کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک: گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سووریایە
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا، ئاماژەیی بەوەدا پێویستە هەموو پێکهاتەکان بە مافە کولتووریەکانیانەوە بژین و وتی: " گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سووریایە."
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا، ئاماژەیی بەوەدا پێویستە هەموو پێکهاتەکان بە مافە کولتووریەکانیانەوە بژین و وتی: " گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سووریایە."
دەستەیی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەست پێشهاتەکانی ئەم دوایەیی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو پێکهاتەکان لە سووریایی نوێدا دەخوازن، وە جەختیکردەوە لەوەی پێویستە گەلانی سووریا چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن و نەهێڵن مافەکانیان پێشێل بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەڵوەشاندنەوەیی ستەمی بەعس لە سووریادا ڕووداوێکی مەزنە، لە هەمووان داوا دەکەین بە شادییەوە دەست لە دەست هەنگاو بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ بنێن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ستەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسی سووریا لە دژی گەلی کورد کراوە و هاتووە: "پێویستە لە سووریایی نوێدا کۆتایی بە ناحەقییەکان بهێندرێت و گەلی کورد بە هەموو مافی کولتووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانییەوە بژییت."