بایک: ئەوەی دوژمنایەتیی کورد بکات دەدۆڕیت -نوێکرایەوە-

جەمیل بایک ڕایگەیاند، گەلی کورد لە جاران بەهێزترە و وتی: "کورد لە ناوەندی سیاسەتدایە و چارەنووسی هەموان دیاری دەکەن. ئەگەر هاوسەنگی و پێگەی نوێ دروست بکرێن ئەوە بەبێ کورد ڕوونادات. ئەوەی دوژمنایەتیی کورد بکات بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێت".

جەمیل بایک ڕایگەیاند، گەلی کورد لە جاران بەهێزترە و وتی: "کورد لە ناوەندی سیاسەتدایە و چارەنووسی هەموان دیاری دەکەن. ئەگەر هاوسەنگی و پێگەی نوێ دروست بکرێن ئەوە بەبێ کورد ڕوونادات. ئەوەی دوژمنایەتیی کورد بکات بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێت".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، پێویستە کورد لەگەڵ دۆستەکانیدا دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو شەڕەی دەکرێت هەڵوێست وەربگرن و لەبارەی گفتوگۆی 'گەردن ئازادی لە یەکتر' وتی، "ئاشکرای ناکەن، دەی چۆن گەردنی یەکتر ئازاد بکەن. ناتوانن بەم شێوەیە کورد هەڵخەڵەتێنن. تۆ پشتیوانی لەناوچوونی کورد دەکەیت، لە بارودۆخێکی ئاوادا، چۆن دەتوانیت کورد فریو بدەیت؟ ئەوان دەیانەوێت بڵێن، 'ئەو ڕووداوانە لەبیر کەن، ئێمە یەکتر گەردن ئازاد بکەن و بێنە ژێر خزمەتی ئێمە'. بەم شێوەیە گەردن ئازادی ناکرێت. ئەوان وادەزانن، بە ڕۆیشتن و سەردانکردنی رۆبۆسکی دەتوانن کورد فریو بدەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ستێرک تیڤی شیکاریی بۆ کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی هەدەپە، کاری حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا لە کوردستان، ڕێگا و ڕێبازی تێکۆشان و شەڕ لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، قەیران و گێژاوی عێراق، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک پەیوەندار بە سوریا و شێوازەکانی پاراستنی ڕۆژئاوا کرد.

بەشی دووەم و کۆتایی ڕاپۆرتاژەکەی جەمیل بایک لەگەڵ ستێرک تیڤی بەم شێوەیەیە:

یادی ١٥ی تەباخ لە وڵات و دەرەوەی وڵات پیرۆزکرا. هەروەها بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی دوو کۆبوونەوەی جەماوەریی گرنگ ئەنجامدرا، کە لە تورکیا و کوردستان بوون بە ڕۆژەڤ. لەم چوارچێوەیەدا ئێوە بەرخودانی هێزە  دیموکراسی و ئازادیەکان چۆن دەبینن؟

لە هەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان و لە هەر شوێنێک گەلی کور هەبوو، جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ بە چەندین شێواز پیرۆز کرا. بۆ ئەوەش من سوپاسی گەلەکەمان دەکەم، ڕێز و پەیوەستبوونی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. بەم ڕۆح و ئیرادەیەوە ئێمە هەموو شتێکمان بردەوە و بەم ڕۆح و ئیرادەیە بەردەوام دەبین. ئەم ڕۆح و ئیرادەیە تەنیا بۆ ئەو کاتە پێویست نەبوو، بەڵکو هەمیشە بۆ گەلی کورد پێویستە، بەم ڕۆحە رێدەکەین، تا ئێستا چۆن چەندین شۆڕشیان پێشخستووە، چەندین بەهایان بنیات ناوە و خۆیان کردووە بە  نموونە. ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ناو گەلانی جیهاندا رێبەری ئازادییە، لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە دەڕۆن و رێدەکەین، ئێمە هەنگاوی گەورەتریش پێشدەخەین. چونکە ئەم ڕۆحە ڕۆحی ئازادیە، ڕۆحی دێموکراسییە، ڕۆحێکە، کە پێشکەوتنی ناوەستێت. ئەم ڕۆحەش بۆ کورد و بۆ مرۆڤایەتی پێویستە، چونکە بەم ڕۆحەوە دەتوانێت خەونەکانی خۆی و ئامانجەکانی بەدی بهێنێت.

 ئێستا هەدەپە لە تورکیا چەند گردبونەوەیەکی ئەنجام داوە، ئەم گردبونەوانە باش بوون. لەبەر ئەوەی تورکیا چووەتە ناو کەشێکی نوێوە، هەموو کەس لە کۆبوونەوە و گردبوونەوە رێکدەخات، بۆیە پێویستە هەدەپە نەک هەر هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان و ئەوانەی، کە دژایەتی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەکەن، بەڵکو پێویستە پەرە بە چالاکییەکانیان بدەن و بەهێزتریان بکەن. تا ئێستا، ئەو هەنگاوانەی نراون باشن، بەڵام کەمن. ئەوان پێویستە هەنگاوی زیاتر بگرنەبەر، چونکە دۆخی ئاکەپە - مەهەپە لە بەرچاودایە لە ناو خەڵکدا لاواز بوون، واتە هەمووان دەڵێن کۆتاییان هاتووە. ئەوەی، کە ئەم کۆتاییەی پێهێناون، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەیە،  کە پەکەکە و گەریلا و گەلی کورد بەڕێوەی دەبەن، لەو پێناوەدا قوربانیی گەورەیان دا و لە ئەنجامدا ئاکەپە - مەهەپە کەوتوەتە ئەم دۆخەوە ،بەڵام ئەوەی پێی دەڵێن مێزە شەشییەکە، ئەوەش هەیە، بەڵام ئەوانە هیوایەکی زۆر بۆ گەل و هێزە دیموکراسیخوازەکان دروست ناکەن، بۆچی؟ چونکە ئەوەی ئەوان گەشەی پێدەدەن بە تەواوی دەیخەنە ژێر خزمەتی ئاکەپە – مەهەپەوە، واتە گەلانی تورکیا دەیانخواست خۆیان لە ئاکەپە - مەهەپە ڕزگار بکەن و دەیانەوێت چالاکی، ڕێپێوان و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام مێزی هەڵە شەشییەکە، بە تایبەتی جەهەپە و ئەوانی دیکە ڕێگرییان لێدەکەن. مەترسی هەیە و بۆ ئەوە نابێت ئێوە بچنە مەیدانەکان. دەڵێن، بە هەڵبژاردن هەموو شتێک چارەسەر دەکەین، ئێمە بە هەڵبژاردن لە ئاکەپە – مەهەپەی دەبەینەوە. بەم شێوەیە بزووتنەوەی گەل بێکاریگەر و ناتەواو دەکەن، ئەوەش بە تەواوەتی ئەو شتەیە، کە ئاکەپە - مەهەپە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.

