جەمیل بایک ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەگەڵ گەلدا گۆشەگیریی تووندتر و چڕتر کردووەتەوە و ڕاشیگەیاند: "خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداریکردنە لە ئازادی، دیموکراسی، گەلان و بەها مرۆییەکان".
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا کرد و هەڵسەنگاندنی گرنگی لەسەر رۆژەڤ و بەرنامە و پلانەکانی رۆژ کرد.
بایک باسی لە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە ساختەکاریی یاسایی سزای دیسپلینی بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپاندووە. بایک ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی تورک سەرەڕای هەموو فشارەکان نەیتوانیوە پەیوەندیی نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ بچڕێنێت و ئەوەشی رایگەیاند، رۆژ بە ڕۆژ بیر و فیکرەکانی رێبەر ئاپۆ زیاتر بڵاودەبنەوە.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بەرپرسیارە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکانی دیلۆک و دێرک و وتی: "ئەو کۆمەڵکوژییانە ڕووداو نین، گەلی ئێمە نابێت ئەو بکوژانە، کە دەڕۆن بۆ سەرەخۆشی قبوڵ نەکەن و دەریان بکەن. لە هەموو شوێنێک گەلەکەمان دەکوژن و دەشچن سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەن و دەیانەوێت گەلەکەمان ئەوە قبوڵ بکات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئەم دۆخە پێچەوانەی بەها وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەکانە".
بایک جەختیکردەوە، گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بە سەختی تێدەکۆشن و شەڕ و بەرەنگای دەکەن و ڕایانگەیاند، پێویستە گەلی کورد پشتگیری لە گەریلاکان بکات. بایک ئەوەشی ڕاگەیاند، دەوڵەتی تورک سەرەڕای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو شکستی هێناوە لە ڕووبەڕووبونەوەی گەریلاکان و ڕاشیگەیاند، ئەم شەڕە کۆتایی بە ئاکەپە - مەهەپە دەهێنێت.
چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەگەڵ ستێرک تیڤی بەم شێوەیەیە:
ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەکی سەختدایە، سەرباری ئەوەش لەبەر ئەوەی هێزێکی زۆر جیاوازی فیکری و ڕامان و بیردۆزیانەوەى هەیە، ناتوانن تێپەڕێنن. هەموو ڕۆژەڤەکان و بەرنامەکان لە تورکیا دەربارەی ڕێبەر ئاپۆیە. ئێوە چۆن ئەو دۆخە لێکدەدەنەوە؟
پێش هەموو شتێک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ستراسبۆرگ چالاکیی ئێشکگری بەردەوامە، هەورەها سەندیکا کرێکارییەکانی بەریتانیا کەمپەینێکیان لەو پێناوەدا دەستپێکردووە. سەدان ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و نووسەر لە تورکیا پەیامێکیان بڵاوکردەوە. هەروەها لە سەرتاسەری جیهاندا ٧٠ کەس هەیە، کە ناسراون و کاریگەرییان هەیە، ئەمانە سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر، نووسەر و هونەرمەندن، کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن و داوای وەستانەوە لە دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورکی بکوژ و پاکتاوکار دەکەن. ئەوان دژی جەنگ دەوەستنەوە و بەم بۆنەیەوە سڵاویان لێدەکەم و ڕێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. بەڕاستی ئەوانە کارێکی پیرۆز دەکەن. چونکە خاوەنداریکردن لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردنە لە ئازادی و دیموکراسی، خاوەنداریکردنە لە گەلان و خاوەنداریکردنە لە بەها مرۆڤایەتییەکانیش. ئەگەر ئێستا گۆشەگیریی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن، کە تاوەکو دەچێت چڕتر و قورستری دەکەنەوە، ئەوە هۆکاری هەیە. نەک تەنها هۆکارێک، بەڵکو هۆکاری زۆری هەیە. یەکێکیان ئەوەیە، کە لە ڕێبەر ئاپۆ دەترسن، نایانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بگاتە گەلی کورد، گەلی تورکیا و مرۆڤایەتی، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بەوانە بگات کاریگەری دروست دەکات، بیرکردنەوەیان تیاد دروست دەکات و بیرۆکەی ئازادی و دیموکراسی بەهێز دەکات و چالاکییەکان لەسەر ئەو بنەمایە بەهێز دەبن، نایانەوێت ئەمە ڕووبدات، لەبەر ئەوەیە تاوەکو دێت گۆشەگیری زۆر قورس‌تر و چڕتر دەکەنەوە.
تاوەکو دەچێت گۆشەگیری توندتر و چڕتر دەکەنەوە، یەکیکی تر لە هۆکارەکان ئەوەیە، ٢٤ ساڵ تەواو دەبێت و لە ٢٥هەمین ساڵ نزیک دەبێتەوە. یاسایەکی ئەوروپی هەیە، بەپێی ئەو یاسایە پێویستە تورکیا سەرلەنوێ پیاداچوونەوە بە زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆدا بکات. واتە دەبێت ئەوە ڕەچاو بکات، تەنانەت تاوەکو ئەو شوێنە دەڕوات، کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان ئازاد بکرێت، چونکە بەپێی یاسای ئەوروپا دەبێت بەو شێوەیە بێت، بەڵام تورکیا نایەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان ئازاد بکات و دەیەوێت تا کۆتایی لە زینداندا بمێنێتەوە و تەنانەت دەیەوێت لەناوی ببات، چونکە ئەو سیاسەتەی لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات سیاسەتی لەناوبردن و جینۆساید و سڕینەوەیە. ئەگەر بتەوێت گەلێک لە ناو ببەیت، ئەوا سەرۆکەکەی لەناودەبەیت. ئەو سیاسەتەی کە پەیڕەوی دەکات لە بنەڕەتدا لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات. یانی بۆ ئەوەیە لە بواری یاساییەوە شتی ساختە ئەنجام دەدەن.
واتە دەڵێن، تاوانی دیسپلینی ئەنجامداوەوە و یەک لەسەر یەک پەرە بەوە دەدەن. دەیانەوێت ڕێگە لە ئازادبوونی بگرن، چونکە ئەوروپا بەپێی یاساکانی خۆی تا مانگی ئەیلول کاتی بە تورکیا داوە و دەبێت وەڵام بداتەوە. تورکیاش نایەوێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات، تەنانەت دەیەوێت لەناوی ببات. لەبەر ئەوەش دەیەوێت ڕێگری لەوە بکات و دەیانەوێت بە پەرەدان بە سزای ساختە بدەن و ڕووکەشێکی یاسایی دروست بکات، ئەوە هۆکارەکەیەتی. دەبێت گەلەکەکەمان بەتایبەتی پارێزەران بەباشی لەمە تێبگەن و جدی لەسەر بوەستن. واتە ئەو ساختەکارییە، کە دەوڵەتی تورک لە ڕووی یاساییەوە پێشی دەخات، دەبێت پوچەڵی بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە بکەنەوە دەبێت تێکۆشانێک بەرەو پێش ببەن.
