جەژنی ئێزی یان ناسراو بە "جەژنی گەورەی ڕۆژوو"، ئێزدییەکان لە ٣هەفتددا هەر هەفتە سێ ڕۆژ، ڕۆژوو دەگرن. ٣ ڕۆژی هەفتەی یەکەم ڕۆژووی ئێزیە، ٣ ڕۆژی هەفتەی دووەم ڕۆژووی پەروەردگارە، ٣ ڕۆژی هەفتەی سێیەم ڕۆژووی ئێزییە؛ سێشەم، چوارشەم و پێنج شەم بەڕۆژوو دەبن. هەر هەفتەیەک بە مانا و قەناعەتەوە لەدایکبوونی گەردوونە. ئەم جەژنە پیرۆزەی ئایینی ئێزی لە هەموو مرۆڤ و ئایینەکانی دیکە پیرۆز دەکەن. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەمساڵ بە دڵێکی شکاوەوە یادی جەژنی ئێزی دەکەنەوە. کۆمەڵگای ئێزیدیمان هەموو ساڵێک بە پێی ساڵنامەی کوردی ڕۆژوو و جەژنەکانیان دیاری دەکەن. ئەمساڵ جەژنی ئێزی کەوتە ٢٠ی کانوونی دووەم.
ئەندامی فیدراسیۆنی کەمئەندامانای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (FGBRS) لالەش ئیزیدی بە بۆنەی جەژنی ئیزی لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەیکرد.
"پێویستە ئایین و کۆمەڵگاکەمان باش بناسین"
لالەس ئێزیدی سەرەتا جەژنی ئێزی لە هەموو گەلی ئێزدی و ڕێبەر ئاپۆ و بۆ گەلانی ستەملێکراو پیرۆز کرد و وتی: "ئەمساڵ زۆرێک لە هەڤاڵانی ئێزدی بریندار و کەمئەنداممان بەڕۆژوو بوون، جەژنیان پیرۆز دەکەین. لالەش ئێزیدی ئاماژەی بەوەدا کە جەژنی ئەمساڵ لە کاتێکی پڕ لە برین و ئازار بەڕێوەدەچێت و وتی: "لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی وەک شەهبا، تل تەمر کۆمەڵکوژی زۆریان ئەنجامدا. ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییانە ئێستاش بەردەوامن. ئێمە لە دۆخێکی و پڕ لە ئێش و ئازاردا جەژنمان پیرۆز دەکەین. بێگومان داوا لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان دەکەین، خۆیان لە ئایین و باوەڕییەکانی ئێزیدیدا قووڵبکەنەوە. پێویستە بە دروستی ئایین و کۆمەڵگاکەمان بناسین. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین ئایینەکەمان و گەل و پێکهاتەکانی دیکە بپارێزین."
لالەش ئێزدی سەرنجی بۆ هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕاکێشا کە پەیوەندی بە کۆمەڵگای ئێزدییەوە وتویەتی: "ڕێبەر ئاپۆ باس لەوە دەکات کە کۆمەڵگەی ئێزدی لەبەر ئەوەی تەسک و داخراو مایەوە، نەیتوانیوە خۆی بە پێکهاتەکانی دەوروبەری بناسێنێت و کۆمەڵکوژییەکی زۆری لێکەوتەوە". لە هەمان کاتدا ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کۆمەڵگای ئێزدی ئەوەندە تەسک و داخراو نەبووایە، بە ئاسانی ئاسمیلە دەبوو و هەڵدەوەشایەوە. بۆیە سیاسەتێکی زۆر قووڵی هێزە دەسەڵاتدارەکان دژ بە ئێزدییەکان لە کاردایە.
لە کۆتایی قسەکانیدا لالەش ئێزدی ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگای ئێزدی زیاتر پەرە بە ڕێکخستنی خۆی بدات و وتی: "ئێمە لەو باوەڕەداین ئایینی ئێزدی قەناعەت و ڕاستییە. نابێت ڕێگە بدەین هیچ کەسێک ئایینەکەمان وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاربهێنێت. هیوادارین هەموو کۆمەڵگاکەمان خۆی لەو راستیەدا قووڵ بکاتەوە. هەروەها پێویستە کۆمەڵگای ئێزیدیمان لە دەوری تێکۆشەرانی راستی یەکبگرن کە بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن.
لالەش ئێزیدی جارێکی تر جەژنی ئێزی لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد، کە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ڕێکخستن و پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکەمان و دیسانەوە لە هەموو شەهیدانی ئازادی و کۆمەڵگای ئێزیدیمان لە ڕۆژئاوا و شەنگال پیرۆز کرد و وتی: "هیوادارین جەژنی ئەمساڵ ببێتە هۆی جەژنی ئازادی و بەدی هاتنی خوشک و برایەتی گەلان."