هەر کاتێک ئاکەپە - مەهەپە زۆر تەنگاو دەبن، جەهەپە و ئەوان هاوکاریان دەکات و لە کێشە رزگاریان دەکەن و بەمەش ڕاستی خۆیان نیشان دەدەن، چونکە هەموویان لەسەر بنەمای سیاسەتی دەوڵەتی تورکن و خاوەنی ئایدیۆلۆژیایەکن، کە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. لە دەرەوەش هیچ هەنگاوێک نانێن، چ دەسەڵات بن، یان ئۆپۆزسیۆن بن، واتە یەکتر تەواو دەکەن تا ئێستا ئەمە ئەنجام دراوە. ڕەنگە گەلەکەمان لەوە تێگەیشتبێت، کە لە لایەن تورکیاشەوە تاوەکو دێت تێگەیشت بۆ ئەوە زیاد دەکات، بۆیە پێویستە ئەو سیاسەتە فەرمییەی دەوڵەت پوچەڵ بکرێتەوە، پێویستە هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان ئەوە بکەن، نەک تەنها بە ناوی دیموکراسی و ئازادییەوە، بەڵکو بە ناوی سۆسیالیزمەوە لە دژی فاشیزم پاسیفیزم پێشبخەن (فاشیزم بێگاریگەر بکەن)، بەو شێوەیە لە سنوور دروستکراوەکەی ئاکەپە – مەهەپەدا بۆ بێکاریگەرکردن جموجوڵ بکەن، چونکا نابێت لەو سنوورەدا کاربکەن، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هێزە دێموکراتیک و سۆسیالیستەکان بەتایبەتی بۆ کورد و عەلەوییەکان و ژنان، کە ئاکەپە - مەهەپە سنوورێک دادەنێت و دەڵێت، هەر کەسێک خزمەتیان نەکات تیرۆریستە و دەڵێت، دەیانەوێت تورکیا پارچە بکەن و بە چەندین تۆمەت دەیانترسێنن تاوەکو بیانخەنە خزمەتی خۆیانەوە. ئاکەپە – مەهەپە وەک پێشتر بەهێز نین، ڕەنگە پێرشتر بە دروستکردنی ترس و تۆقاندن هەندێک شتیان دەکرد،بەڵام ئیدی ئێستا نەک بەهێز نین، بەڵکو لە هەڵوەشانەوەدان. بۆ ئەوە پێویستە ئیدی کەس ئاکەپە – مەهەپە وەک جاران نەبینێت، ڕاستە بەردەوامن لە زوڵم و ئەگەری ئەوەش هەیە زوڵمی زیاتر بکەن، تاوەکو ئەوە زیاتر بکەن، زیاتر کۆتایی بە خۆیان دەهێنن، بەڵام چیتر هێز و دەسەڵاتی ڕابردوویان نییە و ناتوانن لە هەموو شتێکدا و بە هەموو شێوەیەک درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن.

ئێستا لە خەمی خۆیاندان و دەیانەوێت بزانن چۆن خەڵک فریو بدەن تاوەکو لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، چونکە ئەوان دەبینن، کە بەرەو کۆتایی و رووخان دەچن، دەبێت هەموو کەسێک ئەمە ببینێت و بە بوێرییەکی گەورەترەوە تێکۆشانێکی گەورەتر پەرە پێبدات. هێزەکانی دژ بە فاشیزم و هەموو گروپەکان لەسەر چەند توخم و بنەمایەک یەکدەگرنەوە، کە چۆن لە دژی فاشیزم کار بۆ دیموکراسی بکەن، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوبنێن، هێزی دیموکراسی هێزێکی گەورەیە و دەکرێت کاریگەرییەکی سەرەکی لەسەر سیاسەتی تورکیا هەبێت، ڕەنگە تا ئێستا نەتوانرابێت ئەو کارە بکات، بەڵام ئەمڕۆ ئەم دەرفەتە ڕوویداوە. گەریلاکان، ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە بە قوربانییەکی زۆرەوە ئەو ڕێگایەیان کردەوە، کە داوایان لێ دەکرێت لەسەر ئەم ڕێگایە بڕۆن، ئەگەر ئەم کارە بکەن و ئازایانە ئەم هەنگاوە بنێن ئەوا دەبنە هێزی یەکەم، بەوەش نە ئاکەپە لە دەسەڵاتدا  دەمێنێتەوە و نە ئەو مێزە هەڵەیەش جارێکی تر سیاسەتی فەرمی تورکیا پەیڕەو دەکات.

ئەمە ئەو ڕاستییەیە، ئاکەپە - مەهەپە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیان بەڕێوە بردووە و لە لوتکە و سەرەوە بەڕێوەی دەبەن و چیتر هەنگاوێکی نوێیان نەماوە، کە بۆ ئەو سیاسەتە پێشی بخەن. هەموو شتێک دەکەن و ناتوانن هیچ کارێکی زیاتر لەوەی کردوویانە بکەن، ڕووخانیان بۆ هەموو کەسێک گرنگە. دەبێت بۆ ڕووخانی ئاکەپە - مەهەپە تێبکۆشن و ڕێگە نەدەن ئەم تێکۆشانە و قوربانیدانەکان جارێکی تر بکەوێتە خزمەتی هەندێکان، یان بچێتە ناو سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی تورکەوە.

 ئەگەر هێزە دیموکراتییەکان بوێرانە هەڵسوکەوت بکەن، ئەوا تورکیا دەتوانێت بەرەو دیموکراتیزەبوون بڕوات و کۆماری دیموکراتیک لە تورکیا پێشبخرێت. کێشەى گەلان، کورد و عەلەوی لە ناویاندا دەتوانن چارەسەریان بکەن، چونکا ئەو دەرفەتە ڕەخساوە. ئەوەی بتوانێت ئەمە بکات، هەدەپەیە، هەدەپە دەتوانێت لە هەموو کەس زیاتر ئەمە بکات. ئەوەش هەر خۆی لەلایەن هەمووانەوە باس دەکرێت. واتە دەبێت هەدەپە پێشەنگایەتی بکات، هەموو کەس هیوای ئەوە دەخوازێت. دەبێت هەدەپەش ئەم هیوایە جێبەجێ بکات، واتە بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت دەبێت هەموو هێزە دیموکراتیکەکان و هەموو گروپەکان، کە لە دژی فاشیزمن یەکبگرن و جموجوڵ و تێکۆشانی دیموکراسی لە دژی فاشیزم پێشبخەن و کۆماری دیموکراتیک پێشبخەن، ئەگەر ئەمە بکەن ئەوا گۆڕانکاری لە دۆخی تورکیا دروست دەکەن.

لە تورکیا لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە هەڵبژاردندا ڕۆڵی کورد زیاتر دەردەکەوێت. ملیۆنان کەس ڕوویان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کرد، بەڵام ڕاگەیاندنەکەی تورکیا ئەوەیان بە نەبوو زانی و باسیان نەکرد، بەڵام ئێستا هێزە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا ڕوو لە کوردستان دەکەن و گردبونەوە ساز دەکەن. پەیامی تایبەت بە کورد دەدەن، لە لایەکی دیکەوە هەدەپە بە ئیرادەیەکی زۆرەوە هاتە پێشەوە و وتی: "ئێمە دەتوانین چارەسەری بکەین، ئێمە هێزی چارەسەرین"، ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەوەی هەدەپە پێشیخستووە لەجێی خۆیدایەتی. دەبێت خۆیان بە هێزی چارەسەر بزانن، واتە بڵێت، ئەو کێشەیە لە تورکیا هەیە چارەسەری دەکەین. بۆ ئەمەش دەبێت بەرنامەکەی خۆی دیاری و پێناسە بکات و لەسەر ئەوەش سیاسەت بکات. ئەوە هەم هەدەپە بەهێز ەکات هەم هێزە دیموکراسی و ئازادی سۆسیالیستییەکان بەهێز دەکات. هەموو گەلی تورکیا بەهێز دەکات، ئەوە ڕاستیەکەیە. ئێستا لە نەورۆزدا گردبونەوەیەکی زۆر گەورە ئەنجام درا، بەڵام سیاسەتمەدارانی تورکیا، ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئەوەیان بە نەبوو زانی و نەیانتوانیوە ئەوە ببینن، بەڵام لە ڕاستیدا بینینیان و زۆر بە باشی بینیویانە و ئەو ترسەی کە تێیدا دەژین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. چونکە دەیانوت، ئێمە کۆتاییمان بە پەکەکە هێنا، کاریگەریی پەکەکەمان نەهێشت، هەدەپەش ناتوانێت بڕژێتە سەر شەقامەکان، ئیتر گەلی کورد لە خزمەتی ئێمەدایە و بەو شێوەیە بیریان دەکردەوە. بەڵام لە نەورۆزدا بینییان وا نییە و ئەوەی دەێڵێن، پێچەوانە بووەتەوە، بۆیە بە باشی بینیویانە. ئەو ترسەی کە ئەوان تیایدا دەژین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. گوایە پەردەپۆشی دەکەن و کەس پێی نازانێت، بەڵام ئەوە مردنیان و ڕووخانیان دروست دەکات.

ئێستا گەلی کورد لە جاران بەهێزترە و کەسی ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات، پێشتر هەموو کەس فریوی دەدا، بۆ ئامانجی خۆیان بەکاریان دەهێنان، بەڵام بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانە، ڕێبەری ئاپۆ پەرەی پێدا، کوردی لەو دۆخە ڕزگارکرد و ئیدی هۆشیاری کردەوە، ئیدی بووەتە خاوەنی نرخ و بەها و ئێستا عاشقی ئازادییە و هیچ شتێک لە دەرەوەی ئازادی قبوڵ ناکات. یان دەڵێت،  من لەگەڵ ئازادی دەژیم، یان ناژیم. بۆ ئەم ئیرادە زۆر بەهێزە، فیداکاریی زۆر و قوربانیی زۆر گەورە دراون، ئیدی بێ کورد نەک تەنها لە تورکیا، بەڵکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سیاسەت بەبێ کورد بەڕێوە ناچێت. کورد لە چەقی سیاسەتدایە. ئێستا ئیدی کورد چارەنووسی هەمووان دیاری دەکات. ئەگەر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگە و کیانی نوێ دروست ببن، هاوسەنگیی نوێ دروست ببێت ئەوانە بە بێ کورد ڕوونادات. ئەوەی نەیار و دوژمنی کورد بێت دەدۆڕێت. بارودۆخی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم جیاواز بوو و بارودۆخی ئێستا جیاوازە.

 لە تورکیاش ئەوانەی دوژمنایەتیی کورد دەکەن دوژمنایەتیی خۆیان دەکەن و لە بنچینەدا کۆتایی بە خۆیان دەهێنن. ئاکەپە - مەهەپە لە هەموو کەس زیاتر دوژمنایەتیی کورد دەکات، بەڵام ئێستا لە حاڵەتی مەرگدایە و خۆی خستوەتە ئەو دۆخەوە، دەبێت هەموو کەسێک ئەنجامێک بۆ خۆی دروست بکات و چیتر ئەو سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنە پەیڕەو نەکات و دەبێت دەستبەرداری بن و بەوەش سەردەکەون. ئەوانەی لەسیاسەتی تورکیادا بەردەوامن لە قڕکردن و نکۆڵیکردن هەمیشە دەدۆڕێن. بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئەم سیاسەتە پەیڕەو بکات. ئێستا ئاکەپە - مەهەپە ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورک لە ئاستێکی زۆر بەرز و لوتکەدا بە ئاشکرا بەڕێوەدەبەن، بەڵام ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا، بە پێچەوانەوە کورد چووە ناو چەقی سیاسەتی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. لە ناتۆ پرسی کورد و پەکەکە بووەتە بابەتی گفتوگۆکانیان و باسی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کورد چیدی لە سیاسەتی جیهانیدایە و هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ کورد سیاسەت بکات. تۆ دەتەوێت لەگەڵی بیت، یان لە دژی بیت ئەوە ڕاستیەکەیە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، پەکەکە بۆ هەموو کەسێک دەبێتە قازانج و سود، ئەوانەی دەیانەوێت دوژمنایەتی پەکەکە بکەن، قازانجیان لەو دوژمنایەتییە دەست دەکەوێت. ئەوانەشی دەیانەوێت هاوڕێیەتی و دۆستایەتی بکەن قازانج دەکەن و سەرکەوتن بە دەست دەهێنن. ئەمە ئەو ڕاستییەیە، کە ڕێبەر ئاپۆ وتی، پەکەکە بۆ هەمووان قازانج و سودی هەیە، بەڵام لە ڕابردوودا ئەوانەی نەیار بوون هەندێکی زیاتر قازانجیان دەکرد، بەڵام ئێستا ئەوانەی دۆست و هاوڕێن زیاتر قازانج دەکەون. ئێستا بۆ هەڵبژاردن هەمووان دەڵێن کورد، ئەمە ڕاستیەکەیە.

ئەوە دەڵێن، بەڵام ڕاستیەکە لە نزیکەوە نابینن، دیسان بە مێشک و عەقڵیەتی پێشووەوە، بە سیاسەتی ڕابردووەوە هەڵسوکەوت و ڕەفتار دەکەن. دەڵێن، چۆن لە هەڵبژاردنەکاندا کورد فریو بدەن بۆ ئەوەی ڕا و  دەنگی کورد بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانی کورد بدەن، بەڵام ئێستا کورد دەزانن و ساڵانێکە خەبات و تێکۆشان دەکات و ئیتر کەس ناتوانێت کورد فریو بدات. ئیدی ئەو کاتە بەسەرچوو، کە بتوانن کورد فریو بدەن. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت هەموو کەسێک بە دروستی لە کورد نزیک ببێتەوە. کورد ئەوەی لە هەمووان دەوێت، کە بزانێت بە چ ڕێباز و شێوازێک هەڵسوکەوت بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ئەگەر قبوڵی بکەن یان قبوڵی نەکەن ئەو زوڵمەی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ کراوە چۆن دەبینن و چیی بەرامبەر دەکەن، ئێوە بۆ کێشەی کورد چی دەکەن، ئێوە درێژە بە سیاسەتی لەناوبردن دەدەن، یان واز لەم سیاسەتە دەهێنن و کورد وەک گەلێک قبوڵ دەکەن و هەق و مافەکانی قبوڵ دەکەن.

ئێوە لە ڕووی دیموکراسییەوە چی دەکەن، بە دڵنیاییەوە دەپرسن و دەیانەوێت وەڵامی ئەمە بەدەست بهێنن. کەس ناتوانێت وەک جاران کورد فریودا بدات، کورد بنەمای هەیە و ئامانج و بەهای هەیە، بەچەند تاکتیکێک و هەندێک پارە کەس ناتوانێت یارمەتیی کورد بەدەست بهێنێت، ئاشکرایە چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی تورکیا، هەندێک دەبینن کاتێک ئاکەپە - مەهەپە کۆتایی هات، هەندێک دەیانەوێت لە شەش مێزەکە دابنێنن، هەندێک دەیانەوێت ئەو مێزە بێتە سەر دەسەڵات، لەبەر ئەوەیە هەندێک دەڵێن، با گەردن ئازادی بکەین. بەڵام ئەوان دیاری ناکەن چۆن گەردن ئازادی بکرێت. ناتوانن کورد بەم شێوەیە فریو بدەن. ئێوە ئەو هەموو کۆمەڵکوژی و قەتڵوعامتان کردووە و زۆر دڕندایەتیتان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئەنجام داوە، ئێوە لە پشت بڕیاری جەنگەوە وەستاون، تۆ پشتیوانی لە گۆشەگیری دەکەیت، تۆ لە پشت سڕینەوە و پاکتاوکردنی کوردەوە وەستاویت.

ئێوە چۆن کورد دەخەڵەتێنن و دەڵێن، با گەردن ئازادی بکەین. دەتانەوێت بڵێن، ئەوەی ڕوویداوە لەبیری بکەن و بێن بکەونە ژێر خزمەتی ئێمە با قبوڵتان بکەین، ئەو گەردن ئازادییە نابێت و مەحاڵە. دیسان لەشێوەی ڕۆبۆسکیدا دەیانەوێت کورد هەڵخەڵەتێنن، وەک ئەوەی گوایە دۆستی کوردن. ئەوانەی دۆستایەتیی کوردان دەکەن دەبێت دژی گۆشەگیری و شەڕ بوەستنەوە و ئەوانەشی کورد قبوڵ دەکەن دەبێت مافەکانیشی قبوڵ بکات. دەبێت ئەوە بەڕوونی و بە ئاشکرا بڵێت، ئەو سیاسەتەی کە تا ئێستا پەیڕەومان کردووە سیاسەتێکی هەڵەیە و دوژمنایەتیی گەلی کوردمان کردووە و دەمانەوێت گەلی کورد قبوڵ بکەین و مافی گەلی کورد بەدی بهێنین. بەم شێوەیە گەردن ئازادی دەبێت، بەڵام ئەوان خۆیان فریو دەدەن و ناتوانن کورد بەم شێوەیە فریو بدەن، پێویستە کوردیش بەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە بڵاو دەکەنەوە بڵێت، ئێوە دژی سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکارین یان نا. چۆن دەتەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەیت، چۆن دەتەوێت گۆشەگیریی نەمێنێت، چۆن دەتوانن ئەو کەسانەی کە لە زیندانەکاندان ئازاد بکەن، ئەو جۆرە بڕوا و بڕیارانەیان هەیە، یان نا، دەبێت ئەوە لە سەرەتاوە ئاشکرا بێت، دەبێت بەو شێوەیە فشار بخەنە سەریان، واتە ناچارن هەنگاوێک بنێن، یان درێژە بەسیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکاریان بدەن. ئێمە دەمانەوێت لەوە شتانە تێبگەین و ئەوان بە ڕوونی باسی بکەن، کارە ڕاست و دروستەکەش ئەوەیە.

بابەتێکی زۆر گرنگ هەیە، کە مرۆڤ زۆر پێیوەی دەناڵێنێت. هێرشە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارانە و تاڵانکارییەکان بۆ سەر سروشتی کوردستان بەردەوامە. تەنانەت دوژمنایەتی بەرامبەر سروشتی کوردستان هەیە. لە ئاستی میدیای دیجیتاڵدا هەندێک ناڕەزایی نیشان درا و لە ڕاگەیاندنی  گشتیدا بوو بە ڕۆژەڤ، بەڵام زۆر بە ڕوونی هەموو کەس بینیی، کە جیاوازی هەیە، دووڕوویی هەبوو. ئێوە ئاستی ناڕەزایەتییەکان لە دژی ئەو هێرشانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەم بێدەنگییە دووڕووییە لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە لە تورکیا سیاسەتێکی فەرمی هەیە، ئەو سیاسەتە بەسەر عەقڵیەت و هۆشمەندیی هەموو کەسێکدا زاڵە. لەبابەتێکی تردا کاتێک تۆ تەماشای دەکەیت، دێموکراتەکان، لیبراڵ و ئازادیخوازەکان و سۆسیالیستەکان قسە و دەنگیان هەیە، بەڵام کاتێک دێتە سەر کورد هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت، هەموویان دەکەونە خزمەتی دەوڵەتی تورکەوە و پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکەن. تاوەکو ئەو کاتەی ئەم عەقڵیەتە دەگۆڕێت، ئەم دووڕوویی و بێدەنگی و قەتڵوعام و شەڕە بەردەوام دەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەمووان کار بۆ گۆڕینی عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک بکەن. ڕێبەر ئاپۆش پەرەی بەو تێکۆشانە دەدا، چونکە هەتاکوو لە عەقڵیەتی دەوڵەتی تورکدا گۆڕانکارییەک دروست نەبێت، دەوڵەتی تورک دەستبەرداری نەژادپەرەستی و ڕەگەزپەرستی، کۆمەڵکوژی و قەتڵوعام، دەستگیرکردن و کۆچبەرکردن نابێت. ئەمە دەیانجار سەلمێنراوە، واقیعی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوام دەبێت.

ئەگەر خەڵکی تورکیا بیانەوێت ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن دەبێت چەپەکان، دێموکراتەکان، ئازادیخوازان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و نووسەران عەقڵیەتی دەوڵەتی تورک بگۆڕن، تا ئەو کاتەی ئەو عەقڵیەتە نەگۆڕێت، ئەوەی ئێستا تێیدا دەژین، زیاتر دەبینرێن و بەردەوام دەبن، ئەمە ڕاستیەکە. ئێستا دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلی کوردە و هەرچییەک بەناوی کورد و کوردستانەوە بێت لەناوی دەبات. ئەوە بەڕوونی دەکات و نایشارێتەوە و دەڵێت، ئەمە ئامانجی منە. ئەو خۆی لێرە گیرداوە، چارەنووسی خۆی بەوەوە بەستوەتەوە. دەڵێت، یان کۆتایی بەکورد دەهێنم و درێژە بەدەسەڵاتی خۆم دەدەم یان ئەوەتا من نامێنم، ئەمە ڕاستیی تورکایە. لە تورکیا ئەو یاسایانە، کە بۆ هاتنە سەر دەسەڵات و دەسەڵاتداری ماون و لەسەر ئەم بنەمایە دانراون.  

مەحاڵە ئەو کەسانەی، کە بەردەوامن لە جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کوردان، لەوەدا ئەنجامێک بەدەست بهێنن، مانەوەی لە دەسەڵاتدا بەو شێوەیە نەبێت نابێت، یانی ئەستمە بمێننەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بەڵێنی دا، کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، بەڵام ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا. لەبەر ئەوەیە کە هێزەکەی بەرەو کۆتایی دەڕوات. ئێستا بێسنوور دوژمنایەتی دەکات، لە هەموو شوێنێک دارەکان دەبڕێتەوە و لە ڕەگەوە هەڵیان دەکەنێت، هەموو شوێ،ێک بۆردومان دەکات، بەنداو دروست دەکات و کۆچبەری بە خەڵک دەکات، دەستگیر و زیندان دەکات، لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدات، ژنان دەکوژێت، واتە هیچ نەماوە ئەنجامی نەدات و لە هەموو لایەکەوە ژیانی لە کورد زەوتکردووە و ژیانی بۆ کورد ناهێڵێتەوە. دار لە دێرسیم و بۆتان دەبڕێتوە، چیاکانیان وەک بیابان لێکردووە، تەنها نایانەوێت دارەکان بڕێنەوە و لە فرۆشتنیان قازانجێکیان دەست بکەوێت، بەڵکو ئەوە لە ئەنجامی سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکاری و سڕینەوەدا ئەنجام دەدات. هەموو کەس دەبێت لەمە تێبگات. ئەگەر هێرش بکاتە سەر سروشتی کوردستان هۆکارەکەی ئەوەیە، کە دەیانەوێت کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری و سڕینەوە ئەنجام بدەن، دەیانەوێت بە هێرشی سەر سروشتی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن.

چونکە گەلی کورد دەتوانێت بە سروشتی خۆی بژی، سروشت سەرچاوەی ژیانە، ئەگەر تۆ ئەو سەرچاوەیە لە ناو ببەیت ژیان نامێنێت. هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ گەلی کورد زۆر زەحمەتی دەکێشێت هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. چونکە لە هەموو لایەکەوە لەناوچوون و پاکتاوکردن و سڕینەوە هەیە، گەلێک بیەوێت ژیان بکات ژیانەکەى تووشی سەختی و دژواری و زەحمەتی دەبێت، بۆئەوەی گەلەکەمان خۆیان لەم زەحمەتە ڕزگار بکەن چارەسەر ئەوەیە، ئەوەی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و کوردستان ئەنجامی دەدات قبوڵی نەکەن. دەبێت ئازایانە لە دژی ئەوە بوەستنەوە، واتە ڕەنگە دەوڵەتی تورک بکوژێت و کوشتنیش ئەنجام بدات، بەڵام هەر خۆی هەموو ڕۆژێک ئەمە دەکات و بنەمای ژیان بۆ گەلی کورد لە ناو دەبات.

دەیەوێت بەم شێوەیە هەموو پێكهاتەی كوردی بكوژێت. ئەگەر دژی سیاسەتەکەیان بوەستیت، دەبێت باج بدەیت، بەڵام ئەمە زۆر نییە. تەنانەت ئەمە ڕێگری دەکات لە جینۆسایدی نیشتمانەکەت، خاکەکەت، ئازادیت، بەهاکەت، شوناسەکەت. ئەمە ڕاستیەکەیە. دەبینین ژنان دەكوژرێن، بێدەنگ بن، دارستانەكان تاڵان دەكرێن، بێدەنگ دەكرێن، بۆمب لە هەموو شوێنێك دەخرێنە خوارەوە، بێدەنگ بن، بەنداو دروست دەكرێن، بێدەنگن، خەڵك لە زیندانەكان لە سێدارە دەدرێن، بێدەنگن، ئەمە قبوڵ ناكرێت. پێویستە لە ئێستادا ئەم بێدەنگییە کۆتایی پێبێت. پێویستە گەلەکەمان بڵێت بەسە و چیتر قبوڵی نەکات. هەر دارێک ببڕدرێت دەبێت راپەرین دروست ببێت، هەر ژنێک بکوژرێت دەبێت راپەرین دروست ببێت، هەموو شوێنێک کە تاڵانکاری تێدا ئەنجام بدرێت دەبێت راپەرینی تێدا دروست ببێت. نابێت رێگەیان بدەن زەوی و زارەکانیان تاڵان بکەن، ئەگەر هێزەکانیان کۆبکەنەوە و دژی ئەمە بوەستنەوە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت دژی ئەوان بوەستێتەوە و ئەم کارانە بکات، ئەوەی روودەدات بەهۆی بێدەنگییەوە روودەدات. هەمووان چاوەڕێی یەکترین، هەڵەیە. نابێت هیچ کەسێک هیوای کەسێکی دیکە بێت، هەموو کەس تاڵانکردن بە موڵکی خۆی ببینێت و دژی بوەستێت. کوشتنی هەر ژنێک وەک، ژن، دایک و خوشکی خۆی دەبێت ببینێت. واتە دەبێت هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی ببێتە هۆی راپەرین، ئەگەر ئەمە بکات دوژمن ناتوانێت سیاسەتەکەی جێبەجێ بکات.

زۆر ڕووداوی گەورە لە عێراق ڕوودەدەن، سەرلێشێواوی هەیە. تا ئێستا ناکۆکییەکە چارەسەر نەکراوە. بەڵام لە واقیعدا بنەمای ئەم ئۆپۆزسیۆنە دژی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوو. بە تایبەتی بینیمان دوای کۆمەڵکوژییەکەی عێراق ئاڵای تورکیا سووتێندرا. ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە تورکیا باشووری کوردستان و عێراق بەجێبهێڵێت. ناکۆکی زۆر هەبوو، بەڵام هەندێک لایەن دەستیان تێوەردا و ناکۆکییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات. بۆ نموونە لە هەولێر بنەماڵەی بارزانی رێگەیان نەدا خەڵک ناڕەزایی دەرببڕن. ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

کاتێک کۆمەڵکوژییەکەی پەرەخ ئەنجامدرا، ناڕەزایەتییەکی توند لە نێو خەڵکی عێراقدا دروست بوو، دیار بوو کە ئەمە بەردەوام دەبێت. ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر گەلی کورد و لەسەر وڵاتانی عەرەبی و گەلی عەرەب و شوێنەکانی تر. بە واتایەکی تر بزووتنەوەیەکی زۆر بەهێز لە دژی تورکیا پەرەی سەند. پێویستە خەڵکی کوردستان سوود لەم بابەتە وەربگرێت. بینیان بەو پلانەی کە بۆ پەکەکە و گەلی کورد ئامادەیان کردبوو، گورزیان لێدەوەشێنرێت. بۆیەش دەستێوەردانیان کرد و رۆژەڤیان گۆڕی. ئەو ناڕەزاییەیان شکاند کە لە دژی تورکیا پەرەی سەند و لە دژی ئێران پەرەیان پێدا. تورکیا و کۆمەڵکوژی پەرەخ لە رۆژەڤ خران. کارنامەیەکی دیکەیان لە عێراقدا پەرەپێدا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە پێدا. بەڵام کۆمەڵکوژییەکەی پەرەخ پرسێکی وەها نەبوو کە لە رۆژەڤ بخرێت. پێویستە هەمیشە لە رۆژەڤدا بمێنێتەوە. ئەمە بە ڕێکەوت ڕووی نەداوە، بە ئەنقەست ڕوویداوە. بەم قسەیە ویستیان خەڵکی باشور بترسێنن. ئەو خەڵکە بترسێنن کە دژی تورکیا دەوەستنەوە، بۆ ئەوەی کەسی تر دژی تورکیا نەوەستێتەوە. تورکیا ئامانجی جێبەجێکردنی میساقی میللیە، واتە دەیەوێت موسڵ و کەرکوک و هەموو باشووری کوردستان بەدەست بهێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ بەدەست بهێنێت‌، له‌ سیاسه‌تی عێراقدا ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵات. واتە عێراق بە تەواوی لە خزمەت دەوڵەتی تورکدا دەبێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بكرێت، ده‌بێت خه‌ڵك ئاواره‌ بكرێت، كه‌س دژیان نه‌وه‌ستێت تا بتوانێت داگیركارییه‌كه‌ی پێش بخات، بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا پێش بخات. چونکە دەبینن عێراقیش لاوازە، واتە ناتوانن دژیان بوەستنەوە، بەرزانیش لەگەڵیاندایە، تەنانەت هەندێک لە عێراقیەکانیش لەگەڵیانن، دەوڵەتێکی ناتۆیە. ناتۆ دژیان ناوەستێت و تەنانەت یارمەتیان دەدات. دوای هەڵبژاردن پلانێك جێبەجێ دەكرا، واتە لەگەڵ بارزانی و سەدر و حەلبوسی حكومەت پێكبهێنرێت، بەو هیوایەی سەرۆك و حكومەت بەدەستبهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوی نوێ پەرەپێبدەن. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆخێكی نوێی له‌ عێراق په‌ره‌ی پێدراوه‌. حکومەتێکی تورک و بارزانی بە پاڵپشتی ناتۆ پێکدەهێنرا و ریشەی پەکەکە و هێزە دیموکراتەکانی عێراقیان هەڵدەکەند و دواجار جینۆسایدی کوردیان تەواو دەکرد، بەڵام ئەم پلانە سەری نەگرت، پلانێکی تر خرایە رۆژەڤ. ویستیان حکومەتێک بە دەستی بارزانی پەرە پێبدەن، شکستی هێنا، موقتەدا سەدر رێگەی بە ئێران و دۆستی ئێران نەدا حکومەت پێکبهێنن. ئەمجارەیان پلانەکانیشیان تێکدا. واتە ململانێی نێوان عێراق و ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە. دوای ھەڵبژاردن پلانێک ھەبوو بەڵام شکستی هێنا. لەبەر ئەوەی عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆ هەنگاوینا. ئێستا مەترسییەکی وا لە بەردەم عێراقدا هەیە. ئێستا دیار نییە شەڕی ناوخۆ گەشە دەکات یان نا. هەندێكیان تا ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدان شەڕی ناوخۆ بەرەوپێش نەچێت، واتە ئەگەر بتوانن دووبارە بیكەنەوە، حكومەتێك پێكدەهێنرێت، جارێكی تر هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام دەدەنەوە. بەڵام ئەمە کاریگەر نابێت، چونکە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بینیمان نزیکەی لەسەدا ٨٠ی خەڵك بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە، واتە ئەمە گوزارشت لە ڕاستییەک دەکات. خەڵک لەم سیاسەت و لایەنانە ڕازی نیە، دەیانەوێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە عێراقدا ڕووبدات. چەندین جار باسیان لەوە کردووە، چونکە هەڵبژاردنێکی دیکە کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ له‌ ئارادایه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ دروست بێت، ئه‌وا دووبه‌ره‌كی و مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ عێراق به‌دوای خۆیدا دێنێت. تورکیا سەقامگیری لە عێراق ناوێت، ئەگەر لە عێراقدا سەقامگیری نەبێت، هۆکاری یەکەم تورکیایە. بە کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندییەکانی بۆ بارزانییەکان و هەندێک لە سوننەکان، عیراق لاوازکراوە. فشار دەخاتە سەر لایەنەکان. رێگا نادات چاره‌سه‌رهی پەرەپێبدرێت. دەیەوێت عێراق لە ناو ململانێکاندا لاواز بێت تا بتوانێت لە عێراقدا بە ئامانجەکانی بگات. ئەوان دەیانەوێت موسڵ و کەرکوک کۆنتڕۆڵ بکەن، دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. تا شەڕی ناوخۆ بەرەوپێش دەچێت، ئەگەری ئەوە هەیە بارزانی هێرش بکاتە سەر شەنگال و مەخموور. پەرەپێدانی هێرشی نوێ لە هەرێمەکانی پاراستی میدیا بە هەمان شێوەیە. هەموو ئەم ئەگەرانە هەن، پێویستە هەمووان بەپێی ئەم ئەگەرانە پێوەرەکانی خۆیان دیاری بکەن. ئەگەر شەڕی ناوخۆ بەرەوپێش نەچێت، ئەگەر ڕێگری لە شەڕی ناوخۆ بکرێت، ئەوە مانای ئەوە نییە کە مەترسییەکە نەماوە و کێشەکان چارەسەر کراون. حکومەتێکی نوێ درێژە بە سیاسەتی تورک و پەدەکە و بارزانی دەدات. هه‌روه‌ها پرسیاری نوێ دروست ده‌كات، واته‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ عێراقدا گرنگه‌. ئەمەش مەترسی گەورە بۆ گەلی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات، هەروەها دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی سەرەتا دابەشبوونەکە بوەستێنرێت، پەرە بە دیموکراسیبوون بدرێت لە عێراقدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەیە. تا ئێستا ڕوون نییە کە ئەو دووانە چۆن بەردەوام دەبن. ئێمە دەمانەوێت هێزەکانی دیموکراسی لە عێراقدا ڕێگری لە دووبەرەکی بکەن، عێراق بەرەو دیموکراسیبوون بجوڵێنرێت. ئەمەش بە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت، ئەگینا مومکین نییە رێگایەک بۆ چارەسەری هەبێت. ئەم پلانانە کە تا ئێستا جێبەجێ دەکرێن، کێشەی عێراق چارەسەر ناکەن، قووڵی دەکەنەوە و دووبەرەکی لێدەکەوێتەوە. بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان لەم ڕاستییە تێبگەن.

لە بەشی یەکەمدا باست لەوە کرد کە حکومەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە هەندێک کۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق ئەنجام بدات. جگە لەوەش بەشێک لە کۆبوونەوە دیپلۆماسییە نهێنییەکان ئاشکرا بوون، کە بوونە سەرچاوەی ناڕەزایەتییەکان. لە لایەکی دیکەوە ئیدارەی ڕۆژاڤا باری نائاسایی بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ڕاگەیاند. ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

