تەژەکە- ئە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەڕژێنە گۆڕەپانەکان
تەژەکە-ئەوروپا لە ٣ی ئایاردا دەست بە هەڵمەتی 'بۆ ژیانێکی ئازاد گفتوگۆ' دەکات. ئایتەن کاپڵان وتەبێژی تەژەکە ڕایگەیاند، پلانسازی هەرێمیان کردووە و لە ٣ی ئایاردا ڕێپێوان دەکەن.
تەژەکە-ئەوروپا لە ٣ی ئایاردا دەست بە هەڵمەتی 'بۆ ژیانێکی ئازاد گفتوگۆ' دەکات. ئایتەن کاپڵان وتەبێژی تەژەکە ڕایگەیاند، پلانسازی هەرێمیان کردووە و لە ٣ی ئایاردا ڕێپێوان دەکەن.
ئایتەن کاپڵان، وتەبێژی تەژەکە ڕایگەیاند، بە هەڵمەتی 'بۆ ژیانێکی ئازاد گفتوگۆ'، بۆ خوڵقاندنی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە دەوری بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆچوونی ژنان وەردەگرن و پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن.
بەهەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن دۆستانی گەلی کوردەوە دەستیپێکرد، لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا چالاکی گەورە بەڕێوەدەچن. بەشێکی زۆری ئەم چالاکییانە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێن. ژنان خاوەنداری لە پارادایمی ئازادی ژن کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە دەکەن و بە چالاکییەکانیان داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. بە بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەسەری لە تورکیا کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێكردووە، بە دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ژنان پێشکەوتەوە. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی ژنان کرد و جارێکی دیکە جەختی لە سەر گرنگی بەرخۆدان و ئازادی ژنان کردەوە. بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەر بنەمای داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتێکی نوێیان لەناو هەڵمەتی نێونەتەوەییدا دەستپێکردووە. بەپێی بەیاننامەکەی تەژەکە، هەڵمەتەکە لە ٣ی ئایارەوە بە ناوی 'بۆ ژیانێکی ئازاد گفتوگۆ' دەستپێدەکات.
بە ئازادی ژنان کۆمەڵگا دیموکراتیک دەبێت
ئایتەن کاپڵان وتەبێژی تەژەکە سەبارەت بە هەڵمەتەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات ANFی دایەوە و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازییەکەی لە ٢٧ی شوبات دەستپێشخەرییەکی گرنگی کردووە و پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات، بەڵام ئەرکێکی گرنگ بۆ دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا دەکەوێتە سەر شانی ژنان. ئایتەن کاپڵان ئاماژەی بەوەکرد کە دەیانەوێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبکەنەوە، هاوکات بۆچوون و پێشنیارەکان لە ناوەندە جیاوازەکان وەربگرن و وتی: "ئێمە لەسەر پرسی ژنان پلاتفۆرم دروست دەکەین، باس لەسەر پێگەی ژن دەکەین لە کۆمەڵگادا، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ قبوڵکردنی ناسنامە و ئیرادەی ژن دەکەین لە کۆمەڵگا. کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک تەنها بە ئازادی ژن و هەبوونی لە کۆمەڵگا دێتە ئاراوە."
لە هەر هەرێمێک بەپێی بارودۆخی خۆسەری خۆی چالاکییان بەڕێوە دەبات
ئایتەن کاپڵان ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، پێش دەستپێکردنی چالاکییەکان باس لە رێباز و شێوازەکان دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایە پلانێکی تۆکمە بە چالاکی کەلتووری، گفتوگۆ، وۆرک شۆپ و چالاکییەکانی دیکە، ڕێپێوان و کونفرانسی ڕۆژنامەوانی، بە پێی نەخشەڕێگایەکی دیاریکراو دروست دەکەن.
ئایتەن کاپڵان ڕایگەیاند کە هەر هەرێمێک بەپێی بارودۆخی خۆسەری خۆی چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، ڕووداوەکانی ڕۆژانە تاوتوێ دەکات و دەرئەنجامی ئەرێنی ڕۆڵ و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا هەڵدەسەنگێنێت.
وتەبێژی تەژەکە ئەوەشی گوت کە هەرێمەکان دەست بە ئامادەکردنی پلانەکانیان دەکەن و لە ٣ی ئایاردا لە زۆربەی ناوەندەکان ڕێپێوان بەڕێوە دەچێت.
ئێمە دەمانەوێت لایەنە جیاوازەکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەین
ئایتەن کاپڵان ڕایگەیاند کە چالاکییەکان بە پێێ تێپەڕبوونی کات فراوانتر دەبن، دەیانەوێت لایەنە جیاوازەکان لەم هەڵمەتەدا بەشدار بکەن، هەروەها ڕایگەیاند کە لەگەڵ ژنانی ئێرانی، ئاشووری-سوریانی و ئەرمەنی لە پەیوەندیدان و وتی: "کۆبوونەوە لە هەرێمە ناوخۆییەکان ئەنجامدەدرێت و ئیرادەی ژنان دەگەیەنێتە یەکتر. بە مەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە دەوری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆچوونی ژنان وەردەگرین و خاوەنداری لە پرۆسەکە دەکەین."
ئایتەن کاپڵان ئەوەشی بە بیری هێنایەوە کە سەرەڕای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەت هێشتا هەنگاوێکی جددیی نەناوە و بۆ دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی بە ڕێکخستنی، جەختی لەسەر گرنگی ئەرکی تەڤگەری ئازادی ژنان کردەوە. ئایتەن کاپڵان وتی: "ئەگەر بمانەوێت گۆڕان و گۆڕانکاری بەدی بهێنین، دەبێت لەگەڵ ڕێکخستنە جیاوازەکانی ژناندا هاوکاری بکەین."
پێویستە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە بێت
ئایتەن کاپڵان ڕایگەیاند کە هەمووان دەتوانن بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن و وتی: "داوا لە ژنان و کۆمەڵگاکەمان دەکەین کە بەشداری ئەم گفتوگۆیانە بکەن، پێویستە هەر کەسێک لە بەڕێوەبردنی دروستی ئەم پرۆسەیە و بەڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هاوکاری و بەشداری بکات."