گوندی گرەدیل گەمارۆدرا، گوندنشینان ناتوانن بچنە دەرەوە
سەربازان کە بەر لە سێ رۆژ گەمارۆی گوندی گرەدیلی ناوچەی قەلقەلی وانیاندابوو، چوونەناوەوە و هاتنە دەرەوە گوندنشینانیان قەدەغەکرد.
سەربازان کە بەر لە سێ رۆژ گەمارۆی گوندی گرەدیلی ناوچەی قەلقەلی وانیاندابوو، چوونەناوەوە و هاتنە دەرەوە گوندنشینانیان قەدەغەکرد.
بەر لە سێ رۆژ سەربازان گوندی گرەدیلی ناوچەی قەلقەلی وانیان گەمارۆدابوو.
سەربازان چوونەناوەوە و هاتنە دەرەوە لەو گوندەیان قەدەغەکردووە و لەبارەی ئەو کردەوەشیانەوە هیچ زانیارییەک بە گوندنشینان نادەن.
گوندنشینان سەبارەت بەو باتە رایانگەیاند، "سێ رۆژە گەمارۆی گوندەکە دراوە. ناهێڵن لە گوندەکە بچینە دەرەوە. کاتێکیش لە هۆکارەکەی دەپرسین دەڵێن 'ناتوانین لەو بارەوە زانیاری بدەین'. سەرەتا پێمانوابوو بە هۆی کۆجبەرانی ئەفغانییەوەیە، بەڵام بۆمان دەرکەوت هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە".