بۆ هۆشیارکردنەوە لە گرنگی کتێب خوێندنەوە، لە کەرکوک شانۆیەکی سەرشەقام بەرێوەچوو
گروپی هۆشیاری گەنجان لەشاری کەرکوک، بە نمایشکردنی شانۆی سەرشەقام هەوڵیانداوە تیشک بخەنەسەر گرنگی کتێب خوێندنەوە.
گروپی هۆشیاری گەنجان لەشاری کەرکوک، بە نمایشکردنی شانۆی سەرشەقام هەوڵیانداوە تیشک بخەنەسەر گرنگی کتێب خوێندنەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، لەناو بازاری گەرەکی قۆریەی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، گروپی هۆشیاری گەنجان بەدروشمی(بەهێزکردنی گەنجی دیموکرات) بە بەشداری هەردوو شانۆکاری گەنجی شاری کەرکوک (حەمەی شانۆ) و (محەمەد عەلی) هەستان بە پێشکەشکردنی شانۆگەرییەکی سەرشەقام.
لە رێگەی ئەو شانۆگەریەوە هەوڵیاندا کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە لە گرنگی خوێندنەوەی کتێب تا تاکێکی ئازاد دروست بکەن و نەبوونە کۆیلە.
هەروەها ئامادەبووانی شانۆگەریەکە کە پێکهاتبوون لە خەڵکی ناوبازاری گەرەکی قۆریە، دەستخۆشیان لەو گروپە گەنجە کرد کە شانۆیەکی لەو جۆرەیان پێشکەش کردوە.
پاش تەواوبوونی شانۆگەرییەکە ئەو کتێبانەی کە نمایشکرابوون لە شانۆگەریەکەدا پێشکەشی ئامادەبووان کران تا زیاتر هانی کتێب خوێندنەوە بدرێت.
ف.ق