هەبەدەهە بە بۆمب لە دژی پۆلیسی تورک هێرشێکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی بەنەفش ئاگال- ی سەر بە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، ڕۆژی ١ی حوزەیران بە بۆمب هێرشێکیان کردووەتە سەر پۆلیسی تورک لە ئامەد.

جەنگاوەرانی بەنەفش ئاگالی سەر بە بزووتنەوەی یەکگرتووی دیموکراتیکی گەلان (هەبەدەهە / HBDH) ڕایانگەیاند، لە ئامەد بە بۆمب هێرشیان لە دژی پۆلیسی تورک ئەنجامداوە.

هەبەدەهە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە ١ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٠٢:١٠ دا ئێمە لە دژی پۆلیسە پاسەوانەکانی پارکی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و لەکاتی گۆڕینی پاسەوانیدا بە بۆمبی دەستی چالاکییەکەمان ئەنجامدا. دوای نیو کاتژمێر ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و ئەوان پێیانوابوو ئێمە لە شوێنێ ڕووداوەکە نەماوین و دورکەوتوینەتەوە، بەڵام دیسانەوە لەلایەن جەنگاوەرانمان لە شوێنی ڕووداوەکەدا بە بۆمبی دەستی کرانەوە ئامانج".

"ئەوان ناتوانن بە ئاسانی لە شەقامەکانی ئێمەدا بجوڵێنەوە"

هەبەدەهە ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی چالاکیەکانیان دوژمن هەمیشە ناچارە ئامادە بێت بۆ ئەوەى هێرشی بکرێتە سەر و ڕاشیگەیاند: "دەترسن. ئەوان هەست بە ئارامی و سەلامەتی ناکەن. ئەوان ناتوانن بە ئاسوودەیی لەسەر شەقامەکانی ئێمە پیاسە بکەن و بجوڵێنەوە. ئەوان ناتوانن بە دڵی خۆیان و بە بەپێی میزاجی خۆیان هەر چۆنێک ویستیان مرۆڤەکانمان و گەلەکەمان بێزار بکەن. تاوەکو تێکشکاندن و ڕووخاندنی ئەو سیستمە فاشیستە ستەمکارە و چەسەپاندنی ئارامی لە شەقامەکان و کۆڵانەکان لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین".

ژ.ت