بۆ په‌كه‌كه له زانكۆی راپه‌ڕین واژۆ كۆكرایه‌وه
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له 'لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' له زانكۆی راپه‌ڕین ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له 'لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' له زانكۆی راپه‌ڕین ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه.
گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان له به‌رده‌م زانكۆی راپه‌ڕین له رانیه‌ی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان دانا.
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' ده‌ربهێنرێت واژۆ كۆكرانه‌وه.
خوێندكارانی زانكۆ به جۆش و خرۆشێكی زۆره واژۆیان كرد و داوایان كرد كه په‌كه‌كه له لیستی 'قه‌ده‌غه' ده‌ربهێنرێت.
شایه‌نی باسه له ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی دادپه‌روه‌ری بۆ كوردان به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' له سه‌ره‌تاسه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌مپینی واژۆی راگه‌یاند، كه ئامانجه‌كه‌ی ٤ ملیۆن واژۆیه. كه‌مپینه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی ١٠٠٠ رۆشنبیر، ئه‌كادیمی، سیاسه‌تمه‌دار، زانا، هونه‌رمه‌ند، چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ستیپێكرابوو.
هه‌مان كه‌مپین له ٢٩ی كانونی دووه‌مدا به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر رۆشنبیر، كه‌سایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری كوردستانیش ده‌ستیپێكرابوو و به‌رده‌وامه.
هـ . ب