دەوڵەتی تورک چی دەکات با بیکات، واتە ناتوانێت بەو شێوەیە پەیوەندیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەلی کورد، پەکەکە، گەریلاکانی پەکەکە، ژنان، گەلان و مرۆڤایەتی بپچڕێنێت. ئەمە مەحاڵ و ئەستەمە. ڕێبەر ئاپۆ ئیدی ئێستا لە دڵی مرۆڤەکان، گەلان و بە تایبەتی لە دڵی ژناندایە. ئەستەمە ئەوە لە دڵی مرۆڤەکان، ژنان و گەلان دەربهێنن. ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و سەرکەوتنی مەزنتریش بەدەست دەهێنێت. بۆ ئەوەش تورکیا چەند دەڵێت پەیوەندییی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پەکەکە، گەریلا، ژنان، کورد، گەلان و مرۆڤایەتی دادەبڕم ئەوە تەنها خۆی فریو دەدات. چونکا تاوەکو دەچێت بیر و ڕامان، بیرۆکەکان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەدەسەنێت و بڵاودەبنەوە. هەم لە نێو کوردان و هەم لە نێو مرۆڤایەتیدا بڵاودەبێتەوە. تاوەکو دێت ژمارەیەکی زۆرتر بۆ ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزم تێدەکۆشن و پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
رێبەر ئاپۆ چیی وت: "بەرگرینامەکانم لە هەر شوێنێک بن، من لەوێم". ئێستا بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەو فەلسەفە و پارادیگمایە، کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتیی پێشیخستووە تاوەکو دێت بڵاودەبێتەوە. تاوەکو دێت هەمووان سەرنجی دەخەنە سەر و پشتیوانیی لێدەکەن. چۆن ڕێ لە ڕێبەر ئاپۆ دەگرن، چۆن ڕێبەر ئاپۆ لەناو کوردان و مرۆڤایەتی و ژناندا لەناودەبات، مەحاڵە و خۆی فریو دەدات. ئەوەش لەبەر چاواندایە، لە هەموو کەس زیاتر کادێرانی ئەم بزووتنەوەیە، وڵاتپارێزانی و نیشتمانییەکانی ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانی و خاوەنداریی لێدەکەن و بیر و بۆچوونەکانی بڵاودەکەنەوە. هەرچەند بڵاوی بکەنەوە، پشتیوانی و خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ بەهێز دەبێت، پشتیوانی و خاوەنداری لە گەلی کورد و ئازادیی گەلی کورد دەکەن، لە دژی فاشیزم و پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی ئاکەپە - مەهەپە دەوەستنەوە و شکستیان پێ دەهێننن، ئەوەتا تاوەکو دەچێت مەزنتر دەبێت، من لەو بڕوایەدام، کە لە ئێستاش زۆر باش گەشە دەکات و بەرەوپێشتر دەڕوات و پەرە دەسەنێت.
لەم ڕۆژانەی دواییدا کۆمەڵکوژی لە دێریک و دیلۆک ڕوویدا و دەڵێن ڕووداو بوو، بەڵام وەک کۆمەڵکوژی بوو. ڤیدیۆکانیشمان بینی، کە چۆن ئەو ئۆتۆمبێلە قورس و گەورەیە خۆیان کرد بە ناو خەڵکدا. لە ڕاگەیاندراوی ئێوەش دا هاتبوو، دوژمنایەتی تورکیا بەرامبەر گەلەکەمان ڕێگا بۆ ئەم جۆرە شتانە دەکاتەوە. تەنانەت ئەو جۆرە دەنگۆیانەش لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرانەوە، کە لۆریی سێیەمیش هەبووە، واتە کردەوەیەکی وەک ئەوانەی داعش بووە. ئەگەر دووەمیان کەسی نەکوشتایە ئەوە سێیەمیشیان بەکار دەهێنا، ئێوە چۆن لێکدانەوە بۆ ئەوە دەکەن؟
دەزانرێت و ڕوون و ئاشکرایە، کە دەوڵەتی تورک گەلی کورد قبوڵ ناکات و دانی پیادا نانێت و لەسەر گەلی کورد سیاسەتی جینۆساید و پاکتاکاری پەیڕەو دەکات. دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە لە ئاستی باڵادا سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن پەیڕەو دەکەن و ئەوەش ناشرنەوە. بە ڕوونی دەڵێن، ڕەگ و ڕیشەی کورد دەردەهێنین. ڕۆژانە چەندین کورد دەکوژن و ئەوەش لە ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنیشدا بڵاو دەکەنەوە. نەک هەر بڵاوی دەکەنەوە، بەڵکو دڵخۆشیی خۆشیان دەردەبڕن. واتە بۆ جینۆسایدکردن و سڕینەوەی کورد هەنگاو دەنێت و ئەنجامیشی لێوەردەگرێت، بۆیە خۆشحاڵی خۆی بۆ هەمووان دەردەبڕێت.
دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە، نەک تەنها دوژمنایەتیی پەکەکە دەکات، نەک تەنها دوژمنایەتیی کوردانی باکوور دەکات، بەڵکو دوژمنایەتی هەموو کورد دەکات. واتە دەیەوێت کورد لەناوببات و شتێک نەمێنێت بە بەناوی کورد‌و کوردستان. جەنگی جیهانی سێیەمیش بەڕیوەدەبرێت، ئەوەش بۆ خۆی بە هەلێک دەزانێت. دەیەوێت لەم شەڕەدا ئەو ئامانجە تەواو بکات، کە ساڵانێکی زۆرە لە دژی کورد بەردەوامە و بەڕێوەی دەبرێت. بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا هەموو دەرفەتەکانی لەناوەوە و دەرەوە خستووەتە جوڵە. بەتەواوی چارەنووسی خۆی بەستووەتەوە بە تێکشکانی پەکەکە و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد. بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بێ‌سنوور دوژمنایەتیکردنی کورد پەرەی پێ دەدات.
واتە هەر وەک چۆن داعش کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدا و ئەوەی بە زۆر شێواز بەرەو پێش دەبرد و پەرەی پێ دەدا، دەوڵەتی تورکیش ئەو کارە دەکات. هەر چۆن داعش ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بەردەدایە سەرخەڵک و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدا، دەوڵەتی تورکیش ئەوانە ئەنجام دەدات. واتە لە دیلۆک و دێرکیش قەتڵوعامی گەورە ڕوویاندا، ئەمانە ڕێکەوت نین و کەس ناتوانێت بڵێت ئەمانە ڕووداون، بەڵکو ئەوانە بە ئەنقەست ڕوو دەدەن. بەم بۆنەیەوە ئەو مرۆڤانەی لە دیلۆک و دێرک کۆچی دواییان کرد، من سەرەخۆشی لە هەموو خانەوادەکانیان دەکەم و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم. هەروەها چاکبوونەوەیەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازم. دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە لە دێریک و دیلۆک بە شێوەی ڕوودانی ڕووداوێک گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات. لە زیندانەکانیش دەڵێت، نەخۆش بووە و گیانی لە دەستداوە، یان ڕووداوێک بوو و گیانی لە دەستدا. هەموو ڕۆژێک لە زیندانەکاندا خەڵک دەکوژێت و لە سێدارە دەدات و بۆ ئەوەی کەس لێی تێنەگات ڕاپۆرتەکان و وتەکان و ڕووداوەکان بە پێچەوانە و ساختەکارانە نیشان دەدەن.
ژیان بۆ کورد ناهێڵێت
هەروەها لە زۆر شوێندا ژمارەیەکی زۆر ژن دەکوژرێن، لەم دواییانەدا لە قلەبان و شینۆوا و هەروەها لە ئامەد ئەو کوشتانە بە شێوەی دڕدانە پێشدەخەن. واتە دەیانەوێت ژنان بترسێنن و بزووتنەوەی ژنان بوەستێنن. ئەگەر بەم شێوەیە پەلاماری ژنان بدەن، بەو شێوەیە پەرلاماری ژیان دەدەن، چونکە ژن ژیانە، ئەوەی لە دژی ژنان بەوەستێتەوە لە دژی ژیان دەوەستێتەوە. ئەم کوشتارانە، کە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن، ڕێکەوت نین، چونکە دژی ژنان، دژی ژیان، دژی گەلی کورد و دژی گەلی تورکیان، ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدرێن.
هەروەها دەشزانرێت دارەکانیش بەتەواوی دەبڕنەوە، واتە جوگرافیای کوردستان بەتەواوی دەشێوێنن. ژیان بۆ کورد ناهێڵن. کێشەکە تەنیا بڕینی دار نییە، بەڵکو لەو ڕیگەیەوە ژیانی هەموو مرۆڤەکان، ژیانی هەموو ئاژەڵەکان و گیانلەبەران لەناودەبات، واتە کارێک دەکەن کەس نەتوانێت لەو شوێنانە بژی. لە باشوور، لە پەرەخ ئەو مرۆڤە عەرەبانە، کە لە سەیران بوون کۆمەڵکوژ کرد، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە حەسەکە ٤ منداڵیان شەهید کرد و ١١ منداڵ و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کرد، هەموو ئەو منداڵانە ئەو کەسانە بوون، کە لە شەڕی داعشدا دایک و باوکیان لە دەست دابوو، بە ئەنقەست تۆڵەی داعش دەکەنەوە، واتە منداڵی ئەو کەسانەش لە لەناودەبەن، واتە دەڵێن، دایک و باوکت لە دژی داعش شەڕیان کرد و ئەمە تاوانە و دەبێت ئێوەش لەناوببرێن، واتە مرۆڤ سەیری هەر شوێنێک بکات و هەر چییەک بە ناوی کوردانەوە هەبێت دەیکاتە ئامانج و دەیەوێت لە ناوی ببات. نەک تەنها پەکەکە ئامانجی ئەوانە، بەڵکو لە هەموو شوێنێک دا کورد و کوردستان دەکەنە ئامانج.
ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە دیلۆک و دێریک ئەنجامدران، بەتەواوی بەرپرسیاریەتیی لە ئەستۆی ئاکەپە - مەهەپە دایە، ئەمانە ڕووداو نین، ئەمانە قەتڵوعامن و قەتڵوعامی کوردن، واتە گەلی ئێمە نابێت سەرەخۆشیی ئەوان قبوڵ بکات، کاتێک ئەو بکوژانە هاتن بۆ پرسەکە دەبێت دەربکرێن، مرۆڤ لە هەموو شوێنێک بەو شێوەیە دەکوژن و هەم دەچنە سەرەخۆشی دەکەن و گەلەکەشمان ئەو سەرەخۆشییەیان قبوڵ دەکات، ئەوە ڕاست نییە و وڵاتپارێزی و نیشتمان پەروەری نییە، ئەوە لە ڕووی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و سیاسییەوە قبوڵ ناکرێت. بەتایبەتی سلێمان سۆیلو، کە هەموو ڕۆژێک مرۆڤەکانمان و گەلەکەمان دەکوژێت، هەموو ڕۆژێک ئەو کوشتار و کوشتنانە ڕادەگەیەنێت. باسی ئەوە دەکات، کە بەو کوشتانە ئەوان چۆن دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن، هەموو چەکێک بەکاردەهێنن، شەڕی تایبەت بەکاردەهێنن و خۆی بۆ خۆی شەڕ ناکات، بەڵام دێتە شوێنی قەتڵوعام و کوشتارەکە، دەڕوات بۆ لای مرۆڤەکانمان و گەلەکەمان، بەڵام دەبێت ئەوە قبوڵ نەکەن.
دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک لە کوردستان تاوان ئەنجام دەدات، واتە تۆش دەتوانیت هەموو ڕۆژێک لە دژی بوەستیتەوە و ڕاپەڕین ئەنجام بدەیت. ئەو ژنەی لە قلەبان کوژرا، هۆکارێکە بۆ ڕاپەڕین و سەرهەڵدان. ئەوەی ئامەد هۆکارە بۆ سەرهەڵدان، ئەوەی پەرەخ هۆکارە بۆ سەرهەڵدان، ئەوەی حەسەکە هۆکارە بۆ ڕاپەڕین و سەرهەڵدان، بڕینی دار و درەختەکان هۆکارە بۆ سەرهەڵدان، واتە بۆ گەلی کورد، نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ ئەوانەی دەڵێن، من پێبەندی بەها مرۆڤایەتیەکانم، من پێبەندی ئازادی و دێموکراسیم، نابێت ئەوانە قبوڵ بکەن و دەبێت لە دژی ئەوانە بوەستنەوە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دەیکات. ئەگەر دژی بوەستنەوە ئەوان ناتوانن درێژە بەو سیاسەتە بدەن. ئەگەر بەردەوامیی پێدەدەن هۆکارەکەی ئەوەیە، کە هیچ دژایەتییەکی بەهێز بەرامبەر بە سیاسەتی ئەوان نییە، هەموو کەسی ترساندووە و هەموو کەس دەڵێت، با زیان بە من نەگات، بەڵام ئاشکرایە، کە هەموو کەس زیانی گەورەی پێدەگات، چونکە دەیانەوێت ڕەگ و ڕیشەی کورد دەربهێنن. ئەو کەسانە چۆن دەتوانن خۆیان بپارێزن، ئەوە لەو دۆخەدا مەحاڵ و ئەستەمە. بۆیە نابێت هەمیچ کەسێک حساباتی شەخسی بکات، بەڵکو دەبێت حساب بۆ ئازادی و دێموکراسی، حساب بۆ وڵات و گەلەکەی بکات. هەرگیز ئەو سیاسەتە قەبووڵ مەکەن، کە لە دژتان پەیڕەو دەکرێت و ڕاپەڕن و سەرهەڵدان ئەنجام بدەن، ئەوە کارە ڕاستەکەیە.
لە ئێستادا هێرشەکانی سوپای داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار لە کوردستان بەو پەڕی سەختی و دژوارییەوە لە چیاکانی کوردستان لە باکورەوە بۆ باشوور بەردەوامە و گەریلاش بەرەنگاری و بەرهەڵستیی ئەفسانەیی دەکات. ئێستا ئەو شوێنانەى زۆرترین شەڕیان تیادایە زاپ، ئاڤاشین، و مەتینایە. من بە دوای ئەوەشدا پرسیاری ئامارەکان دەکەم، بەڵام ئێستا ئێمە ڤیدیۆکانمان بینی، لە ئامارەکانی بەردەستیشدا ئەوە هەیە، کە زیاتر لە ١٥٠٠ جار ماددەی کیمیایی لە هێرشەکان دا بەکارهێنراون، ئەوانیش ڤیدیۆیەکیان لە دەست دەرچوو و بڵاویانکردەوە، کە ماددەی کیمیایی بەکار دەهێنن، ئەوە وەک دانپیادانانێک بوو. سەرەڕای ئەوەش ناتوانن هەڵوێست و بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدان تێکبشکێنن. ئێستا بارودۆخی جەنگ چۆنە، چۆن هەڵیدەسەنگێنیت؟
رێبه‌ر ئاپۆ چی وت، وتی گه‌وره‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا مرۆڤ خۆیه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه دروست ده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێت مرۆڤ خۆیه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌كنه‌لۆژییا گه‌وره‌یه، له مێشكی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئێستا ئه‌و وته‌یه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، مرۆڤ له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به باشی ده‌بینێت. ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر هه‌موو چه‌كه‌كان به‌كارده‌هێنێت. چه‌كی ئه‌تۆمی، چه‌كی فۆسفۆر، چه‌كی تێرمۆباریك، كیمیایی، فڕۆكه‌ی سیخوڕی، هه‌موو رۆژێك ده بۆ ١٥ جار فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ، هه‌لیكۆپته‌ر، تانك، تۆپ، موشه‌ك واته چی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه هه‌موویان له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنن. ناتۆ هاوكاری ده‌كات، بارزانی له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاری ده‌كات و چه‌ته‌كانیش به‌كارده‌هێنێت. هه‌موو رۆژێك هه‌موو ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنێت. به‌ڵام دیسانیش ناتوانێت بگاته ئه‌نجام ئه‌مه چی نیشان ده‌دات، واته گه‌ریلا گه‌وره‌ترین ته‌كنه‌لۆژیایه. گه‌ریلا له هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆی به پێی ته‌كنه‌لۆژیای توركیا ئاماده‌كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه گورزی گه‌وره له ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وه‌شێنێت. هه‌موو رۆژێك گورز ده‌وه‌شێنرێت. ئه‌وان به‌و جۆره پلانیان دانابوو كه له چه‌ند هه‌فته‌دا ئه‌و ناوچانه هه‌ر هه‌موویان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، گه‌ریلاش له‌ناو ببه‌ن. ئه‌و پلانه‌ی گرتیانه‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو. ئه‌مڕۆ چوار مانگ زیاتره، ناتوانێك هه‌نگاوێك بنێن. نه‌ك هه‌ر گه‌ریلا له ناو نه‌چوو، سه‌ره‌تا هه‌نگاویان نا ئێستا ناتوانن هه‌نگاو بنێنن، گه‌یشتوونه‌ته بن به‌ست. له زۆر كێشه‌دا ده‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س تێنه‌گات ته‌رمه‌كانی خۆیشیان بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناو گه‌لیشدا پڕۆپاگه‌نده‌ی جیاجیا بڵاوده‌كاته‌وه. چۆن گورز له گه‌ریلا ده‌دات، چۆن كۆتایی به گه‌ریلا ده‌هێنێت، شه‌ڕێكی ده‌رونی و تایبه‌ت به‌م جۆره په‌یڕه‌و ده‌كات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی كه چۆن ده‌چنه پێش، چۆن ئه‌نجام ده‌گرن، پڕۆپاگه‌نده بڵاوده‌كاته‌وه. لێره ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كانیان ده‌مرن، یه‌كێكیشیان ئاشكرا ناكه‌ن. زۆر كه‌م ئاشكرایان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن گه‌ل به ته‌واوه‌تی بڕوای پێناكات، واته هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل متمانه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌م بتوانن سیاسه‌تی له‌م جۆره‌ی خۆیان درێژه پێبده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر كه‌می ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كانی خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینێت و هه‌ستی پێنه‌كات. به‌ده‌ست گه‌ریلا و هه‌ڤاڵانه‌وه ته‌رمی سه‌ربازانی تورك هه‌یه، هه‌ڤاڵان ناوی ئه‌وانیشیان راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س متمانه‌ی له‌لا دروست بێت كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌وانیشیان راگه‌یاند، بانگه‌وازیشیان كرد و وتیان با بنه‌ماڵه بێن و ته‌رمه‌كان وه‌ربگرنه‌وه. هه‌ندێك بنه‌ماڵه وه‌ڵامیشیان دایه‌وه، واته ده‌وڵه‌تی تورك كه‌وتووه‌ته ئه‌م دۆخه‌وه. ناتوانن خاوه‌نداری له ته‌رمه‌كانی خۆشیان بكه‌ن، ناتوانن ئاشكراشیان بكه‌ن. سه‌ری هه‌موو شتێك داده‌پۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێت ده‌وڵه‌تی تورك لێره كه‌وتووه‌ته چ دۆخێكه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك به ته‌واوه‌تی گه‌یشتووه‌ته كۆتایی، دۆڕاندوویه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مووه چه‌كی قه‌ده‌غه و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت كه دۆڕاندویه‌تی. ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن له شه‌ڕدا ئه‌نجامیان گرتبێت، هه‌موو رۆژێك ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارنه‌ده‌هێنا. ئه‌مه‌ش دۆخی شه‌ڕه‌كه دیاریده‌كات، واته ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك له چ دۆخێكدایه.
من پیرۆزبایی له گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار ده‌كه‌م. به راستی شكۆی گه‌لی كورد له ئاستی جیاوازدا ده‌ژین و دهیژییهنن. بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆیان ده‌به‌خشن. گیانێك هه‌یه و گرێدانێك به رێبه‌ر ئاپۆ، به شه‌هیدان، به گه‌ل و به ئازادی. فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ بۆ خۆیان به نه‌ما ده‌گرن، ئه‌وینداری گه‌لن، ئه‌وینداری ئازادی و دیموكراسین، ئه‌وینداری خاكی خۆیانن، ئه‌وینداری به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن و له ههڤاڵێتییهكی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژین به‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وه‌ستنه‌وه. به‌م جۆره له قاره‌مانێتی گه‌وره‌دا ده‌ژین. له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ته‌نیا قاره‌مانی گه‌لی كوردن، قاره‌مانی مرۆڤایه‌تیشن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژی فاشیزم، له دژی پاكتاوكاری تێده‌كۆشن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو كه‌س له‌گه‌ڵ گه‌ریلا یه‌كێتی خۆی به‌هێز بكات و چالاكیه‌كانی به‌هێز بكات. نه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌نیا باره‌كه له‌سه‌ر شانی گه‌ریلا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا بهێڵنه‌وه. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وان ئه‌ركه‌كانیان له به‌رزترین ئاستدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. نمونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه بوونی نییه، شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن. هه‌م ناتۆ له پشت ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌یه و له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاری ده‌كات، بارزانیش له‌گه‌ڵیدا و هه‌موو جۆره چه‌كێكیش به‌كارده‌هێنێت. له دژی ئه‌وانه قاره‌مانێتی گه‌وره نیشان ده‌درێت. وه‌ك ده‌خوازرێت ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌و رۆحه بۆ خۆی به بنه‌ما بگرێت، به‌و رۆحه‌وه له هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات. ئێستا چالاكی ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وانه كه‌من. ده‌بێت زیاتر چالاكی بكرێن، ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی له مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین تێده‌كۆشن، له دژوارترین هه‌لومه‌رجدا ئه‌و تێكۆشانه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. ره‌نگه بۆ چه‌ند رۆژیش خواردن نه‌خۆن، ره‌نگه بۆ چه‌ند مانگیش نه‌توانن بچنه گه‌رماویش و ئه‌و چه‌كانه‌شی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ن ده ده‌زانرێت. چه‌كێكی له‌و جۆره نین كه ده‌زانرێت. به‌م جۆره شه‌و و رۆژ به‌رامبه‌ر به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌وه‌ستنه‌وه، گورزی قورس ده‌وه‌شێنن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌وه ببینێت، ئه‌وان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا تێكۆشان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئێمه هه‌ڤاڵی ئه‌وانین و ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ ناكه‌ین، ئێمه له‌وان هه‌ڵده‌بڕێین. ده‌بێت هه‌موو كه‌س باش له‌مه تێبگات. گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه هو تاكتیكه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن تاكتیكی نوێیه، له شه‌ڕی شۆڕشگێڕ و گه‌ریلادا تاكتیكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌و تاكتیكه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر به ته‌واوی له دژی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌وڵه‌تی توركه.له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ریلا گورزی گه‌وره ده‌وه‌شێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و تهكنهلۆژیایانهیان زۆر ئه‌نجام ناگرن. ئه‌مه ئێمه نایڵێین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له هێزه تایبه‌ته‌كانی توركدا پێشتر كاریان كردووه و هێشتا هه‌ندێكیان كار ده‌كه‌ن، هه‌میش ئه‌وانه‌ی كه له ئاستی باڵادا كاری كردووه چی ده‌ڵێین، ده‌ڵێن گه‌ریلا خۆی نوێ كردووه‌ته‌وه، له زۆر لایه‌نه‌دا خۆی زۆر به‌هێز كردووه و ئێمه ناتوانین بگه‌ینه ئه‌نجام، دان به‌وه‌دا ده‌نێن، ئه‌مه راسته. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یڵێین، هه‌ندێك به زیاده‌ڕه‌وی دابنێن، به‌ڵام دوژمن خۆی ئه‌وه ده‌ڵێت. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه لێره‌دا زیاده‌ڕه‌وی بوونی نییه، لێره‌دا راستییه‌ك بوونی هه‌یه. بۆ ئه‌مه ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌و راستیه ببینێت و به پێی ئه‌وه چ ئه‌ركێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بیكات.
من دوباره گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه پیرۆز ده‌كه‌م. به‌راستی ئه‌وانه قارهمانێتیهكی گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه پێشه‌وه، ده‌بنه نمونه. هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت واتایه‌كی بداتێت، وه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری بارزانیه‌كان نه‌یتوانی بگاته ئه‌نجام و گورزی گه‌وره‌ی له گه‌ریلاوه به‌ركه‌وت، ده‌یانه‌وێت له‌وه تێبگه‌ن. ئێستا ئه‌و تاكتیكه‌ی گه‌ریلا په‌یڕه‌وی ده‌كات و تونێل و تیمن، ئه‌م دووانه ته‌واوكاری یه‌كترن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوكاری یه‌كترن هه‌م ده‌وڵه‌تی تورك گورزی به‌رده‌كه‌وێت و هه‌میش ته‌كنیك و تهكنهلۆژیاكهیان، به‌و جۆره‌ی پلانیان دانابوو ئه‌نجام به‌ده‌ستناهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی. چۆن خۆیان رزگار بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه راوه‌سته ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت له هه‌ندێك شوێنی تر شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بكه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌شدا ناتوانن ئه‌نجام بگرن، زیاتر به‌ره‌و شكست ده‌چن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی به ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌هێنێت. كاتێك كه كه‌سێك له دژی فاشیزم له پێناو ئازادی و دیموكراسی تێده‌كۆشێت، ده‌بێت ئه‌م راستیه بۆ خۆی به بنه‌ما بگرێت و ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه گه‌ریلا ده‌یكات، به تێكۆشانی خۆی بزانێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه له‌ناو ده‌چێت. هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌سه‌ر پێوه بێڵێته‌وه بێ سووده.
ئێوه‌ش باستان له دژواری شه‌ڕه‌كه كرد، گه‌ریلا ئامارێكی ئاشكرا كرد. چه‌ندین ساڵه چاودێری ده‌كه‌ین. له چوار مانگدا هێنده‌ی هه‌ندێك ساڵ شه‌ڕ دژوار بووه. بۆ نمونه، ١٨٧١ داگیركه‌ر تا ئه‌و رۆژه‌ی ئاماره‌كه راگه‌یه‌نرا كوژرابوون. به هه‌ر حاڵ تائێستا نزیك بووه‌ته‌وه له دوو هه‌زار. ٨٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون. ١٥٣٢ جار گازی كیمیایی، ژه‌هراوی به‌كارهێنراون. ٥٤٧٨ جاریش هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراون و ئئهوهنده و زیاتریش له رێگه‌ی زه‌مینییه‌وه روودههن و له‌م شه‌ڕه‌دا تائێستا ٧ هه‌لیكۆپته‌ر خراونه‌ته خوار له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه. به راستیش وه‌ك ئێوه وتتان ره‌نگه نمونه‌كه‌ی له جیهاندا كه‌م بێت. ئێوه چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
واته بڕیارگه‌ی ئێمه، خۆی به‌رده‌وام ئامار راده‌گه‌یه‌نێت. رۆژانه ئامار ده‌دات، هه‌فتانه، مانگی جارێك، دوو مانگ، سێ مانگ و دوایین جاریش ئاماری چوار مانگی راگه‌یاند. له رێگه‌ی ئه‌و ئامارانه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت له ئاستی شه‌ڕه‌كه تێبگات. واته شه‌ڕێكی چۆن ده‌كرێت، له‌و شه‌ڕه‌دا چی ده‌گوزه‌رێت. واته شه‌ڕێكی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و شه‌ڕه‌دا چی رووده‌دات، له‌لای ئێمه‌ش و له‌لای دوژمنیش، واته هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له‌و ئامارانه بڕوانێت، له‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت تێبگات. واته ئه‌و گورزانه‌ی دوژمن به‌ریكه‌وتووه زۆر گه‌وره‌ن. گه‌ریلاش شه‌هیدی هه‌یه. به‌ڵام كاتێك مرۆڤ به‌راوردی ده‌كات، شه‌هیدانی گه‌ریلا به پێی ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌من، ئه‌مه راستیه‌كه. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به چییه؟ ئه‌و تاكتیكانه‌ی له دژی تاكتیك و ته‌كنیكی دوژمن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و ئه‌نجامه به‌م جۆره‌یه. هه‌م گه‌ریلا كه‌متر شه‌هید ده‌دات، هه‌میش گورزی قورس له دوژمن ده‌دات، ته‌كنیكی ئه‌وان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. واته مرۆڤایه‌تی ، واته به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، چه‌وساوه‌كان ده‌توانن شه‌ڕی ئێستا له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین، زۆر ئه‌نجام بۆخۆیان له‌وه به‌ده‌ستبهێنن. پێویسته وه‌ك پێشتر شه‌ڕ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشوو بیكه‌ن، ناتوانن ئه‌نجام وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ئه‌نجام وه‌ربگرن، له‌سه‌ر ئه‌وه خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن، به ئاسانی ده‌توانن له دژی داگیركاری، ده‌سه‌ڵاتداری تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ده‌توانن ئه‌نجامی لێ به‌ده‌ستبهێنن، واته دۆخه‌كه، وه‌ك پێشوو نییه. سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له رووی ته‌كنیك- تاكتیكه‌وه گۆڕانكارییان به‌ره‌و پێش برد، به تایبه‌تی له دژی گه‌ریلا ئه‌وه‌یان پێشخست، گه‌ریلا له هێزی ئازادی ده‌ربهێنن، گه‌ریلاكان كه به ناوی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه له زاپ، مه‌تینا ئه‌و شوێنانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، خۆی له خۆیدا به پێی ته‌كنیك و تاكتیكی دوژمن، خۆی نوێكردووه‌ته‌وه. تاكتیكه كلاسیكییه‌كانی گه‌ریلا ئیتر ناگیرێنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی، ده‌وڵه‌تی تورك، به هاوكاری ناتۆ، به هاوكاری بارزانیه‌كان، هه‌موو چه‌كه‌كانیش به‌كارده‌هێنن، ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجام، گورزی قورسیشیان به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه. بووه‌ته نمونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو كه‌سێك. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌و گۆڕه‌پانانه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی نمونه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ره‌نگه له هه‌لومه‌رجی زۆر دژوار و ئه‌سته‌مدا بن، له ناو بێ ده‌رفه‌تیدا، تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش به زانابوون ئه‌و تێكۆشانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، واته ده‌زانن، كه بۆ په‌كه‌كه، بۆ گه‌لی كورد، بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆ گه‌لانی ژێرده‌سته، بۆ ژنان چی ده‌كه‌ن باش ئه‌وه ده‌زانن. ئه‌گه‌ر به‌وه‌یان نه‌زانیایه، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز، ههڤاڵێتیهكی به‌هێز، په‌یڕه‌و نه‌ده‌كرا. كه‌س ناتوانێت رۆژێك له‌وێ بژی، نه‌ك شه‌ڕیش بكات. ناتوانێت بژیت. ئه‌مڕۆ گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه چوار مانگ زیاتره تێكۆشانێكی بێهاوتا ده‌كه‌ن. بۆ مرۆڤایه‌تی تێكۆشانێكی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، چۆن له‌و هه‌لومه‌رجه و له‌و بێدهرفهتییهدا، ئه‌و تێكۆشانه ئه‌فسانه‌ییه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆیه، فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیه و هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ره‌وپێشبردنی ههڤاڵێتیهكی به‌هێزه. له پارتیبوونی رێبه‌ر ئاپۆدا، ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی هه‌یه. هه‌ڤاڵێتی. به هه‌ڤاڵێتی بژی و به گه‌وره‌ییش بیژیێنه، ئه‌وه‌ی له زاپ و مه‌تینا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌یه. ئه‌و ههڤاڵێتیه به‌هێزه نه‌بێت، ئیراده‌ی به‌هێز نه‌بێت، بڕوای پته‌و به رێبه‌ر ئاپۆ، هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌بێت، به‌م جۆره ئه‌وینداری ئازادی و دیموكراسی گه‌ل، مرۆڤایه‌تی و خاكی خۆیان نه‌بن، ئه‌سته‌مه، له‌وێ ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن، ناتوانن رۆژێكیش بژین، بۆ ئه‌وه گه‌ریلا له‌لای خۆیه‌وه، چی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی، ده‌یكات. هه‌میش به قاره‌مانێتی ده‌یكات، كه‌س ناتوانێت له‌م رووه‌وه قسه له‌سه‌ر گه‌ریلا بكات، ئه‌وه‌ی له هه‌موو كه‌س داوا ده‌كرێت چییه؟ ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئه‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌یكات، تێگه‌یشتنه له‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێكهێنانی ئه‌ركی خۆیه‌تی. ئێستا سه‌رجه‌م گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار، هه‌په‌گه ئه‌وانه‌ی له مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا، له هه‌ر بێ دهرفهتییهكدا، ئه‌و تێكۆشانه ئه‌فسانه‌ییه كه ده‌یكه‌ن ئێمه ده‌زانین، ته‌نیا به تایبه‌تیش ئه‌وانیه له تونێله‌كاندا ده‌مێننه‌وه، ده‌چنه ده‌ره‌وه و گورز له دوژمن ده‌ده‌ن، سه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌پارێزن، دیسان ده‌چنه‌وه تونێله‌كان، دوژمن زۆر ته‌قینه‌وه ده‌كات، گاز هه‌ڵده‌دات، له‌م دووایه‌دا حه‌فاره‌یان هێناوه، ده‌یه‌وێت ئه‌شكه‌وته‌كان بڕوخێنێت، ده‌یه‌وێت كه هه‌ناسه‌یان ببڕێت، هه‌موو هه‌ڤاڵان شه‌هید بكات، له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا، ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌ركی مێژوویی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئاپۆ، بۆ هه‌ڤاڵێتی، بۆ شه‌هیدان، بۆ گه‌ل و بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هەر بۆیە ئێمە تەنها بۆ ئەو هاوڕێیانە ئەمە دەڵێین؛ چۆن شایستەی ئەو هاوڕێیانە بین، چۆن ئەو هاوڕێیانە ، خەباتی ئەو هاوڕێیانە بەرز بکەینەوە. ئێمە تەرکیز لەسەر ئەمە دەکەین، ئامانجێکمان لەبەردەمماندا نییە، سەیری ئەو هاوڕێیانە دەکەین، چۆن دەتوانین بەڕاستی شایستەی ئەو هاوڕێیانە بین، شەو و ڕۆژ لە خۆمان دەپرسین، بۆ ئەو هاوڕێیانە هەرچیەک بکەین، ناتوانین قەرزەکەمان بدەین. قەرزاری ئەو هاوڕێیانەین. چونکە پێداهەڵدان کەمە، بۆ گەلەکەمان، بۆ مرۆڤایەتی، تەنانەت لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا، لە ناو دۆخێکی مەحاڵدا، قارەمانێتییەکی گەورە ئەنجام دەدەن. ئەگەر لەو دۆخەدا ئەم قارەمانێتییە ئەنجام بدەن، پێویست ناکات بەو ڕۆحە، بەو ئیرادەیە، ئەم خەباتە بەردەوام بین، بۆ ئەوەی شایستەی ئەو هاوڕێیانە بینئەو هەڤاڵانەی لە دەرەوەن بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. بە تێکۆشانیان، ڕۆحێکمان پێدەبەخشن، ئەخلاقمان پێدەبەخشن. هەروەها مۆڕاڵمان بەرز دەکەنەوە. ئێمە قەرزاری ئەو هاوڕێیانەین. با هاوڕێیان بزانن کە ئێمە قەرزەکەمان بە هەر شێوەیەک بێت جێبەجێ دەکەین، لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین. با دۆستەکان بزانن دوژمن چەندە پڕوپاگەندەی شەڕی دەروونی تایبەت بکات، زیاتر دەدۆڕێت. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە دەکەم. خۆشەویستی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی گرنگ ڕوویانداوە.
دوای کۆبوونەوەی ناتۆ و کۆبوونەوەی ئەردۆغان-پوتین لە سوچی، هێرشەکان بۆ سەر کوردان زیاتر بوون، گەیشتنە ئاستێکی باڵاتر. ئەم کۆبوونەوە و پلان و سیاسەتانەی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان کە کوشتن و داگیرکردنی لێدەکەوێتەوە چۆن لێکدەدەنەوە؟
کۆبوونەوەی ناتۆ لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا بۆ ماوەی دە ساڵ بەرنامەیەکیان دیاری کرد. ئەندامانی نوێ بۆ ناتۆ وەرگیراون. بەڵێ داواکانی تورکیایان قبوڵ کرد بۆ وەرگرتنی ئەو ئەندامانە. داواکارییەکانی تورکیا چین؟ ناتۆ دەبێ لایەنگری تورکیا بێت و تورکیاش شەڕی قڕکردن و لەناوبردن لەدژی پەکەکە و کورد بەڕێوەببات. پێویستە ناتۆ یارمەتی ئەمە بدات نەک دژی بوەستێت و لە هەموو لایەکەوە چەک بدات بە تورکیا بۆ ئەوەی تورکیا ئەنجام بەدەست بهێنێت. تورکیا هەرچییەک بکات، نابێت کەس دژایەتی بکات. لەسەر بنەمای ئەو بنەمایە وەرگیراون ، تورکیاش لەسەر ئەو بنەمایە دەجووڵێتەوە. تورکیادا هێزی نییە کە دژی پەکەکە لە دژی کورد شەڕ بکات، ئەو پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژیانە ئەنجام بدات. ئەم سیاسەتە لە تورکیا هەیە. سیاسەتی جینۆساید لە لۆزان پەرەی پێدرا. تورکیاش ئەم کارە دەکات و ئەگەر تورکیا سوور بێت لەسەر تەسفیەکردن و جینۆساید یارمەتی ناتۆی دەبێت. پێداگری لەسەر دەکات. هەر بۆیە ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبات. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی من بۆ ناتۆ ئەوەیە کە نەبێتە هاوبەشی سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە کوشتنی کورد. ده‌توانێ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له توركیادا بێت، به‌ڵام نابێت له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر كورددا سیاسه‌ت بكات. یارمەتی تورکیا مەدەن لە کوشتنی کورد. ئەمە تاوانە. تورکیا کە بە ئاشکرا جینۆساید ئەنجام دەدات، دەڵێت منیش ئەوە دەکەم. ڕۆژانە هەمووان لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا نموونەی دەبینن. ئەگەر وەک دەڵێن باوەڕیان بە دیموکراسی، ئازادی، مافی خەڵک هەیە، بڕوایان بە دادپەروەری هەیە، دژی دیکتاتۆریین، دژی ستەمکاریین، نابێت یارمەتی تورکیا بدن، تەنانەت دژی سیاسەتی جینۆسایدی تورکیاش پێویستە بوەستنەوە. ئەوەیان لێداوا دەکرێت. ئەگەر ئەمە نەکەن، ئەو شتانەی دەیڵێن هەمووی درۆیە، ڕەنگە تا ئێستا درۆیان لەگەڵ کورد کردبێت، بەڵام ئیتر ناتوانن درۆ لەگەڵ کورد بکەن. كورد چیتر كوردی پێشوو نییە. ئێستا کورد بڕیاری داوە خۆی بپارێزێت. بۆ ئەوەش هەموو باجێکی لەبەرچاو گرتوە. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. کەس ناتوانێت لەسەر کورد، لەسەر جینۆسایدی کورد بەردەوام بێت بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی.
کۆبوونەوەیەک لە تاران بەڕێوەچوو. تورکیا دەیویست هەم ڕوسیا و هەم ئێران داواکارییەکانی تورکیا قبوڵ بکەن و لە پشتیەوە بوەستن. داوای تورکیا چی بوو؟ نەهێشتنی پەکەکە، جینۆسایدی کورد. هێرشی سەررۆژئاوا بە واتای داگیرکردنی ناوچەی نوێ دێت. تەنها تورکیا دەیەوێت شوێنی تر بەدەست بهێنێت. بە واتایەکی تر، لەناوبردنی ستاتۆی ڕۆژاڤا بۆ ئەوەی کورد هیچ مافێکی لەسەر نەبێت.
ئاکەپە-مەهەپە لە تاران داوایان کرد، بەڵام قبوڵ نەکرا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ شتێک قبوڵ نەکرابێت. هەندێک شت قبوڵ کران. واته تورکیا له گه ڵ سووریا دەیەوێت رێکبکەوێت . بۆ ئەوەی سوریا پەرە بە دەسەڵاتی خۆی بدات لە ڕۆژاڤا. بۆ ئەوەش لەڕووی زیرەکییەوە زانیاری بەیەکتر بدەن، پێکەوە کار بکەن. هەندێک بڕیار لەسەر بابەتە درا. بەڵام ئەوە لە تموحی ئەردۆغان نەبوو. هەر بۆیە چووە سوچی و چاوی بە پوتین کەوت. جگە لەوەش ویستویەتی هەندێک شت لە پوتین وەربگرێت. ئەردۆغان کاتێک سوچی بەجێهێشت لەگەرانەوەی بۆ تورکیا چی گوت؟ وتی ئێمە و ڕووسیا بەیەکەوە تەرکیز لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین. پێکەوە کار دەکەین. ئەم قسەیە هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە. دەڵێت لە سوچی هەندێک شتی تریان وەرگرتووە. مەبەستم ئەوەیە ڕوسیا چەند بەڵێنی تری‌دا. چیە? دوای سوچی، پراکتیکەکە بیری لێدەکرێتەوە. دەتوانین دەرەنجامەکانی ببینین. واتە لەسەر چ بنەمایەک پێکهاتوون. پێویستە گۆڕەپانی ئاسمانی بەڕویدا بکرێتەوە. چونکە خەڵک دەڵێن پێویستە ئاسمان دابخرێت. زۆرێک لە حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژاوایش ئەمەیان دەوێت. تەنها ڕوسیا وتویەتی ئێمە ئاسمانەکە داناخەین. ئەگەر بڕیاری لەو جۆرە نەبووایە. کاتێک تورکیا لە ئاسمانەوە هێرشی دەکرد، هاوڵاتیان شەهید دەبوون، ئاسمانیان دادەخست. دەڵێن ئێمە چاو دادەخەین، تەنانەت قسە ناکەین. بۆیە دەتوانیت بکوژیت. تا دەتوانی بکوژە. تورکیاش جێبەجێی دەکات. لە ڕووی هەوالگریەوە هاوکاری دەکرێت. ئەمەش ڕوونە. هەر بەو هۆیەشەوە، لە دوای سوچی، تورکیا گوشارەکانی بۆ سەر رۆژهەڵات و باکووری سووریا زیاتر کرد. شەڕەکە هەرگیز لە رۆژئاوا و باکوری سوریا نەوەستاوە. شەڕ بەردەوامە و داگیرکاری ناوەستێت. لەشکرکێشی و هێرش پێکەوە بەڕێوەدەچێت. ئەگەر ڕووسیا بەو شێوەیە هەڵوێستی نەبوایە، تورکیا نەیدەتوانی ئەم کارە بکات. ئەمەش ڕوونە. تورکیا هەندێک کەس دەکوژێت. جا شەڕڤان بن، منداڵ بن، ژن بن، یان بەتەمەن بن، نەک هەر کورد، هەموو ئەو گەلانەیان کوشت کە لەوێ دەژین، دواجاریش بۆ نموونە ئاشوورییەکان. چونکە دوژمنی گەلە، دوژمنی مرۆڤایەتیە، دوژمنی دیموکراسییە. بۆ ئەوە هەمووان دەکاتە ئامانج. ئەگەر ڕێگایان بۆ نەکردبایە