بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی شەنگالییەکان ٢٥ خێمە سووتان

لە کەمپەکانی باشووری کوردستان کە ئاوارەکانی شەنگالیان تێدان، رووداوە دڵتەزێنەکان کۆتاییان نایات. لە دوایین نمونەدا ٢٥ خێمە سووتان.

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی داودیەی ناوچەی ئامێدی لە پاڕێزگای دهۆک ئاگر لە خێمەکان بەربوو.

ئاگرەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، بەڵام ٢٥ خێمە بە تەواوەتی سووتان.

کەمپی داودیە ساڵی ٢٠١٤ دروستکرا و ئاوارەکانی شەنگال تیایدا نیشتەجێن.

کەمپەکە لە ٥٠٠ خێمە پێکهاتووە و نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لە خەڵکی گوند و کۆمەڵگەکانی شەنگال لەوێدا نیشتەجێن.

هـ . ب