ئەو شەهیدانەی کۆبانێیان کردە قەڵای بەرخۆدان
ڕۆح و میراتی ئەو تێکۆشانەی کە کۆبانێ کردە قەڵای بەرخۆدان، ئەمڕۆ لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە ئەوکات پشتیوانی داعشی دەکرد، زیندوو دەبێتەوە.
ڕۆح و میراتی ئەو تێکۆشانەی کە کۆبانێ کردە قەڵای بەرخۆدان، ئەمڕۆ لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە ئەوکات پشتیوانی داعشی دەکرد، زیندوو دەبێتەوە.
کۆبانێ کە بە بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ بە بەرخۆدانی بەهەیبەتی شەهیدان ڕزگار کرا و تاجی سەرکەوتنی لەسەر نا. کۆبانێ کە بوو بە ستالینگرادی سەدەی ٢١و بە میراتی ئەو شەهیدانەی داستانی بەرخۆدانی نووسیەوە، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بوەتەوە. لەم نووسینەدا یادی لە سەدان شەهیدێک کە کەرامەتی مرۆڤایەتییان پاراست و بوونە سیمبولی جیهان و با جارێکی دیکە بەبیرمان بهێنینەوە کە بەرخۆدانی کۆبانێ مانای چییە.
گەلهات گابار
گەلهات بۆتان کە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە بارودۆخی سەختی جوگرافیا و چیاکانی کوردستان و بۆتان نموونەی فەرماندەیەکی قارەمانی لە کەسایەتی خۆیدا سەلماند، لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا هاتە کۆبانێ و بوو بە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی قەڵای بەرخۆدان. کاتێک هاتە ناو کۆبانێ، لە سەختترین و گرینگترین ڕۆژەکانی شەڕدا لە بەرەی ڕۆژهەڵات وەک فەرماندەی بەرەکە فەرماندەیی بەرخۆدانی کرد. تەنانەت لە یەکەم ڕۆژی شەڕەکەدا کاریگەرییەکەی خۆی نیشاندا و هێرشی چەتەکانی پووچەڵکردەوە. لە ماڵێکدا شەڕێکی توند لە دژی داعش ڕوویدا. لەو ماڵەدا گەمارۆ درابوو و لەوێ پەیامی بەرخۆدانی دا. شەڕڤانان کە گوێیان لەم دەنگە چارەنووسسازە دەبێت بە شکاندنی دیوارەکان گەمارۆکە دەشکێنن و هەڤاڵەکەیان گەلهات گابار ڕزگار دەکەن. لەو بینایەی کە تێدان شوێنێک نییە کە کە فیشەک و بۆمب لێی نەدرابێت بوونی نەبوو، بەڵام گەلهات گابار و شەڕڤانەکانی ئەم بینایە چۆڵ ناکەن و دەیکەن بە قەڵای بەرخۆدان. شایەتحاڵانی ئەم بەرخۆدانەش دواتر ئەم بینایەیان ناونا "قەڵای دەمدەم". لەبری ئەوەی وەڵامی هێرشەکانی داعش بداتەوە، بڕیاریدا تیمی هێرشبەر ئامادە بکات. بەم هەنگاوە هێرشەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو دەروازەی سنووری ڕۆژ بە ڕۆژ تێکشکێندرا. لە کۆبانێ ١٥ خۆڕاگریان کرد. لە ٢٩ی تشرینی یەکەم تیمە هێرشبەرەکانی بە شێوەی "قەڵای دەمدەم" ئامادە دەکات و دەست بە چالاکی دکەن. گلهات گابار پێشەنگایەتی تیمی هێرشبەری یەکەم دەکات، لەهەمان کاتد لە تیمی دووەمیشدا ڕەوڵ دەنوێنێ و کاریگەری زۆر لە بارودۆخی شەڕەکەدا دروست دەکات.
گەلهات گابار، فەرماندەی قارەمانی شاخەکانی گابار، زاگرۆس و جودی لە کۆبانێ بوو بە ئەفسانە. بەو گورزانەی لە داعش دەدات و ڕۆحی بەرخۆدان بە هەڤاڵانی دەبەخشێت، دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆحی بەرخۆدانی بۆتان لە کۆبانێ خۆی نیشان بدات.
دەستینا قەندیل
دەستینا قەندیل (بەیان محەمەد) خەڵکی باشووری کوردستانە، وەک دەستینا هەفتانینیش ناسراوە. دەستینا قەندیل لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانەوە کردووە و لە نێو یەپەژەدا جێگەی خۆی دەگرێتەوە، لە شاری حەلەب دژی چەتەکانی جەبهەت نوسرە شەڕ دەکات و ئەزموونی گرنگی شەڕی هەبوو. دەستینا قەندیل بەشداری بەرخۆدانی کۆبانێ دەبێت و لەوێ فەرماندەیی یەکەیەکی شەڕڤان لە گەڕەکی گۆرمرکی کۆبانێ وەردەگرێت کە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە و لە باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمیدا جێگیر دەبێت و ١٠ شەڕڤانی لەگەڵدا دەبێت. دواتر چەتەکانی داعش هێرشێکی بەرفراوان دەکەنە سەریان لە گەڵ شەڕڤانەکانی بەرخۆدانێکی ئەفسانەوی دەنوێنن. دەستینا قەندیل لە کۆتایی ئەو شەڕەی کە چەند ڕۆژێکی خایاند لە ٢٠ی تشرینی یەکەم دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە.
زەهرا پەنابەر
زەهرا پەنابەر (زەهرا کارا) خەڵکی باکووری کوردستانە و یەکێک بوو لە فەرماندە گرنگەکانی بەرخۆدانی کۆبانێ. زەهرا پەنابەر لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دەڕواتە هەرێمی بەرخۆدان و لە باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لە گۆڕەپانی ئازادی بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان، کە چەتەکان بەبێ پچڕان هێرش دەکەنە سەر ئەو بینایە. زەهرا پەنابەر کە شارەزای هەموو شەڕ و پێکدادانەکانی ناوەندی شار بووە، فەرماندەیی شەقامی ٤٨ لە ئەستۆ دەگرێت. فەرماندە زەهرا پەنابەر بە زەردەخەنە و دەنگی خۆیەوە ناسرا بوو، لە ڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێدا ئەم ڕستانە دەڵێت: "ئێمە بەحەسرەتی ئەم ڕۆژە بووین". خۆزگە هەڤاڵانی شەهیدمانیش شاهیدی ئەم ڕۆژە دەبوون. هەندێک لە هاوڕێکانمان کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە هیوای بینینی ئەم ڕۆژە بوون، شەهید بوون. بەڵێن بە هەڤاڵانمان دەدەین کە خەون و خەیاڵیان بەدی دێنین.'' زەهرا پەنابەر فەرمانداری فەلسەفەی ژن،ژیان، ئازادی لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥لە گوندی عەقیبی باشووری کۆبانی، چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە.
ڕێڤان ڕۆژئاوا
ڕێڤان ڕۆژئاوا (مەدینە مامۆ) لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە کرد. هەروەها لە پاراستنی شاری کۆبانیدا لە دژی داعش ئەرکدار بوو و پێشەنگایەتی شەڕە قورسەکانی گوندەکان دەکات. ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٤ بۆ ڕاگرتنی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا و چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە. ڕێڤان ڕۆژئاوا بە چالاکییە فیداییەکەی چارەنووسی شەڕی گۆڕی.
ساریا ئوزگور
ساریا ئۆزگور لە ساڵی ١٩٨٦لە دێرسیم لەدایک بووە. لە تەمەنی گەنجیدا لە تێکۆشانی ئازادیدا بەشدار دەبێت. ساریا ئۆزگور کە لە لایەن هەڤاڵانیەوە بە ڕۆحی فیدایی و ڕوون بوون لە مەبەست وکردار ناسرابوو، بەردەوام دەیگوت ڕزگاری گەلی تورکیا گرێدراوە بە ڕزگاری گەلی کوردەوە. ئەو ئەمەی وەک چارەنووسێک پێناسە دەکرد. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ کە چووەتە ڕۆژئاوا، سەرنجی بۆ ئەم بابەتە ڕاکێشاوە و وتوویەتی:
" هاتن بۆ ڕۆژئاوا و بەشداری بەرخۆدان لێرە زۆر گرنگە و پەیوەندی بە چارەنووسەوە هەیە. جگە لەمەش وەک کۆمۆنیستیش بەرپرسیارێتی ئێمەیە. ئێمە دروشمی 'لە هەر شوێنێک لە جیهاندا کەسێکی ژێردەست هەبێت و بچەوسێنرێتەوە ئێمە لەوێین و تێکۆشان ئەرکی ئێمەیە بۆیە ڕۆژئاوا بۆ ئێمە گرنگە."
