لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دیمەشق و چەتەکاندا ١٥٣کەس کوژران
لە گوندەکانی حەڵەب و ئیدلب لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی "هەیئەت تەحریر ئەلشام" ١٥٣کەس کوژران.
لە گوندەکانی حەڵەب و ئیدلب لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی "هەیئەت تەحریر ئەلشام" ١٥٣کەس کوژران.
لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەتەکانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام)ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕژێمی سووریا، لە گوندەکانی حەلەب و ئیدلب، ١٥٣ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی دوێنێوە، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت، لە گوندەکانی حەلەب و ئیدلب، لە نێوان چەتەکانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام)ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕژێمی سووریا بەردەوامە، لە ئەنجامدا ٩٩ چەتە و ٥٤ سەربازی ڕژێمی سووریا، بە گشتیی ١٥٣ کەس کوژراون.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، چەتەکانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام)ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەشت سەربازی سووریایان لە گوندی عاجل و دەوروبەری و ٢ سەربازی تریان لە ڕۆژئاوای حەلەب بە دیل گرتووە.
هەروەها ڕایانگەیاند، چەتەکانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام)ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی شابور لە نزیک شاری سەڕاقیب و ڕۆژهەڵاتی ئیدلب و گوندەکانی کەفەربسێن و ئەڕنازیان لە ڕۆژئاوای حەلەب داگیر کردووە.