نەیانتدەوانی بیکەن، هەم ئەمریکا و هەم ڕووسیا بەرپرسن لەم کوشتنانە، ئەم شەهیدبوونانە، ئەم کۆمەڵکوژیانە لە ئەستۆی ئەو هێزانەدایە. خەڵکی ڕۆژاواش ئەمە دەڵێن. دەڵێن بەرپرسیارن لەم کارە. هەموو شتێکیان هاوبەشە. هەر بۆیە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە پاشەکشە ناکات. دەڵێن دەستبەرداری زێدی خۆمان نابین، تا کۆتایی بەرەنگاری دەبین، گرنگ نییە باجەکەی چی بێت و ئەوەش ڕاستە. هیچ رێگایەکی دیکە نییە. تەنیا بە بەرخۆدان دەتوانێت بژی. ئەگەرنا شانسی ژیانیان نییە. هیچ شتێک نییە بیدەین بە گەلەکەمان. ئەو هێزانە کوشتن، داگیرکاری، کۆچکردن، دڕندەیی، گۆڕانکاری دیمۆگرافی دەدەن. واتە نەهێشتنی کورد. ئەو سیاسەتەی کە لۆزان لە جەنگی جیهانی یەکەمدا پەرەی پێدا، بەردەوامە. هیچ گۆڕانکارییەک لەم سیاسەتەدا رووینەداوە. تا ئەو سیاسەتە گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، جینۆسایدی کورد بەردەوام دەبێت. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت. کەس نییە ژیانیان پێ ببەخشێت. هەموو کەس مردنی ئەوانی دەوێت. پێویستە گەلەکەمان خۆی لەسەرپێ بێت. باوەڕی بەخۆت هەبێت. هیواکانی بە کەس نەبەستێتەوە. ئەوە رێگە ڕاستەکەیە. ئێستا ڕوونە کە ئەو سیاسەتەی کە پەیڕەوی دەکەن، فشار دەخەنە سەر سووریا، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا پەرەپێبدەن. پێشتر بە تورکیا وتراوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا پەرەپێبدات. تورکیا لەو ئاراستەیەدا هەنگاو دەنێت. بەڵام پەیوەندی نێوان سوریا و تورکیا بە ئاسانی گەشە و خێرایی گەشە ناکات. کێشەی گەورە هەیە. لە ئیدلب حکومەتێکی ئیسلامی هەیە. لە پشت ئەو حکوومەتەوە دەوڵەتی تورک هەیە. هەمووان ئەمە دەزانن. چۆن دەکرێت؟
گەلی کورد نابێ خاکی خۆی بەجێ بهێڵێت
دیسان تورکیا چەندین شوێنی داگیرکردووە و چەتەکانی پڕچەک کردووە. سوپای ساختەیان دروست کرد. هەروەها وەزیرێکی ئەردۆغان لێدوانێکی گرنگی دا. ئەو ژنە وەزیرە. هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەدا گفتوگۆی زۆر کرا. چی وت? وتی، ئێمە بە ئەنقەست خەڵکی سوریامان خستە سەر تورکیا. کۆچێکی گەورەی ملیۆنی هەبوو. چونکە ئامانجێکمان هەبوو. ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان ملیۆنان کەسمان بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئێمە خزمەتمان کردن. ئێمە عاشقی چاویان نەبووین ژیانیان پێ ببەخشین. ئێمە بۆ ئەوە نەمانکرد. سوودی زۆرمان لێیان بینی. ئەوروپامان تەسلیم کرد. هەروەها پارەیەکی زۆرمان وەرگرت. ئێمە لە تورکیا بە هەرزان بەکرێمان گرتن. پارەیەکی زۆرمان دەستکەوت. هەموو کارگەکانی سوریامان هێنایە تورکیا. ئێمە سەرکەوتین و لە نێوانیاندا چەندین گروپمان دروستکرد. هەر لەبەر ئەمەش بوو لەشکرێکمان بۆ دروست کردن. ئێمە لە هەموو شوێنێک کار دەکەین. ئێستا دەمانەوێت لە سوریا نیشتەجێیان بکەینەوە. هەروەها لۆژیکی کورد. واتا ئێمە هێنامان، کە هەندێک خزمەتگوزاریمان بۆ پەرەپێدا، نەک ئەوەی عاشقی ئەوان بووین بۆ ئەوەی کورد لە سووریا ستاتۆی هەبێت. با سەرەتا لەم شتە ڕزگارمان بێت. هەر بۆیە ئێمە ئەوەمان کرد. ئێستا ئێمە دەمانەوێت کۆچبەر بنێرین و دەینێرین. بە ڕوونی وتی. ساڵانێکە ئەمریکا و ئەوروپا پارە دەدەن بە تورکیا بۆ ئەو کۆچبەرانە. یارمەتی سیاسەتی تورکیا دەدەن، خزمەت بە جینۆساید دەکەن. بەڕوونی وتی ئێمە سیاسەتی جینۆساید بەڕێوەدەبەین. هەر بۆیە ئەم پەنابەرانەمان هێنا. سیاسەتی جینۆساید جێبەجێ دەکەین. ساڵانێکە ئەم خزمەتە دەکەن. دەبێت ئەمە ببینرێت.
ڕۆژاڤا، گەلی ڕۆژاوا، شەڕڤانانی ڕۆژاوا لە دژی داعش شەڕیان کرد. گورزێکی گەورەیان لە داعش دا. مرۆڤایەتی لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاری بوو. مرۆڤایەتی قەرزاری ڕۆژاڤایە. قەرزاری گەلی کوردە. بەڵام دەبینین دەوڵەتی تورک رۆژانە ئەو کەسانە دەکوژێت، کۆمەڵکوژی دژیان ئەنجام دەدات. ئەو ڕۆڵانەی کە دژی داعش وەستابوون، دایک و باوکیان شەڕیان کرد، شەهید بوون، بێ دایک و باوک مانەوە، لە خوێندنگا شەهیدکران. ئەوروپا، ئەمریکا پێویستە ئەمە ببینن. مرۆڤایەتی پێویستی بەوەیە ئەمە ببینێت و قبوڵی نەکات. یارمەتی دەوڵەتی تورک مەدەن. هاوبەشی جیناساید نەبن لەڕووی ماددی و مەعنەویەوە. ئێمە ئەوەمان دەوێت. هەروەها گەلەکەمان پێویستە بزانێت کە سیاسەتێکی زۆر قێزەون بەرانبەر دەکرێت، ئێستا دەیانەوێت گوندەکان چۆڵ بکرێن و خەڵکی تێدا نەمێنێت، بۆ ئەوەش هێرش دەکەنە سەر گوندەکان، هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان. پێویستە گەلەکەمان زێدی خۆی بەجێنەهێڵێت، باجەکەی هەرچیەک بێت نابێت چۆڵی بکات، بە پێچەوانەوە سیاسەتی دەوڵەتی تورک سەردەکەوێت
هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، كادیران لەناوببەن، بزوتنه‌وه‌كه لاواز بكه‌ن تا بتوانن له دژی ئه‌وان کار بكه‌ن. ئێستا ئەم تاکتیکە بەکاردەهێنن. واته خه‌ڵك لاواز بكه‌ن، هێزی سه‌ربازی لاواز بكه‌ن، سه‌ركردایه‌تی لاواز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌توانێت خه‌بات له پێناو ئازادی‌دا بكات، ئه‌وكاته ده‌كرێت ڕێكخراوێكی نوێ بۆ هه‌ندێك شوێن په‌ره‌پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی نوێ داگیر بكرێت. چونکە دەیانەوێت ئەردۆغان لە دەسەڵات بمێنێتەوە. چۆن لە دەسەڵات بمێنینەوە؟ تەنیا بە شەڕ، تەنیا بە کوشتنی کورد، بە کۆمەڵکوژی کورد. نابێت گەلەکەمان ئەمە لەبیر بکات و بە هەموو شێوەیەک خۆی بۆ ئامادە بکات. هەرکەسێک دوژمنایەتی لەگەڵ بکات پێویستە لەدژی شەڕ بکات. ئەمە راستە. ئەم رێگەیە ژیان بەم گەلە دەبەخشێت.
ف.ق/ژ.ت/هـ.ب