ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی سڤیل، کۆمەڵە و لایەنە سیاسییەکان، کۆی گشتی ١٧٢ ڕێکخستن لە هۆتێل دەمیر لە ناوچەی سوری ئامەد کۆبوونەوە و بەیاننامەی "داوای ئازادی لە ئێستاوە بۆ داهاتوو"یان بلاوکردەوە. لە شوێنی کۆبوونەوەکە ئاڵای "ئاشتی" و "ئازادی" هەلواسرا. بەیاننامەکە بە زمانی کوردی لەلایەن کەسکین بەیندیر هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمی دیموکراتیک (دەبەپە) خوێندرایەوە، بەیاننامەکە بە زمانی تورکی لەلایەن ڕوکن زەریام لیشیک چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)وە خوێندرایەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە: "بناغەی کێشە کۆمەلایەتییەکان، شەڕ و لەناوبردنی سروشت، هۆکارەکەی تێروانینەکانی دەولەتە بە پەیرەو کردنی سیاسەتی ئینکارکردنی گەلان، باوەرییەکان، کەلتوورەکان و شۆناسی نەتەوەکان". دەوڵەت بەم تێروانینەی هەوڵی قولکردنی شەڕ و ململانێکان دەدات و بەم شێوەیە دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کۆمەڵگا تەسفیە بکات. دەبینین ئەو کردەوانەی کە بە تاوانی گەورە پێناسە دەکرێن و نابیت هەرگیز بەرامبەر بە کۆمەڵگا ئەنجام بدرێن، بە ڕوونی لەلایەن دەسەڵات و دەسەڵاتداران و دەسەڵاتی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن تاوانباران دەپارێزرێن، ئەوان دەیانەوێت ئەو تاوانانەی کە لە بەرامبەر گەل و کۆمەڵگا ئەنجامیانداوە بە شەرعی پیشانی بدەن.
ئەم تاوانانە لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا/باکور-ڕۆژئاوای سوریا/فەلەستین، قەرەباخ، ئۆکرانیا و زۆر شوێنی تر ئەنجام دەدرێت. بەکورتی باس لە دۆخێک دەکەین کە ناوەندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، واتە میزۆپۆتامیا و لە هەموو جیهاندا تەشەنەی کردووە. گەلی کورد (بە هەموو دەستکەوتەکانیەوە) لەبەردەم هەڕەشەی جیددیدایە. گەلانی ئەرمەن و عەرەب، گەلانی قەفقاز و باڵکان لە ناو شەڕ و ململانێدان. هەروەها سیستەمی سەرمایەداری چاوی بریوەتە هەموو ئەو ناوچانەی کە گەلانی جیاواز تێیدا دەژین. ئەم گەلە لە سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی بێبەش دەکرێن و لە ولاتی خۆیاندا ئاوارە دەکرێن.
ئەگەر ئەزموونی مێژوویی لەبەرچاو بگرین، سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پاراستنی بەها مرۆییەکانی گرتە ئەستۆ، بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ ناکات. هیچ سەرۆک و سیاسەتمەدارێک لە دونیادا نییە کە بتوانێت بە هێز و ئیرادەی خۆی ئەم کێشە سیستماتیکییانە چارەسەر بکات. پێشەنگەکانی سیاسەتی جیهانی، جیاتی ئەوەی ببن بە چارەسەری بۆ کێشەکان، دەبنە هۆکاری ئەو ناڕەحەتی و مەینەتیانەی کە ڕۆژانە ڕووبەرووی گەلانی جیهان دەبێتەوە.
بەڕێز ئۆجالان یەکەم پێشەنگ و سیاسەتمەدارە کە دەتوانێت پێشبینی کێشەکانی داهاتووی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بکات. ساڵی ٢٠١٩ هێشتا شەڕ و ململانێ و کۆمەڵکوژی دەستی پێنەکردبوو، پێشبینی کردبوو ئەو کێشانەی کە لەم کاتەدا لە ناوچەکە و لە جیهاندا ڕوودەدەن، لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە قورستر دەبن و کۆمەڵکوژی گەورەی لێدەکەوێتەوە. وتیشی: "من دەمەوێت ڕێگری بکەم لە درزی کۆمەڵایەتی و مێژوویی" و ڕێبازی وەک ڕێککەوتنی دیموکراتیک، یاسای گەردوونی کە جێبەجێ بکرێت و سیاسەتی ئازادی، پێشنیار کرد. دەستەکانی بۆ چارەسەر و ئاشتی نێوان گەل لە هەوادا مایەوە و شەڕی بێکۆتایی لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە پەرەی پێدرا.
ئەم بانگەوازەی، بە باوەڕی خۆی بۆ ئازادی و حەقیقەت هینایە زمان. بۆ ئەوەی ئەو مەترسیانەی کە وەک چارەنووس سەیر دەکرێن لابدات، ئیرادەیەکی بەهێزی نیشان دابوو، کە لە کەسایەتی کورد دا چارەسەری لە ئاستێکی جیهانی بخاتە خزمەتکردنی گەلانی جیهان. تێگەیشتنێکی گەورە بۆ بۆچوون و پێشبینییەکانی بەڕێز ئۆجالان دروست بووە، کە دیمۆکراتیزە کردنی تورکیا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە هەیە. زانراوە کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیادا دیموکراسی بە هەڵە پێناسە کراوە و بەم پێناسە هەڵەیە هەموو ڕەنگ، دەنگ، کولتوور و زمانەکان ڕەتکراونەتەوە. هۆکاری ئەم ئینکارییە ئەوەیە کە کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای نەتەوە دەولەت و سەرمایەداری، یک نەتەوە و یک میلەت بنیات نراوە.
