ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە مۆسکۆ پیرۆز کرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بۆ یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگی پیرۆز بایی بەڕێوە چوو.
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بۆ یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگی پیرۆز بایی بەڕێوە چوو.
کوردستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانیان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرد. ئاهەنگەکە لە ماڵی کولتووری میر بەڕێوەچوو. نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخستنەکانی ژنان و بەسەدان کوردستانی و دۆستانیان بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی وەستان بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستیپێکرد و دواتر ڕەشاد بێناڤ نوێنەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕووسیا و ئەندامی ڕێکخستنی ژنانی کوردی نێونەتەوەیی گوهار حەسەن و عاراف ئەزمانی، لە سەر مانا و گرنگی سەرهەڵدانی پەکەکە وتاریان پێشکەشکرد.
دوای وتارەکان، ئاهەنگەکە دەستیپێکرد و گۆرانیبێژ حەمید مەجید و هونەرمەند دەلیل لەزگیێڤ و گۆرانیبێژ لەیلا مکۆیان بەرهەکانیان پێشکەش کرد. هەروەها گروپی سەمای کوردی "رووکەن" و گروپی سەمای یۆنانی Philoxenia بەیەکەوە بەرهەمێکی سەمایان پێشکەش کرد.
ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.