" ٤٦ هەمین ساڵی پەکەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین"
گەریلاکانی هەپەگە، فەداکار یەدیگار وقەهرەمان کۆبانێ ڕایانگەیاند ٤٦ ـەمین ساڵی پەکەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.
گەریلاکانی هەپەگە، فەداکار یەدیگار وقەهرەمان کۆبانێ ڕایانگەیاند ٤٦ ـەمین ساڵی پەکەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.
گەریلاکانی هەپەگە، فەداکار یەدیگار و قەهرەمان کۆبانێ بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی پەکەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
گەریلای هەپەگە، فەداکار یەدیگار شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوە و بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا هەستی خۆی هێنایە زمان. فەداکار یەدیگار وتی:"ئێمە 46 ساڵەی پارتی کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەین کە بە هەوڵی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەم ئاستە. سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەڤاڵان کە لە سەنگەری بەرخۆدانن، لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان سڵاو دەکەین. ئێمە وەک ئازادیخوازانی کوردستان بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین تا دوا هەناسە تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە، پەکەکە لە ماوەی ٤٥ ساڵەیدا هەزاران شەهیدی داوە، لە پێناو ژیانێکی ئازاددا قورباییەکی قورسی دراوە، بێگومان ئەم بەرخۆدانە بە فیداکاری ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد و گەریلاکانی ئازادی کوردستان درێژە بەم نەریتە بەرخۆدانییە دەدەن.
ئێمە لە دژی دوژمن شەڕێکی قورس بەڕێوە دەبەین. لەبەرامبەر هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک، گەریلا بەئیرادەیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکات وچالاکی بەهێز بەڕێوە دەبەن. بەو بۆنەوە دوژمن هەر ڕۆژ هێرشی لەسەر ئێمە فەراوانتر دەکات، گەریلایش بە هێزی بەرخۆدانی کە لە ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە دڕندانەیە دەبێتەوە. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک لە زۆربەی گۆرەپانەکانی کوردستان تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبات. ئێمە بەڵێن بەگەلەکەمان دەدەین کە ٤٦ ـەمین ساڵی پەکەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".
هەروەها گەریلا قەهرەمان کۆبانێ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزبایی کرد و ڕایگەیاند:"بە دامەزراندنی پەکەکە گەلی کورد سەرلەنوێ ژیایەوە، بۆ ئێمە ژیانێکی نوێ دەستی پێکرد، بە بەشدار بوونمان لەناو پەکەکە، ئێمەش خۆمان ناسییەوە، سەر لەنوێ لەدایک بووینەوە، گەلی کورد لە لێواری لەناوچوون بوو، بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە ئەمجارەیان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.وەک شەڕڤانی ئازادی کوردستان هێز لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانەکەیەوە لە ئیمراڵی وەردەگرین، تا سەرکەوتنی تێکۆشان، درێژە بە بەرخۆدان دەدەەین".