لە ئێران ژنێک دەستگیر کرا

هێزەکانی ئیتڵاعاتی دەوڵەتی ئێران مەهسا شەفیعی خوشیکی یەک لە قوربانییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ڕایگەیاند دوای هێرشکردنە سەری، هێزەکانی ئیتڵاعاتی دەوڵەتی ئێران، مەهسا شەفیعی خوشیکی یەک لە قوربانییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە بێ فەرمانی دادوەر لە شارۆچکەی یاسووجی سەر بە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیەر ئەحمەد دەستگیرکردووە و بۆ زیندانی ناوچەکە گواستراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، مەهسا وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە، هەروەها تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ، كە لە كاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا هاوكاری میدیاكانی دەرەوەی ئێرانی كردووە.

جێگای ئاماژەیە، مەهسا شەفیعی تەمەن ٢٢ ساڵ بەهۆی چالاکییەکانی چەندین جار دەستگیركراوە و هەروەها ژمارەیەك سكالای یاسایی لەسەر تۆماركراوە، هاوكات، خوشکەکەی بە ناوی پارسا شەفیعی لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لە یاسووج کوژرا.