بۆ پێکهاتەکانی هەرێم پێنج کورسی پەرلەمان دیاریکرا
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق جومانە غەلای ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمی کورستانی فیدراڵ پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەنییەکان دیاریکراوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق جومانە غەلای ئاماژەی بەوەدا لە هەرێمی کورستانی فیدراڵ پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەنییەکان دیاریکراوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق جومانە غەلای بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ڕایگەیاند کە پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکانی هەرێم دیاریکراوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە بڕیارەکە لە لایەن لیژنەی دادەوەری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرەی عێراقەوە دراوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە لە سلێمانی دوو کورسی، لە هەولێر دوو کورسی و لە دهۆک کورسییەک بۆ پێکهاتەکان دەبێت.
بەو پێیە دابەشکاری کورسییەکان بەم شێوەیە:
هەولێر: کورسییەک بۆ تورکمان، کورسیەک بۆ مەسیحی
سلێمانی: کورسییەک بۆ تورکمان، کورسیەک بۆ مەسیحی
دهۆک: کورسییەک بۆ ئەرمەنیەکان.
بەم بڕیارەی ئێستا، کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان هەر بە ١٠٠ کورسی دەمێنێتەوە، ئەم پێنج کورسییەی کە بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە لە چێوەی ئەو ١٠٠ کورسییەدا دەبێت کە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.