مزراکلی: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا پێویستە کۆمیتەکانی گەل پێکبهێنرێن

دکتور سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد لە ڕێگەی پارێزەرانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لەگەڵ سەندیکا و کارمەندانی تەندروستی کە بە یاسای (حوکمی قانون) لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، دەتوانیرێت کۆمیتەکانی گەل پێکبهێنرێن."

دکتور سەرلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد کە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لەجێگەی دانراو و دواتر دەستگیرکرا لە زیندانی بونیانی قەیسەریەوە لە ڕێگەی پارێزەرانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مزراکلی ڕایگەیاند، بەر لە هەموو شتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا پێویستە کۆمیتەکانی گەل پێکبهێنرێن و وتی، "لەگەڵ سەندیکا و کارمەندانی تەندروستی کە بە یاسای (حوکمی قانون) لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، دەتوانیرێت کۆمیتەکانی گەل پێکبهێنرێن. لە ڕێگەی ئەزموون و زانستی ئەوان دەتوانرێت تەندروستی گەل بپارێزرێت. پێویستە هەموومان دەرفەتی خۆمان بەکاربهێنن و بەیەکەوە کەدژی مەترسیەکە بووەستینەوە."

مزراکلی ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرانبەر ژیانی ناتەندروست کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لەسەر ئێمەی سەپاندووە، دەتوانین ژیانی تەندروستی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دروست بکەین. دەتوانین لە ماڵەکانمان سرکەی سروشتی دروست بکەین. دەتوانین ئەو سرکەیە بۆ پاکوخاوێنی بەکاربهێنین.

مزراکلی وتیشی، "ئێمە دەتوانین لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە یەکێتی و ڕێکخستنەکانمان بەهێز بکەین. بەیەکەوە، بە بەرخۆدان، بڕوا، ڕەنج و هیوا، ڕۆژە سەختەکان تێدەپەڕێنین."

ف.ق