ئیدارەی ڕۆژاوا بڕیارێکی دا و باری نائاسایی ڕاگەیاند، بەڵام بێ هۆ ڕایاننەگەیاند. چونکە باری نائاسایی لە وڵات پەرەی سەندووە، خەڵک دەزانێت. چونکە بینییان کە مەترسییەکی گەورە هەیە، چونکە دەیانویست ڕێگری لەم کارە بکەن و دەستکەوت و بەهاکانیان لە بەرامبەر ئەمەدا بپارێزن، باری نائاسایییان ڕاگەیاند، ئەمە بڕیارێکی لە کاتی خۆیدایە، خەڵک دەیزانێت. چونکە ئەوانیش بینییان کە هەندێک سیاسەت جێبەجێ دەکرێت، هەندێک پلان لەسەر ڕۆژاڤا جێبەجێ دەکرێت. ئەوان ئەم دۆخەیان پەرەپێداوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەو پلانانە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئازادی خۆیان بپارێزن. هەرچەند ئەم دۆخەیان پەرەپێداوە، بەتەواوی بەپێی دۆخەکە ڕەفتار ناکەن، ناژین. بۆ نموونە شەهید ژیان و هاوڕێکەی کە لە تەنیشتی شەهید بوووەک ئەوەی تا ئێستا هیچ ڕووی نەدابێت، لە پرۆسەیەکی ئاساییدا دەژین و کۆنفڕانس و کۆبوونەوە ئەنجام دەکەن. بەشداری کۆبوونەوەی فەرمی ژنانیان کرد کە بۆ هەمووان کراوە بوو، وتارێکی پێشکەش کرد، بەڵام کاتێک گەڕایەوە، حکومەتی تورک بە فڕۆکەی سیخوڕی هێرشی کردە سەری. ئەگەر دۆخێکی لەناکاویان پەرەپێداوە، پێویستە بەو پێیە مامەڵە بکەن، واتە کۆبوونەوەیەکی وەها کراوە و هەمەلایەنە لەو کاتەدا پێویست نییە. ئەگەر بڕیارە کۆبوونەوەیان هەبێت، با بە شێوەیەکی جیاواز بیکەین. ئەمەش زیانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، من پێموایە ئەوە دەرئەنجامی ئەمەیە. پێویستە کار بکەن و تەواوی بە نهێنی بجوڵێنەوە. چونکە بڕیارەکە ڕوونە، بڕیاری کوشتن لەسەر بەڕێوەبەر و ستافەکە هەیە، ئەوانیش جێبەجێی دەکەن و بەردەوام دەبن. بۆ ئەوەش نابێت بەڕێوەبەران، کادیرەکان، نیشتمانپەروەرەکان کە کاریگەرییان لە نێو خەڵکدا هەیە، وەک جاران بەژین و مامەڵە بکەن و پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن. بە تەواوی پێویستە خۆیان بشارنەوە، کارەکان لە ژێر زەوی ئەنجام بدەن. پێویستە خەڵک بە باشی لە شەڕی شۆڕش تێبگەن و بە کردەوە جێبەجێی بکەن. بۆ ئەوەش هەمیشە پێداچوونەوە بە ئامادەکارییەکانتان بکەن، لەو شوێنانەی کە کەموکوڕی و هەڵەیان تێدایە کار بکەن. لە هەموو لایەکەوە خۆتان بە تەواوی بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئامادە بکەن. تەکنەلۆژیا زۆر بەهێزە ، بەپێی تەکنەلۆژیا شەڕ دەکەن. بۆ ئەوەش دەبێت خۆت لە تەکنەلۆژیا بپارێزیت، بۆ ئەوەش پێویستە پەرە بە ژێرزەمینەکان بدەیت. لە شارەکان، لە گوندەکان، پاراستنەکە بە تەواوی پەرەی پێبدرێت، ژێرزەمینەکان پەرەی پێبدرێت. دیسانەوە لە ژێر زەویدا، پەرە بەو پەیوەندیانە بدەن. شوێن بۆ بریندارەکان دروست بکەن، پەناگەی ژێر زەوی بۆ خەڵک دروست بکەن. ئاویان لەسەر دەبڕدرێت، بۆ ئەوەش، پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر، بیر هەڵکەندرێت. خۆراک، دەرمان هەڵبگرن. خەڵک خۆی بۆ جەنگ ئامادە بکەن، ڕاهێنانیان لەسەر چەک بکەن. چۆن بەرگری لە خۆیان دەکەن، چۆن شەڕ دەکەن، گەل بە تەواوی پەروەردە بکەن. پەیوەندییە سەربازیەکان بەهێز بکەن، هەماهەنگی بکرێت، . نابێ ئەو هەڵانە دووبارە بکرێنەوە کە لە سەرێکانی روویاندا، گەل تێدەگات کە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە، هەندێک هەنگاویان ناوە. باشە، بەڵام هێشتا هەندێک کەموکوڕی هەیە، پێویستە چارەسەر بکرێن. بە تەواوی متمانەت بەخۆت هەبێت، توانا سەربازییەکانت پەرەپێبدە. لەسەر بنەمای تواناکانت، گوێ لە دەرەوە مەگرە. هەموو حکومەتەکان پلان دادەنێن کە چۆن فێڵیان لێبکەن، چۆن وایان لێبکەن کە پێشکەشیان بکەن، چۆن پەیوەندییەکان بەڕێوەببەن. بەڵام نابێت باوەڕیان پێ بکەیت، گوێیان لێ بگرن. هەمیشە گوێ لە خۆت بگرە، چۆن پلانەکان تێکدەشکێنی و ئازاد دەبیت، چۆن شۆڕشەکەت بەهێز بکەیت، پێویستە ئەم بنەمایە وەربگریت. ئێستا ڕەنگە ڕووسیا، ئێران بیانەوێت لە هەموو سوریادا حوکمڕانی دیمەشق نەبێت، ڕەنگە دیمەشقیش ئەمەی بوێت. بەڵام سوریا وەک جاران نییە، تورکیا دەیەوێت کورد نەمێنێت، دەیەوێت لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا پەرەپێبدات. ئەم پلانانە ئەنجام دەدرێن، لە راگەیەنراوەکاندا بە ڕوونی باسی لێوە کراوە. بەڵام پەیوەندی نێوان سوریا و تورکیا بەو ئاسانە گەشە ناکات، کێشەکە بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت. چونکە کێشەی گەورە هەیە. دەوڵەتی تورک بە ملیۆنان کەسی لە سوریاوە نارد بۆ تورکیا و لە نێویاندا خۆی ڕێکخست. ئەوان دەیانەوێت ئەو کەسانە لە سوریا بڵاوەیان پێبکرێت، بۆ ئەوەی هەموو سوریا داگیر بکەن. لە نێویاندا چەتەیان دروست کرد و سوپای ساختەیان دروست کرد و لە هەموو شوێنێک بەکاریان هێنا. هەروەها دژی سوریا بەکاری دەهێنن. لە ئیدلب حکومەتێکی ئیسلامی دروست کرد، بۆ ئەوەی هاوکاری بکات. زۆر شوێنیان لە سووریا داگیر کرد و دیمۆگرافیایان گۆڕی. ئەمانە کێشەی گەورەن، بە ئاسانی چارەسەر ناکرێن. لەوانەیە ڕووسیا هەندێک شت بداتە. بۆ ئەوەش دەیانەوێت چەند هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێن. خەڵک گومان دەکات. چونکە ئێمە سیاسەت و پراکتیکی تورکیا دەزانین. واتە چۆن تورکیا دەتوانێت هەموو شتێک بوەستێنێت و وەک جاران دۆستایەتی لەگەڵ سوریا بکات و سوریاش ئەمە قبوڵ بکات وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، ئەمە مومکین نییە. تورکیا دەیەوێت هەمووان هەڵخەڵەتێنێت، هەندێک ئیمتیازیش دەدات، دەیەوێت بە ئامانجەکەی بگات. من پێشبینی دەکەم هەمووان ئەمە دەزانن، سوریاش دەیزانێت. من لەو باوەڕەدا نیم کە سوریا لەگەڵ تورکیا یەکبگرێتەوە و دوژمنایەتی کورد بکات. ئەگەر بیکات رژێم سوریا لەدەست دەدات، سوریا نامێنێت. ئەگەر سوریا بیەوێت ڕێگری لە دووبەرەکی بکات، ئەگەر بیەوێت وڵاتێکی هەبێت، لە ڕێگەی کوردەکانەوە دەبێت. کێشەی کوردەکانت چارەسەر بکە، ئەوکات دەتوانیت ڕێگری لە هەموو کێشەکان بکەیت. چونكه‌ توركیا ئه‌مه‌ ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت دوژمنایه‌تی له‌ نێوان كورد و سووریا دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامانجه‌كانی له‌ سووریا بپێکێت. تاکە کەس کە بتوانێت سووریا بپارێزێت و ئامانجی تورکیا شکست بهێنێت، یەکڕیزی کورد و سووریایە. سەبارەت بە خودی سوریاش تا تورکیا ئەو شوێنەی داگیری کردوە بەجێ نەهێڵێت و هێزەکانی نەکشێنێتەوە و دەستبەرداری چەتەکان نەبێت، ئەو ڕێکخراوە هەڵنەوەشێنێتەوە کە چەتەکانی بەرەوپێش بردووە، چەکیان پێ نەدات، ئەوکات دەتوانین کێشەکە چارەسەر بکەین، دەتوانین باسی بکات. تا ئەمانە نەبن ناتوانین پەرە بە پەیوەندییەکان بدات. بە واتایەکی تر، کێشەکانی سوریا بەردەوام دەبن، پێویستە گەلەکەمان لە هەموو لایەکەوە لە هەموو بارودۆخێکدا خۆی بپارێزێت، ئامادەکارییەکانیشی بۆ جەنگ تەواو بکات. ئەوان دەیانەوێت تورکیا بێت، تورکیا و سوریا پێکەوە کۆببنەوە، سوریاش بە شەڕ بەرگری لە خۆی بکات. هیچ ڕێگەیەکی تر نییە، دەبێت باوەڕیان بەم شتە هەبێت و خێرا خۆیان بۆ بۆ هەموو شتێک ئامادە بکات. لە ناو جەنگدا بژین، بەرگری لە خۆیان بکەن و مافی خۆی بەدەست دەهێنێت، ئەوە ڕاستییکەیە بۆ ئەوان.

دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە کوردستان و تورکیا، زۆرێک لە گرووپەکانی گەنجان لە ژێر ناوی جیاوازدا چالاکی دەکەن. ئاستی چالاکی و ڕێکخستنیان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

راستە ئەوان پەرە بە هەندێک چالاکی دەدەن، سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە پەرە بەو چالاکییانە دەدەن. ئەو چالاکییانەی کە ئەنجامی دەدەن پێویستە بەهێزتر پەرەیان پێبدرێت. ڕەنگە حکومەتی فاشیست ، فشارێکی زۆر دروست بکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە گەل چالاکیەکانی لە دژی ئەوان بەهێز نەکات. هەرچەند نادادپەروەری و دڕندەیی و ئەشکەنجەدان و تاڵانکاری و کوشتن و زوڵم هەبێت، پێویستە پراکتیکی بەهێز هەبێت، ئەوە ڕاستییەکەیە. لە جیهاندا نموونەی زۆرە، ئەوەندەی فاشیزم دڕندەیی خۆی پەرەی سەندووە، کردەوەی دژی ئەویش بەهێزتر پەرەی سەندووە و کۆتایی بە فاشیزم هێنراوە. ئەوە لە سۆسیالیست و دیموکراتەکان داوا دەکرێت. ئەو کەسەی دژایەتی فاشیزم دەکات پێویستە ئەمە بکاتە بنەمایەک بۆ خۆی. واتە هەرکەسێک دەتوانێت بە پێی دۆخی خۆی چالاکی دژی فاشیزم پەرەپێبدات. هه‌ندێك ده‌توانن چالاكی له‌ دژی حكوومه‌ت و باڵه‌خانه‌كانیان و دامه‌زراوه‌كانیان و پۆلیس و سیخوڕه‌كانیان په‌ره‌ پێ بده‌ن، واته‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ دەتوانن چالاکی بکەن. لەم سەردەمەدا تەنها کوڕان پەرە بەو چالاکییانە نادەن، کچانیش پەرەیان پێدەدەن. سڵاو و پیرۆزباییان لێ دەکەم. ئەو چالاکییانەی کە پەرەیان پێدەدرێت پێویستە بەهێزتر بکرن، کەمن. چۆن هەڤاڵانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین ، لە هەلومەرجی سەختدا قارەمانێتی دەیکەن، دۆخیان وەک هەڤاڵانی زاپ نییە، بارودۆخیان باشترە. واتە دەتوانن چالاکی بەهێزتر پەرەپێبدەن، ئەوەیان لێداوادەکرێت. نابێت ئەو قارەمانانە بە تەنیا بمێننەوە، بە چالاکیەکان دەبێت حکومەتی فاشیست بلەرزێنن. هەندێک چالاکی ئەنجام دەدرێن، کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نییە. ئەو جۆرە چالاکیانە نەکەن. بۆ نموونە دەڵێن یاری ئاگرینمان تەقاند، چالاکیمان کرد. ئەمە چالاکی نییە، هیچ چالاکیەکی لەو جۆرە نییە و نابێت ڕاپۆرت بکرێت، دەڵێن ئێمە چالاکیمان کردووە. پێویستە ئەم چالاکیانە ڕابگەیەنرێن، بەڵام ئەمانە ڕاست نین، ئەمانە چالاکیی نین. واتە هیچ هێڵێکی چالاکی گەنجان بەو شێوەیە نییە، واتە پێویستە چالاکییەکانی دیکە پەرەپێبدەن. دەبێت لە دوژمن بدەن، ئەمە پێویستە. ئەو چالاکیانەی ئەنجامی دەدەن باشن، بەڵام کەمن. هەم کەمن و هەم ئاستێکی نزمی هەیە. ئەم دەسەڵاتە بەرەو ڕووخان دەڕوات، وەک جاران بە تەواوی سەروەر نییە. واتە ئەگەر مرۆڤ بە باشی بیری لێ بکاتەوە، مرۆڤ دەتوانێت پەرە بە چەندین چالاکی بدات. ئەو چالاکییانەی کە پەرەیان پێدەدەن زۆربەیان وەک یەکن. واتە دووبارە دەبنەوە، بەڵام دەتوانن چەندین چالاکی جیاواز پەرەپێبدەن، دەرفەتێک هەیە و زەمینەیەکیش هەیە. واتە دەتوانن بەو جۆرەی ئێمە دەمانەوێت بگەنە گەریلا و خۆیان بپارێزن. بەڵام دەتوانن پەرە بە چالاکییەکانیان بدەن. دەوڵەت سیستەمێکی سیخوڕی زۆر بەهێزی پەرەپێداوە، لەوانەیە بەهۆی ئەوەشەوە بێت کە رێوشوێن دەگرنە بەر. بۆ نموونە کەسانێک هەن یەکتر دەناسن و دەبنە هاوڕێ. ئەوان باش لە یەکتر تێدەگەن و بە باشی یەکتر دەناسن، واتە دەتوانن خۆیان لە سیخوڕان بپارێزن. ئەوانەی کە متمانەیان بە یەکتری هەیە دەتوانن کۆببنەوە و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن. بەبێ ئەوەی بڵێن ئێمە ئەوەمان کردووە. نابێ لەبەردەم خەڵکدا بڵێن ئێمە ئەم چالاکیانەمان کردووە، بەو شێوەیە خۆیان ئاشکرا نەکەن. بیدەن بە راگەیاندنەکان و بڵاوی بکەنەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بجووڵێنەوە، دەتوانن گورزی گه‌وره‌ له‌ دوژمن بده‌ن. پاشان سیخوڕ و زانیاریدەران ناتوانن ڕاپۆرتیان لەسەر بدەن، ناتوانن بچنە ناویانەوە. بەم شێوەیە دەتوانن خۆیان بپارێزن.

ف.ق / ژ.ت