"بە شەرەفێکی مەزنەوە ئەم ئاڵایە بەرزدەکەینەوە"

گەریلای هەپەگە شێرزان هاوار، لەسەر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند، بە شەرەفێکی مەزنەوە ئاڵای شەهیدان بەرزدەکەنەوە و گوتی: "ئامانجەکانیان سەردەخەین".

گەریلای هەپەگە، شێرزان هاوار، ئەو دەمەی بەرخۆدان پێویستی بە پشگیری هەیە پێویستە هەر کەس بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆی هەستێت و گوتی: " با کەس نەڵێت هیچم پێ ناکرێت، دەتوانم چی بکەم. پێویستە هەموومان بەرپرسیارێتی خۆمان بەجێ بگەیەنین".

گەریلای هەپەگە شێرازان هاوار بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، بە شەرەفێکی مەزنەوە ئاڵای شەهیدان بەرزدەکەنەوە. شێرزان هاوار گوتی، "ئامانجمان بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانە". ڕایگەیاند، پەکەکە لە کاتێکدا کە هیوای گەلی کورد شکابوو بە ئەرکێکی مێژوویی هەستا،  ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەشکەنجەکانی دەوڵەتی تورک، کادیرانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. گەریلای هەپەگە شێرزان هاوار گوتی، "هەڤاڵ کەمال پیر دوای ڕۆژووی مردن و هاتە دادگا بە هەڤاڵانی گوت، " ئێمە سەرکەوتین، ئەمڕۆ ٦ کەسین. سبەی دەبینە هەزاران کەس و دەگەینە ملیۆنان مرۆڤ. ئەمڕۆ هەزاران شەڕڤانی کورد ، عەرەب و سوریانی و ئەنتەرناسیۆنالیست هاوشانی یەکتر تێدەکۆشن، ئەمەش مۆڕاڵێکی مەزنمان پێدەبەخشێت، شۆڕشی ڕۆژئاوا نیشانەی ئامانجی شەهیدەکانمانە، بە دڵنیاییەوە ئەم شۆڕشە کاریگەری لەسەر جڤاک هەبووە، گەلی کورد، ژن، گەنجان هۆشیار بوون، خۆیان ڕێکخستووە و لە هەموو گۆڕەپانێکی ئەم شۆڕشەدا بەشدارن".

بەرپرسیارێتی مێژووییمان هەیە

هاوار ڕایگەیاند، لەم ساتە مێژووییەدا، سەرکەوتنی بەرخۆدان پێویستی بە پشتگیرییەکی بەهێز هەیە و گوتی، "لە ساتەوەختێکی وەهادا، پێویستە هەمووان ڕاپەڕن، بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان هەستن. با کەس نەڵێت هیچم پێ ناکرێت. ئەرکی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی ژن و گەنجان. پێویستە هەموومان بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. وەک نەوەی شێخ ڕەزا و شێخ سەعید، ڕۆڵ و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین".