لە سلێمانی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا

گەنجانی سلێمانی بە کردنەوەی ئاگر وهەڵکردنی مەشخەڵ، ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

گەنجانی سلێمانی بە کردنەوەی ئاگر و هەڵکردنی مەشخەڵ، ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و لە پەیامی جیا جیادا ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند: "پەکەکە ژیانێکی ئازاد و هیوای ڕزگاری گەلی کورد و مرۆڤایەتییە، ئیرادە و تۆڵەی هەموو ژنانی ژێردەستە، تێکۆشانی تۆڵەی کوردستانە، لەناو ئەم سیستمە گڵاوەدا نوێنەرایەتی کوردبوون و مرۆڤی ئازاد دەکات، لەوباوەڕەداین بە تێکۆشانی پەکەکە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانێکی ئازاد بەدی دێت.

گەنجان لە چالاکیەکەدا بەڵێنی خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، بەها و دەستکەوتەکانی گەلی کوردیان دووپات کردەوە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" و " بژی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادیی" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.