فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان باسی لەوەکرد، کە بۆ سەرکەوتن دەبێت هەمووان دەستی رێبەر ئاپۆ بەهێز بکەن و ئەوەشی خستەڕوو: "ئاشکرایە کە لەوێ هەندێک دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەکرێن، بەڵام دوای دیدارەکە وەک دەزانرێت بۆ ماوەی ٣ مانگ قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکە بڕایەوە؛ دواتریش بۆ ٦ مانگ قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران دەرچوو. لە دژی شارەوانییەکان هێرشی قەیوم ئەنجام درا. روونە کە هەموو ئەوانە بە ئامانجی گوشارسازکردن جێبەجێ دەکرێن. لەو رێگەیە ناگەنە ئەنجام. بەر لە هەموو شتێک دەبێت دەوڵەت دەست لەو رێبازەی ئەنجاموەرگرتن لە رێگەی گوشار و توندوتیژی هەڵبگرێت. مامەڵەیەکی لەو چەشنە ئەخلاقی نییە، یاساییش نییە، بە تەواوەتی متمانە لەباردەبات و شێوازێکی مامەڵەکردنی نامرۆڤانەیە. دەبێت کۆتایی بە گوشارخستنەسەر رێبەرایەتیمان بهێندرێت. با بزانن، ئەگەر کۆتایی بەوە نەهێندرێت، دەرەنجام و لێکەوتەکانی دژوار دەبن".
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان بە بۆنەی ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بانگەوازێکی ئاراستەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد. قەرەیلان جگەلە بابەتی گرنگی و واتای پەکەکە بۆ گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە، بابەتە سەربازی و ئایدۆلۆژییەکانیشی هەڵسەنگاند. قەرەیلان سەرنجی بۆ سەر بابەتە گەرمە سیاسییەکانیش راکێشا:
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز بێت
سڵاو و رێز بۆ هەموو هەڤاڵان. لەسەر ناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی ٤٦ەمین ساڵیادی پارتەکەمان، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین. بە ناوی سەرجەم گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ٤٦ەمین ساڵیادی پارتەکەمان پارتی کرێکارانی کوردستان لە رەنجدەری گەورە و دامەزرێنەر رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. سڵاو و رێز و وەفاداریمان پێشکەش دەکەین. جارێکی دیکە ساڵیادی پارتەکەمان پارتی کرێکارانی کوردستان لە تەواوی گەلانی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دۆستانمان، لە دایکانی شەهیدان، لە تەواوی لایەنگران، خەباتکاران، لە تەواوی کادرەکانی پەکەکە پیرۆز دەکەین. بۆ ساڵی ٤٧ەمین هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووانیان دەخوازین.
لەم ساڵیادە پیرۆزەدا، سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی کوردستان لە کەسایەتی یەکەم شەهیدمان هەڤاڵ حەقی کارەر و گیانبازانی ئەم دواییە ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بە بیردەهێنینەوە، لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین و ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە تا سەر رێبوار و شوێنکەوتووی رێبازی ئەوان دەبین، لە بەگوڕترکردنی تێکۆشانی ئازادیی رێبەرایەتی و ئازادی کوردستاندا یادیان بە زیندوویی رادەگرین، لە هەموو هەلومەرجێکدا خاوەنداری لە سوێند و پەیمانی هەڤاڵێتی دەکەین.