ساریا ئۆزگور، لە پێشەنگایەتی هەموو ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکاندا بەشداری کردووە، سەرەڕای کێشەی زمان، لە بواری پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەکەی، ڕێبازێکی گەورەی بەدوای خۆیدا بەجێهێشتووە. بە وتنی؛ "پشتیوانیکردن لە کۆبانێ ئەرکی هەموو کەسانی بەکەرامەتە. لەم شەڕەدا پێویستە هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان پشتیوانی لە گەلی کۆبانێ بکەن. وەک کۆمۆنیستێک دەبێت لەم شەڕەدا بەشدار بم'، پێشنیار دەکات بچێتە کۆبانێ و بە ڕۆحێکی فیداییانەوە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی٢٠١٤دا دەرواتە کۆبانێ. لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ لە شەڕی چەتەکانی داعش لە بەرەی باشووری کۆبانێ شەهید دەبێت و دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە و دەبێتە یەکەم ژنی ئینترناسیوناڵ لە ڕۆژئاوا شەهید بێت.
ئارین میرکان
فەرماندەی یەپەژە ئارین میرکان (دلار گەنج) کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە گردی مشتەنووری شاری کۆبانێ بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی چەتەکانی داعش چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە هەمان کاتدا بەم چالاکییە سەرەنجی هەموو جیهان بۆ کۆبانی و ڕۆژئاوا ڕادەکێشێ. ئارین میرکان (دلار گێنچ) لە ساڵی١٩٩٢لە گوندی میرکانی (حوسێ) سەر بە ناوچەی ماباتای عەفرین لەدایک بووە. خوێندنی لە گوندی میرکان تەواو دەکات. لە کاتی خوێندندا مامۆستاکەی سوکایەتی بە نووسینە کوردیەکانی سەر دەستی دەکات، ئەمەش ئارین میرکان توڕە دەکات. ئیتر ئارین ڕێگایەکی نوێ هەڵدەبژێرێ و ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری تێكۆشانی ئازادی کوردستان دەبێت. ئارین میرکان، بە بوێری و کەسایەتی بەهێز و تایبەتمەندییەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدا بوو بە شەڕڤانێکی تێکۆشانی ژنان. هاوکات لەگەڵ شەڕی کۆبانێ، بۆ ئازادی گەل و پاراستنی خاکەکەی دەچێتە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژەوە.
بە چالاکییەکەی لە گردی مشتەنوور، بەرخۆدانی کۆبانێ بەرەو قۆناغێکی دیکە ڕۆیشت و وەرچەرخانێک هاتە پێشەوە. سەرنجی هەموو دونیای خستە سەر کۆبانێ و شەڕی چەتەکانی داعش. لە دوای ئەو چالاکییە لە ڕۆژانی ٦-٧-٨ی تشرینی یەکەم چالاکییە ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان و بەتایبەت باکووری کوردستان سەریهەڵدا و سەرانسەری جیهانی گرتەوە.
ئەمیر قوبادی
یەکێک لەو قارەمانانەی کە بەشداری تێکۆشانی سەرکەوتنی کۆبانێی کرد، ئەمیر قوبادییە خەڵکی ئێران بوو. ساڵی ١٩٩١لە شاری مەشهەدی سەر بە پارێزگای خوراسان لەدایک بووە. ئەمیر قوبادی کە دواتر چووەتە ڕووسیا و لەوێ ماوەتەوە، دوای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، کە وتبووی: "دەبێت هەموو مرۆڤایەتی کۆبانێ بپارێزێت"، گەیشتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ بچێتە کۆبانێ و دژی ستەم و دڕندایەتی تێکۆشان بکات. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ڕووسیای بەجێهێشت و بە هەڵوێستێکی ئینترناسیۆنالیستی ڕوو دەکاتە کۆبانێ و بە ئیرادە و گرێدروبوونی ئەخلاقی خۆیەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەڤاڵانی هەبوو. لە ماوەیەکی کورتدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو هەڤاڵانی دامەزراند و بوو بە هاوبەشی ژیانی هەمووان. بە ڕۆحی شۆڕشی نێونەتەوەییەوە تێکۆشانیکرد. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا کاتێک ویستی هەڤاڵەکانی ڕزگار بکات کە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوەندی کولتووری و هونەردا بریندار بوون، چووە کاروانی شەهیدانەوە.