بەداخەوە ئەم سەدەیە سیستەمی نەتەوە دەولەت لە ناچەکانی ئێمە ڕێگەی بۆ تاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی کردۆتەوە. بەڕێز ئۆجالان بە هۆشیارییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتە مەیدان ودەستی کرد بە تێکۆشان، پارادایمی چارەسەری دروستکرد و پێداگری کرد لە سیاسەتی ژیانی ئازاد، نیشانیدا کە ئەو ئەکتەری سەرەکی گەشەسەندنی سیاسەتی دیموکراتیکە. ڕوانگە و دووربینی بەڕێز ئۆجالان لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دانوستانەکان، ڕێبازی ئاشتیانە، لە ئاستی ستراتیژیدا گرنگییەکی مێژوویی هەیە.
بۆ ئەوەی کە گەلی کورد بە زمان، شوناس و جوگرافیای خۆیان بگەیەنێتە ستاتۆیێکی نەتەوەیی، پارادایمی نەتەوەی دیمۆکراتیکی پێش خست.ئێمە ئەمرۆ دەبینین کە ئەم پارادایمە، بە تایبەت بە نموونەی وەک رۆژئاوا، بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بۆ هەموو جیهان بووە بە پارادایمی چارەسەری کێشەکان. ئەمەش هێزی تێڕوانینە ئیکۆلۆژییەکانی و ئازادپارێزی ژنان، هەم بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەمیش بۆ داهاتوو بووە بە بنەما.
ئێستا گەل، ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی هەموو جیهان دەبینن کە پارادیگمای بەڕێز ئۆجالان بۆتە بەدیل و هیوایەک بۆ چارەسەری لە بەرامبەر کێشەکانی سیستەمی سەرمایەداری. هەرچەندە بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالی گۆشەگیر کراوە و دەسەڵات دەیەوێت پەیوەندییەکەی لەگەڵ گەل و جیهان ببڕێت، بەڵام هەمیشە پارادایمی چارەسەری پێشخستووە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی ئێستای جیهان. ئەوان دەیانویست لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە بەڕێز ئۆجالان لەبیر بکرێت. بەڵام بیرۆکەکانی گەیشتووەتە هەموو گەلانی جیهان. ئێستا بەڕێز ئۆجالان سیاسیترین ئەکتەر و زانایە لە هەموو جیهاندا کە بۆچوونەکانی بۆ بۆ هەموو جیهان بووە بە بنەما.
برێز ئۆجالان خوڵقێنەری ژیانێکی هاوبەش و یەکسانی ئالترناتیفە. بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و دامەزراندنی سیستەمی یەکسان و دادپەروەر لە سەرانسەری جیهاندا تێکۆشان دەکرێت. هەموو ئەو کەس و کەسایەتیانەی تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەکەن بە یەک دەنگ هاوار دەکەن و دەڵێن ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئازادی ئێمەیە. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە هەر تێکۆشانێک ئەنجام دەدرێت لە ژیانی هیچ کەسێک.
هەموو ژنانی جیهان نیشانیاندا کە، پێشکەوتنی تێکۆشانی ژنانی کورد بە پێی پارادایمی بەڕێز ئۆجالان کاریگەری لەسەریان هەبووە و ئەوانیش بۆ فکری ئازاد و ژیانی ئازاد بەشداری ناو ئەم تێکۆشانە دەبن و تێکۆشانی ژنان دەگەشێننەوە و بەرەوپێشی دەبەن و دەڵێن کە گۆشەگیریی ئیمرالی کە بەڕێز ئۆجالان تێیدایە، دۆخێکە لە دژی مرۆڤایەتی و دەبێت ئەم گۆشەگیرییە دەستبەجێ کۆتایی پێبهێنرێت، ڕێسا و ڕێبازە جیهانییەکان بۆ نێڵسۆن ماندێلا جێبەجێ کرا، دەبێت بۆ بەڕێز ئۆجالانیش جێبەجێ بکرێت.
دەزانرێت کە ٢٥ ساڵە هەموو مافە یاساییەکانی بەڕێز ئۆجالان پێشێل دەکرێت و جێبەجێ ناکرێت. لەوەش گرنگتر، ئەوەیە کە ماوەی ٣٠ مانگە کە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالانەوە دەست نەکەوتووە. پێویستە سەرەتا پارێزەران و بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و زیندانی ئیمرالی ئەنجام بدەن و زانیاری ڕوون لە ئیمرالیەوە وەربگیرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێویستە زەمینەسازی بۆ تێکۆشانی سیاسی و دانوستانەکان لەگەل بەڕێز ئۆجالان. بۆ ئەوەی چاوەڕوانییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی گەلی کورد و گەلانی جیهان بەدی بهێنرێت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەبێت بەڕێز ئۆجالان ڕاستەوخۆ لەگەل گەلانی جیهان کۆببێتەوە بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی لە ئاشتی و ئازادی خۆی".