دامەزراندنی پەکەکە، بڕیاری بەرخۆدانێکی نەتەوەییە
لە ساڵی ١٩٧٠دا تاریکی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو. بە تایبەت لە ساڵی ١٩٢١ەوە تا چلەکانی هەمان سەردەم قڕکردنی جەستەیی و کۆمەڵکوژی لە ئارادابوو. لە چلەکانەوە قڕکردنی سپی دەستپێکرد. ئیدی وای لێهاتبوو هەبوونی گەلی کورد، کەوتبووە ژێر پرسیارەوە. بێ-هیوایەکی گەورە هەبوو. سیستەمی کۆڵۆنیالیستی و قڕکەر کۆیلایەتی لەسەر گەلەکەمان سەپاندبوو. لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا ڕێبەر ئاپۆ لەسالێ ١٩٧٣دا ڕێپێوانەکەی دەستپێکرد. لە سەرەتادا دامەزراندنی فکر و ئایدۆلۆژی پێشخست. لە ساتێکی وادا تەڤگەر و کۆمەڵەی بە ڕێکخستن کرد. هێشتا لە دامەزراندنی خەباتی ئایدۆلۆژیای گروپیدا بوو، دووژمن هەستیپێکرد و بە دەستی گروپێکی کۆنترا هێرشەکانی پێشخست. لە ١٨ی گوڵانی ١٩٧٧دا هەڤاڵ حەقی کارەریان شەهید کرد. جارێکی دیکە لە ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی حەقی کارەردا بە دەستی دەربەگ و خاینانی کورد، کۆنترا و فاشیستان لە حیلوان هەڤاڵ خەلیل چاڤگونیان شەهید کرد. ئەو گرووپە کۆمەڵەیەکی ئایدۆلۆژیی بوو کە خەباتی کورد و کوردستان بەڕێوەدەبرد. بۆیە دووژمن بە تەواوی هێزە تایبەتییەکانیەوە، بە نۆکەرانی کوردەوە هێرشی کردە سەر ئەو گرووپە. بەرخۆدان لە حیلوان لە دژی سیستەمی دەرەبەگایەتی بەم شێوەیە دەستیپێکرد. دوای ئەوەی بەرخۆدانە پەرەی سەندە و هەنگاوی بەرەو سەرکەوتن هەڵگرت، بە کۆبوونەوە لە گوندی فیس کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا. ئەو بڕیارەی لەوێ درا، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، چەندە بڕیاری دامەزراندی پارتێک بوو، ئەوەندەش بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی بوو. دووژمن ملکەچبوون دەسەپێنێت، بۆیە یان تۆ تەسلیم دەبیت یان دەبێت خەبات بکەیت و ڕێگە لە لەناوچوونی گەلی کورد بگریت. ئەم بڕیاری پارتیبوونە لە بناغەدا بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەییە. بۆئەوەی بەرخۆدان بەڕێوەببرێت، حزب پێویست بوو. پەکەکە بۆ بەڕێوەبردن دامەزرێندرا. لەو سەردەمەوە تا ئێستا، ٤٦ ساڵە پەکەکە ئەم بەرخۆدان و شەڕە بەڕێوەدەبات.
مێژوومان پڕە لەسەرکەوتنەکانی کادری خاوەن ئیرادەی پۆڵایین
وەک دەزانین پەکەکە پارتێکی ئاسایی نیە. پارتی ڕێبەربوونە. بە مانایەکی دیکە ڕێبەرێک سەریهەڵداوە، فکری داهێناوە، رێباز و فەلسەفەیەکی سازکردووە و لەسەر هەموو ئەمانە بەشداربوون دروستبووە، پارتیبوون دروستبووە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتادا کارەکتەری نەیاری باش شیکاری کردبووەوە. تاکو کەسێک بە بڕیار، فیداکار، خۆبەختکەر نەبێت، ناتوانرێت لە بەرانبەر ئەم نەیارە دووژمنەدا تێکۆشان پێش بکەوێت. دەستنیشانکردن و نرخاندنی سەرەتا بەو شێوەیە. بۆ ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ لە ئایدۆلۆژیدا قوڵایی، ڕوونی و بڕیاربوونی دروستکرد، لە سەر هەموو ئەوانە پەروەردەی کرد و کادری خوڵقاند. گەر لە سەرەتاوە بەم شێوەیە تێکۆشان بەڕێوەنەبرایە، لە بەرانبەری ئەو ستەمەی زیندانی ئامەددا ئیمکانی ئیرادەی پۆڵاینی مەزڵومەکان، کەمال پیرەکان، خەیری دورموشەکان دەستەبەر نەدەبوو. لەبەرئەوەی کادری فیدانی خوڵقێندرابوون، هەر لە سەرەتاوە بەرخۆدان، باوەڕ، پەیوەستبوون، دەیتوانی هەموو شتێک بکات لە پێناو دۆزەکەی و ئازادییدا. بە بەرخۆدانی کادران لە زینداندا قۆناغی ١٥ی تەمموزیان ئافراند و تێکۆشانیان گەیاندە ئێستا.
گەلەکەمان ٢٦ساڵە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە تێکۆشاندایە
ڕوونە، لە ساڵی ٢٠هەمینی پەکەکەدا، یانی لە ساڵی ١٩٩٨دا لە لایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە دەستوەردان کرا. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، لە دژی تەڤگەرمان پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ئەنجامدرا. ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە بەتەواوەتی لەناوبردنی هێڵێ ڕێبەرێتی بوو. لەسەر ئەم بنەمایە پیلانگێڕی پێکهێنرا و پرۆسەی لەنابردنی تێکۆشانمان خرایە پراکتیکەوە. بەڵام لە دژی ئەمە ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە دانایی هەڵوێستی گرتەبەر، پێشکەوتنی پێکهێنا و پارادایمی نوێی پێشخست. پیلانگێڕی تێکشکاند و نەیهێشت بگات بە ئەنجام. تێکۆشان گەورەتربوو و بە بڕیارداریترەوە درێژەی بە رێگەکەی دا. لەسەر بناغەی فیداکاری کادری و فیداکاری گەلەکەمان، تەڤگەرمان ٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕی لە تێکۆشاندایە.
ئیرادەی پەکەکە ئیرادەی سەرکەوتنە
هەر لەسەرەتاوە دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک بە تەنها شەڕی لە دژمان نەکردووە. هەمووکاتێک ناتۆی لە پشت بووە، خیانەتکارانی کوردی لەگەڵ بووە و زۆرجاریش دەوڵەتانی هەرێمی هاوکارییان کردووە. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک شەڕی لە دژمان بەڕێوەبردووە، لە ئێستاشدا هەروایە. لە بنەمادا ئیرادەی پەکەکە کە ڕێبەر ئاپۆ ڕابەری کرد، ئیرادەی سەرکەوتنە. ناتوانن رێگری لێبکەن. بۆ ئەوەش بەو پشتگریییە ناوخۆی و دەرەوەییەکان و بە هەوڵدانەکانی نمونەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییش بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵی پێشلێگرتن دەدات.
بە تایبەت لەم ٩ ساڵەی کۆتاییدا، وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک بە کۆنسێپتێکی نوێ و دیسان بەو پشتگیریانەی لە دەرەوەی وەرگرتووە، بووە بە خاوەنی هەموو جۆرە تەکنیکێک و جگە لە تەکنیک و هەواڵگری بە ڕێگەی هاوکاری خاینانی کوردیشەوە لە دژمان شەڕێکی بەرفراوانی ڕاگەیاندووە. بۆئەوەی بە تەواوەتی تەڤگەرمان لەناوبەرێت ماوەی نۆ ساڵە شەڕی کۆنسێپتی نوێ بەڕێوەدەبات. بۆ ئەوەی لەم شەڕەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت هەموو جۆرە رێگەیەک بەکاردەهێنێت. لە هێزی دەرەوە هاوکاری وەرگرت؛ لە هاوکاری خاینانی کورد پشتیوانی وەرگرت؛ لە گازی کیمیاوییەوە تا چەکی ئەتۆمی بە کارهێنا. بە کورت و پۆخت هەموو جۆرە ڕێگەیەکی تاقیکردووەتەوە. بەڵام وەک بنەما ویستییان ئەم شەڕە نوێیە بە سیستەمی ئیمراڵی پرکتیزە بکەن. لە ئیمراڵی ئەشکەنجەیەکی دەروونی و گۆشەگیری سەختییان گۆڕاوە بۆ شەڕی قڕکردن. بەو سیستەمەی لە ئیمراڵیدا بەڕێوەدەبرێت ویستییان ڕێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکەن و هەنگاوی کشانەوەی پێ هەڵگرن. بەم شێوەیە ئەو ڕێبازەیان بە هەموو کوردستان و تورکیادا بڵاکردەوە. لە هەمان کاتدا ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ لەناوبردنی گەریلا ئەوەی لەدەست هاتووە کردوویەتی و هەموو ڕێبازەکانی تاقیکردەوە. دیسان بەسەر سیاسەتی یاسایی کورد و هێزە سۆسیالیستەکانی تورکیادا لەناوبردنیان سەپاند. لەسەر ئەم بنەمایە گرتن و هەموو جۆرە ڕێبازێکی شەڕی تایبەتیان بەکارهێنا.
نوێدەکرێتەوە...