بەرخۆدانی یەکگرتوو" ڕێپێوانیان کرد و لە بەردەم پەرلەمانی فیدراڵی سەرنجیان خستەسەر موچەی نایەکسان، توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و ڕەنجی نەبینراوی ژنان.

ژنانی کوردیش بە شێوەیەکی بە هێز لە گۆڕەپانەکە بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ژنانی بەرژین زەندا، سەرەنج بۆ نەریتی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ژنانی کورد ڕاکێشرا و ئاماژەبەوە کرا کە نەریتی تێکۆشان تاوەکو ئەمڕۆ بە ئاوازەکانی دەنگبێژان بەڕێوەچووە.

تەڤگەری ژنانی کورد: بانگەوازی بەرفراوانی کردنی تێکۆشانی کرد

لە ڕاگەیاندراوەکەی تەڤگەرەکانی ژنانی کورددا، ئاماژە بەوەکراوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە. هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە لە دژی شەڕ و فاشیزم بەرخۆدان بەردەوامە و گوترا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە دیلێک لەسەر بنەمای دیموکراسی، ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی پێشکەش دەکات.

هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە کە ئەو پڕۆسەیەیی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەبرێت دەرفەتێک بۆ ئاشتی پێشکەش دەکات و پارادایمی ڕێگەی سێیەم چارەسەرێکە بۆ قەیرانەکانی جیهان. دەشڵێن بە هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەتوانرێت کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیات بنرێت.

٥٥ هەزار ژن لە زیوریخ بوون بە یەک دەنگ

٥٥ هەزار ژن بەشداری ڕێپێوانی زیوریخ بوون. ژنانی کورد بە شاڵی بەنەوشەیی و پانکارت بە نوسینی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرنجیان ڕاکێشا. لێرەدا چالاکییەکە لەسەر داواکاری موچەی یەکسان، نا-توندوتیژی و دانپێدانانی کاری چاودێرکردنبوو. بۆ ژنانی کۆچبەر، دایک و کەمئەندامان بلۆکی جیاواز بونیاتنرا.

لە لۆزان دروشم بۆ ڕۆژئاوا و ئێران بەرزکرایەوە

لە لۆزان بەهۆی یارییە ئۆڵۆمپیەکانەوە ڕێپێوانەکە ئەنجام نەدرا، بەڵام پلاتفۆرمی سیاسی دامەزران. ئەنجوومەنی ژنانی لاژین و یەژەکە-سە ئاماژەیان بە گەمارۆدانی ڕۆژئاوا، هەڕەشەکانی لە سێدارەدانی ئێران و بەرخۆدانی ژنانی کورد کرد. تانیا ئامەد، تێکۆشانی ئازادی ژنانی وەک هێڵێکی شۆڕشگێڕی لە دژی سیستەم پێناسە کرد.

بازڵ

زیاتر لە پێنج هەزار ژن بەشداری ڕێپێوانەکەی بازڵ بوون. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە نوسینی "فێمێنیزم سیاسییە"، "ڕەنجەکانمان نابینرێت" و "کاری چاودێریکردن شۆڕشێکە" هەڵگیرا. ژنانی کۆچبەر بە پەیامەکانیان بانگەوازی یەکگرتنی نێونەتەوەییان کرد.

بیل

ژنان لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی بیل کۆبوونەوە و پەیامی بە هێزیان لە مانگرتنەکە دا. ئەندامانی کۆمۆنەی ژنانی ئارین میرکان لە بیل بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە گۆڕەپانەکە بوون. نمایشی فۆلکلۆری کۆمۆنەکە سەرنجی زۆری ڕاکێشا.