دایکى زانیار مورادی: بە هاوارمانەوە بێن زانیار و لوقمان لە سێدارە دەدەن!

بڕیارە جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر زانیار و لوقمان مورادیدا دەرکراوە. دایکى زانیار مورادی رایگەیاند "بە هاوارمانەوە بێن و بڕژێنە سەر شەقامەکان، دەیانەوێت زانیار و لوقمان لە سێدارە بدەن".

زانیار و لوقمان مورادی زیندانیانى سیاسی، کە سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە لە رۆژی چوارشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە گواستراونەتەوە بۆ بەشی چاوەڕوانیى ژێر دەستى سوپاى پاسداران لە زیندانى رەجایى شاردا و خراونەتە ژووری تاکە کەسی.

زانیار مورادی لەلایەن بەرپرسانى زیندانەوە پێى راگەیاندراوە، کە رۆژی شەممە سزاى لەسێدارەنى خۆی و لوقمان مورادی جێبەجێ دەکەن.

پەیامى دایە ئامینە، دایکى زانیار مورادی: بێن بە هاوارمانەوە!

"گەلی کوردی بەشەرەف لە هەر چوارپارچەى کوردستان، چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ، لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتییانى شارى مەریوان، زانیارى کوڕم لە رۆژی چوارشەممەوە (٥ی ئەیلولی ٢٠١٨) لەگەڵ لوقمان براون بۆ بەشی سوپاى پاسداران لە زیندانى رەجایى شار. زانیار لەو رۆژەوە دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن. بەرپرسانى زیندان بە زانیارییان راگەیاندووە، رۆژی شەممە لەسێدارەیان دەدەن.

من داواتان لێدەکەم بە هاوارمانەوە بێن. کۆمارى ئیسلامیى ئێران بە تیرۆرکردنى هاوژینەکەم (ئیقباڵ مورادی لە پێنجوێن) تێر نەبووە و ئێستاش دەیەوێت خوێنى کوڕەکەم بخوات. بە هاوارمانەوە بێن و بڕژێنە سەر شەقامەکان".

ر.م

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A7%D9%86%DB%95/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1-%D9%85%D9%88%D8%B1%D8%A7%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%D9%BE%D8%B1%D8%B3%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%B1%D8%A7%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%85-%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%A8%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%B4%DB%95%D9%85%D9%85%DB%95-5234