لە گابار ژینگە لەناودەبرێت
لە هەرێمی چیای گابار کۆنترا لە ژێر چاودێری سەربازانی تورکی داگیرکەردا دارستانەکان دەبڕنەوە.
لە هەرێمی چیای گابار کۆنترا لە ژێر چاودێری سەربازانی تورکی داگیرکەردا دارستانەکان دەبڕنەوە.
لە چیاکانی گابار و جودی و هەرمی بەستا، قاشوران و ئەلکێی شڕنەخ برینەوەی دار و تاڵانکردنی نەوت بێ وەستان بەردەوامە. لە هەرێمەکەدا کە ماوەی سێ ساڵ زیاترە داربڕینەوە تیایدا بەردەوامە، بە تەقاندنەوەی دینامیت وێران دەکرێت. چیای گابار کە هەموو رۆژێک دەوڵەت پەسنی خۆی دەدات و پرۆپاگەندەی دەرهێنانی نەوت دەکات، زیاتر وێران دەکرێت.
لە پرۆسەی سێ ساڵەی لەناوبردنی ژینگەدا ناوچەکە بەرەو کاولکاری دەچێت. تاڵانکردنی ژینگە بە هەرمە جیاجیاکاندا بڵاوبووەتەوە. چیاکانی گابار کە چەندین ساڵە هەموو مانگێک یەک جار قەدەغەدەکرێن، هەر جارە و بە پاساوی "هەڕێمی قەدەغەکراو" رێگەنادەن دانیشتوانی هەرێمەکە بچنە ناو گوندەکانیانەوە.
لەو دیمەنە نوێیانەی کە لە هەرێمی بیاڤی چیای گابار تۆمار کراون، دەبینرێت کە دارە سەدان ساڵەکان دەبڕدرێنەوە و بە دەیان بارهەڵگر دەگوازرێنەوە.