ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئامەد لەگەڵ DAKAP کۆبوونەوە

ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە-ئامەد (DAKAP) کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تیشکی خستە سەر گرنگی پیشەنگایەتی ژنان و تێکۆشانی ڕێکخستنی لە پرۆسەی ئاشتیدا.

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی ژنان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دێموکراتیک" لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنانی ناوچەکە درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات. ئەمڕۆ شاندەکە بە پێشەنگایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، خالیدە تورک ئۆغڵو، لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە-ئامەد (DAKAP) لە شاری ئامەد کۆبوونەوە.

لەم کۆبوونەوەدا سەرەنج خرایە سەر گرنگی ئەو پرۆسەیەی کە بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، هەروەها باس لە پەرە پێدانەکانی لەنێو ڕێکخراوەکانی ژنان کرد و ئاماژە بەوەکرا کە لە ڕۆڵی پلاتفۆرمەکانی ژنان لە بەکۆمەڵایەتیکردنی ئاشتی زۆر گرنگە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا کە دەبێت باس لە ئامرازەکانی سیاسەتی تێکۆشانی سەردەمی نوێ بکرێت، کۆبوونەوەکانی ژنان دەبێت پەرەی پێ بدرێت، هەروەها ڕێکخراوەکانی ژنان و دامەزراوە دیموکراتیکەکانیش بۆ ئەم پرۆسەیە ئامادییان هەبێت.

لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ژنان نەک هەر داواکارییەکانیان ڕابگەیەنن، بەڵکو دەبێت لەبواری ڕێکخستنیشەوە پەر بە خۆیان بدەن. لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە کە ژنان زۆرترین پشتیوانانی ئەم پرۆسەیەن و پێویستە هەموو دامەزراوەکان لەسەر بنەمای سەربەخۆیی خۆیان گفتوگۆکان دەست پێ بکەن.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە پرۆسەیە بە پێشەنگایەتی ژنان پەرەی پێ دەدرێت بۆیە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا بکرێت. ژنان وێڕای ئاماژەدان بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیان لە سەردەمی نوێ، جەختیان لە گرنگی کاری ڕێکخستنی و هاوکارییەکان کردەوە.