پاراماز کزڵباش
سوفی نەجات ئاگرناسلی، کە لە ساڵی ١٩٨٤ لە بنەماڵەیەکی ئەرمەنی لەدایک بووە، ناوی خۆی لە دامەزرێنەرانی پارتی کومونیستی تورکیا (TKP) مستەفا سوفی و ئەدهەم نەجات وەرگرتبوو، کە لە ساڵی ١٩٢١ لەگەڵ ١٤ هەڤاڵی چوونەتە ترابزۆن و لەوێ شەهید بوون. هەروەها نەوەى مەبەستی ئاگرناسلییە ئەوەیە کە وەک پارێزوانی لە ڕێبەرە شۆڕشگێرەکان وەک دەنیز گزمیش و یوسف ئاسلان و حوسێن ئینان خەباتی کردووە. بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەی لە بزووتنەوە سۆسیالیستییەکانی تورکیان، دەربەردەر دەکرێن.
سوفی نەجات لە زانکۆی مەڕمەڕە لە ئەڵمانیا کۆمەڵناسی خوێندووە، بەهۆی هێرشی فاشیستەکانەوە ناچار دەبێت زانکۆ بەجێ بهێڵێت و گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی بۆگازیچی لە ئەستەنبوڵ. لەوێ لێکۆڵینەوە لە مێژووی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە دەکات، سوفی لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١١ لە چوارچێوەی دۆسیەی کەجەکەدا بەرنامەی وتارەکانی وەک "بەڵگەنامەی ڕێکخستنی" دەڵێت:
"من وەک سۆسیالیستێکی چالاک بە دڵ وگیان سەر بە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کوردم، هەوڵ دەدەم خۆم وەک بەشێک لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە تورکیا ببینم. تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی گەلی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە بە تێکۆشانێکی ڕەوا دەبینم. لە سایەی مەزڵوم دۆغانەکانەوە ئەمڕۆ دەتوانین باسی پرسی کورد بکەین لە تورکیا."
لە کاتی خوێندنی لە زانکۆی بۆگانیچ، گوێی لە بەرخۆدانی کۆبانێ دەبێت و پەیوەندی بە بەرخۆدانەوە دەکات. وەک ئەندامی مەلەکەپە پەیوەندی بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە دەکات و ناوی پاراماز کیزڵباشی هەڵدەبژێرێت. پاراماز کیزلباش کە لە زۆر بەرەی بەرخۆدانی کۆبانێدا تێکۆشان دەکات، لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە گردی مشتەنوور شەهید بوو و چووە کاروانی شەهیدانەوە.
کیس برومفیڵد
کیس برومفیڵد لە ٣ی ئابی ١٩٧٦ لە ویلایەتی ماساچوست لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە. وەک بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان لە کارگەی بنەماڵەکەی لە ویلایەتی ماساچوست کاری کردووە. ئەو مرۆڤێکی ئازادیخواز و تێکۆشەبوو. کە دەبیستێ لە کۆبانێ تێکۆشانێکی مێژوویی لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجام دەدرێت و شەڕڤانانی ئینترناسیوناڵیستیش بەشداری ئەم بەرخۆدانەن، ئەمریکا بەجێ دەهێڵێت و لە ٢٤ی شوباتدا خۆی دەگەیەنێتە ڕۆژئاوا و دەچێتە کۆبانێی. ناوی گەلهات ڕومەت وەردەگرێت. دوای پەروەردە و ڕاهێنان دەچێتە بەرەکانی بەرخۆدان. گەورەترین ئارەزووی فێربوونی زمانی کوردی و تێگەیشتنی زیاتر لە ئایدۆلۆژیا و هزری یەپەگە بوو. بە باوەڕ و ئیرادەیەکی زۆرەوە پەیوەندی بە یەپەگەوە کرد. هەرچەندە پێش ئەوە هیچ ئەزموونێکی سەربازی نەبووە، بەڵام شەهید گەلهات لە ماوەیەکی کورتدا بووە بە شەڕڤانێکی سەرکەوتوو و لە کۆبانێ دەبێت بە نیشانشکێن. هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەهید ڕوبار قامیشلۆ لە ٦ی ئایاری ٢٠١٥ لەگەڵ یەکەکەیدا بەرەو بەرەی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ چووە. شەهید گەلهات لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە گوندی قەنتەرێ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ چەتەکانی داعش دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە. گەلی کۆبانێ و هەڤاڵانی مەراسیمێکی گەورەیان بۆ ڕێکخست و تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد. پاشان تەرمەکەی لە ویلایەتی ماساچوستی لە ئەمریکا بە خاک سپێردرا.