یەجەوەکە: یەکینەکانمان لە دژی داگیرکەران لە قۆسەر شەڕیان کرد

یەجەوەکە ڕایگەیاند؛ یەکینەکانیان لە قۆسەر ویستوویانە جەژنی ژیانەوە پیرۆز بکەن، بەڵام پۆلیس هێرشی کردووتە سەریان، بۆیە وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند؛ لە قۆسەرێ لە نێوان یەکینەکانیان و هێزەکانی دەوڵەتی تورکدا شەڕ ڕوویداوە،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ پیرۆز کردنی جەژنی ژیانەوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی"بابە تێکۆشان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ یەکگرین و ئازادی بکەین" یەکینەکانمان ویستوویانە ڕێپێوانێک بەڕێوە ببەن بەڵام پۆلیس هێرشی چالاکییەکی کردووە.

هاوکات گەنجانی یەجەوەکە بە فیشەکی هەوایی و تەقەمەنی وەڵامی هێرشی پۆلیسیان داوەتەوە.