ماک: لە گەڤەر گورز لە کاروانێکی پۆلیس وەشێندرا
جەنگاوەرانی ماک ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی کاروانێکی پۆلیس چالاکی سابۆتاژییان ئەنجامداوە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەندین پۆلیس کوژران و چەندینیش برینداربوون.
جەنگاوەرانی ماک ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی کاروانێکی پۆلیس چالاکی سابۆتاژییان ئەنجامداوە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەندین پۆلیس کوژران و چەندینیش برینداربوون.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە گەڤەر لە بەرانبەر کاروانێکی پۆلیسی تورک چالاکی سابۆتاژییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ماکدا ئاماژە بەوەدراوە لە ٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەکدا لە گەڕەکی ئەسکی کشلای بە شێوازی سابۆتاژ لەسەر ڕێگەیدا بە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی جۆری ئۆراڵدا تەقیوەتەوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکە بە تەواوەتی تێکشكێندراوە و لە ئەنجامدا چەندین پۆلیسی سەرنشین کوژراون و ژمارەیەکیشییان لێ برینداربووە. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەو خراوەتە ڕوو لە دوای چالاکیەکە تەرمی پۆلیسەکان بە ئەمبۆڵانس گوازراونەتەوە.
ماک ئەوەیشی خستووەتەڕوو چالاکییەکە بۆ پیرۆزکردنی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدراوە.